ماتریکسی ئایزنهاوەر: تەکنیکێکی زانستی بۆ بەڕێوەبردنی کات
Автор: سایکۆفێر - PSYCHOFER
Загружено: 2025-08-03
Просмотров: 299
ئایا هەست دەکەیت ڕۆژانە لەناو کۆمەڵێک کاری زۆردا وون بوویت و نازانیت لە کوێوە دەست پێ بکەیت؟ لەم ڤیدیۆیەدا بە شێوازێکی زانستی ئاشنا دەبیت بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکانت و بەڕێوەبردنی کاتت، ئەویش بریتییە لە "ماتریکسی ئایزنهاوەر".
ئەم سیستەمە ناوی لە سی و چوارەمین سەرۆکی ئەمریکا، دوایت ئایزنهاوەرەوە وەرگیراوە و یارمەتیت دەدات کارەکانت بەپێی "گرنگی" و "پەلەیی" دابەش بکەیت.
لەم ڤیدیۆیەدا فێر دەبیت:
ماتریکسی ئایزنهاوەر چییە و چۆن کار دەکات؟
جیاوازی نێوان کاری گرنگ و کاری پەلە چییە؟
چۆن کارەکانت دابەش بکەیت بەسەر چوار بەشی سەرەکیدا:
بیکە: کارە گرنگ و پەلەکان.
خشتەی بۆ دابنێ: کارە گرنگ بەڵام ناپەلەکان.
بیسپێرە: کارە پەلە بەڵام ناگرنگەکان.
بیسڕەوە: کارە ناگرنگ و ناپەلەکان.
سوودەکانی بەکارهێنانی ئەم ماتریکسە چین، وەک کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و زیادکردنی بەرهەمهێنان.
چەند ئامۆژگارییەکی کرداری بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە لە ژیانی ڕۆژانەدا.
بەسەیرکردنی ئەم ڤیدیۆیە، هەم کات و وزەی خۆت بەشێوەیەکی باشتر بەکاردەهێنیت، هەم بە کاریگەرییەکی زیاترەوە دەگەیت بە ئامانجەکانت و هاوسەنگییەکی تەندروست لە نێوان کار و ژیانی تایبەتیتدا دروست دەکەیت.
ئامادەکردنی ڕاپۆرت: هۆزان علی محمود، هلن نصرالدین، ئیمان موسا حمید
خوێندنەوە: هێلین خلیل کریم
مۆنتاژ: سانا ناصر واحد
ئامادەکردنی بەرگ: عەلی یوسف مولود
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: