تۆم هەر لەبیرە هۆنراوەی | مامۆستا هێمن خوێندەوەی | باست حمەغەریب مۆنتاژ خالید گرافیک ©
Автор: خالید گرافیک
Загружено: 2023-04-17
Просмотров: 3504
ئەمڕۆ ٢٨ـی خاکەلێوە هاوکاتە لەگەڵ ٣٧ـەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری نەتەوەیی کورد مامۆستا #هێمن_موکریانی، شاعیری عەشق و ئازادی کوردستان. یاد و ناوی هەرمان، بیری بەرزی چرای ئەندێشە و ڕۆشنکەرەوەی هزرمانە.
تۆم هەر لەبیرە
لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا
لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا
لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
بەشەو تاکوو بەسەرما زاڵ دەبێ خەو
بەڕۆژ تاکوو دووبارە دێتەوە شەو
لە کاتێکدا کە دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
زەمانێکی کە دەچمە سەیری گوڵزار
لەگەڵ پۆلی ڕەفیقانی وەفادار
تەنانەت وەختی دەسبازی لەگەڵ یار
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
لە کوێستانێ دەمی ڕاو و شکارێ
لە مەزرایە کە خۆم هەڵکرد لە کارێ
لە جێژوانێ کە دەکوشم مەمکی یارێ
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
دەکەم تەرخان لە ڕێی تۆدا ژیانم
لە سەنگەردا بەرەو ڕووی دوژمنانم
بەخاکی تۆ دەمی ئاویلکەدانم
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
هۆنراوەی مامۆستا #هێمن_موکریانی
خوێندنەوە | #باست_حەمەغەریب
مۆنتاژ || #خالید_گرافیک ©
Instagram 👈
@xalidgraphic
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: