نالی دەفەرمووێ: مەکە ئیخلافی ئەو وەعدەی کە فەرمووت...
Автор: Ahmad Saman
Загружено: 2018-08-13
Просмотров: 830
مەکە ئیخلافی ئەو وەعدەی کە فەرمووت
دەخیلت بم کە خانەی سەبرەکەم سووت
لە ڕووت و قووتی وەک من ڕوو[ت] مەپۆشە
کە وەسڵی تۆیە قووتی عاشقی ڕووت
موژەت قوللابییە ھەم تیر و ھەم شیر
برۆت میحرابییە ھەم تاق و ھەم جووت
لە سندووقی پڕی سینەم بترسە
کە ئاگر بەر بداتە تەخت و تابووت
لەبەر خەندەی لەبی لەعلی ئەتۆ بوو
کەوا شەککەر دەباری، گوڵ دەپشکووت
دەکەی نەخچیری سەد دڵ ھەر بە تیرێ
ئیلاھی ھەر بمێنێ دەست و بازووت!
چ شیرینە خوتووتی دەوری لێوت
بەڵێ مەعلوومە خۆشە خەتتی یاقووت
ھە نالی! بەڵکوو بیکێشی بە ناڵین
بناڵە، دامەنیشە مات و مەبھووت
خوێندنەوەی سەحەر ئەحمەد
#nali #shi3r #shear #kurd #adab #adabyat #kurdsat
#نالی #حەزرەت
#شیعر #شاعیر
#کورد #کوردستان
#کوردسات
#ئەدەبیات #کلاسیک #عیرفان #سلێمانی #شارەزوور #هەورامان #هەڵەبجە #ئەدەب #جوانی #ئیستاتیکا #وەسف
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: