Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
dTub
Скачать

کفتەی برنجی سلێمانی خواردنی کورد👌🇹🇯️🇹🇯️🌸🌸

Автор: کوێستان محمد کابانی ماڵ

Загружено: 2020-03-14

Просмотров: 71917

Описание:

#کفتە
#برنج
#سابوونکەران
#کفتە_تایبەتە_بەسلێمانی
کفتەی برنجی سلێمانی سابوونکەران
کەرەستەکانی:
من بەپێی خێزانی خۆم کەرەستەکان دەنووسم ئێوە بەپێی خێزانی خۆتان زیادووکەمی بکەن
بۆ حەشوەی کفتەکە
نیووکیلۆ قیمە
۲پیازی مامناوەند
۱پیاڵە بایەم
۱پیاڵە گوێز
۱پیاڵە کشمیش
نیوودەسک کەرەوز
۱کەوچکی چێشت خوی
۱کەوچکی زەڵاتە ئاڵاتی کفتە
۱کەوچکی زەڵاتە زەردەچەوە
۱کەوچکی زەڵاتە زیرە
۳کەوچکی چێشت زەیت
۱پیاڵەئاو

بۆ برنجەکە
نیووکیلۆی ووردکەبرنجی کوردی
ڕەبعێک قیمەی بێ چەوری
۱کەوچکی زەڵاتە خوێ
۱پیاڵەئاوبۆشێلان

بۆشۆربای کفتەکە
۱پەرداخ نۆک
۱پەرداخ لەتکەینۆک
نیووپەرداخ ووردکەبرنجی کوردی
۱کەوچکی چێشت خوی
۱کەوچکی زەڵاتە زەردەچەوە
۱کەوچکی زەڵاتە زیرە
۱پیازی مامناوەند
٥کەوچک زەیت
گۆشت یان قیمە کەمێک زۆریشی پێویست نابێت من لەقیمەی ناو کفتەکە کەمێکم تێکرد
ئاو بۆشۆرباکە

سەرەتا ووردکەبرنجەکە ڕۆژێک پێشتر دەیشۆینەوەو دەیخوسێنین لەئاودا لەخوارەوەش بۆم نوسیوون بەتێرووتەسەلی

سەرەتا حەوەکەئامادەدەکەین قیمەکەلەگەڵ زەیت تێکەڵ دەکەینوو کەمێک هەڵی دەکزێنین دواتر۱پیاڵەئاوی بۆزیاد دەکەین تاقیمەکەجوان نەرم بێت دواتر لەلایەکی تاوەکەوە بایەم گوێز کشمیش تۆزێک سووردەکەینەوە پیاز وورد دەکەینوو دەیشۆینەوەو پیازەکەشی بۆزیاد دەکەین تێکی دەدەین تاجوان سووردەبێتەوە خرچەی نامێنێت خوێوو داو دەرمانەکانی بۆزیاد دەکەین تێکی دەدەین تاتێکەڵ بەیەک دەبن ئاگری لێ کزدەکەین تا ۱۰ خولەک لێی دەگەڕێین دواتر لەسەرئاگرلای دەدەین کەرەوزی چنراوی بۆزیاد دەکەین دەیکەین بەسووجگی فافۆن یان ئیستیل تا زەیتە زیادەکەی بچۆڕێتەوەو سارد بێتەوەقیمەکە

ووردکەبرنج
دەشۆینەوە ئاوی تێدەکەین تا سەری دەکەوێت بۆ ۱٥سەعات دەیخوسێنین دواتر دەیپاڵێووێن
ووردکەبرنجەخوساوەکەو ڕەبعێک قیمەو ۱کەوچکی زەڵاتە خوێ ۱پیاڵەئاو جوان بەمەکینەی گۆشت وورد دەکەین یان بەدەستەکانمان دەیشێلین تا ووەک هەوویری لێ دێت ڕەنگێکی سووری کاڵی دەبێت
کفتەکان دەپێچینەوە بەوشێوەیەی کەپێمان خۆشەو جوانەمن لەوێنەکە نیشانم داون قیاسەکەی

بۆشۆرباکەی
نۆک بەجیا زەرد دەکەین لەتکەنۆک بەجیا زەرد دەکەین وواتا کەمێک دەیان کوڵێنین
۱پیاز وورد دەکەین لەناو ٥کەوچک زەیت سووری دەکەینەوە نیووپەرداخ ووردکە برنج دەشۆینەوەو بۆی زیاد دەکەین خوێ دەرمانەکان نۆک لەتەکە نۆک قیمەی ناوکفتەکان کەمێک
ئاو بەپێی پێویست بۆیان زیاد دەکەین ۲۰خولەک دەیان کوڵێنین تاکەمێک ئەم کەرەستانە خەست دەبنەوە کفتەکانی بۆزیاد دەکەین دانەدانە بەووریایی زۆرنەیان خەنەسەریەک بانەشکێن دەبێت ئاوی کفتەکە ئەوەندە زۆربێت کەسەرکفتەکە بکەوێت تا ۱کاتژمێروو نیوو لەسەرئاگربێت خەست بێتەوەو کفتەکە دەکوڵێت
بەهیوای سوود
لەدووعای خێربێ بەشمان مەکەن دەستەکانم شل بوون ئەوەندەم نوسی....
تێبینی:
نابێت سەری مەنجەڵی کفتەکەی پیابکەیت چونکەهەڵی دەوەشێنێت

کفتەی برنجی سلێمانی خواردنی کورد👌🇹🇯️🇹🇯️🌸🌸

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео mp4

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио mp3

Похожие видео

Kufta from Suleymaniah | کفتەی سلیمانی

Kufta from Suleymaniah | کفتەی سلیمانی

The real life of nomads in the village, baking local bread and the best bread of Iranian nomads

The real life of nomads in the village, baking local bread and the best bread of Iranian nomads

کفتەی سور بە کولەکەی زەرد

کفتەی سور بە کولەکەی زەرد

☝️ ДУА УТРОМ САМЫЙ МОЩНЫЙ СТАРТ ДНЯ! 🤲🔑✨💯

☝️ ДУА УТРОМ САМЫЙ МОЩНЫЙ СТАРТ ДНЯ! 🤲🔑✨💯

ئامادەکردنی کفتەی برنج یان عەجەمی(كفتة رز)

ئامادەکردنی کفتەی برنج یان عەجەمی(كفتة رز)

کفتەی سابونکەران

کفتەی سابونکەران

درووستكردنی كفتەی سابونكەران یاخود كفتەی برنج Kftai Sabunkaran

درووستكردنی كفتەی سابونكەران یاخود كفتەی برنج Kftai Sabunkaran

وصفه كبب تراثيه بتاخد العقل لن تخطر ببالكم اكتر من لذيذه ستدمنون عليها

وصفه كبب تراثيه بتاخد العقل لن تخطر ببالكم اكتر من لذيذه ستدمنون عليها

تارا ئەمین خواردنی کوردی | چۆنیەتی ئامادەکردنی کفتەی برنج

تارا ئەمین خواردنی کوردی | چۆنیەتی ئامادەکردنی کفتەی برنج

ئامادەکردن و لێنانی کفتەی سابونکەران لەلایەن خاتونێکی شارەوە

ئامادەکردن و لێنانی کفتەی سابونکەران لەلایەن خاتونێکی شارەوە

❗Только молоко и сгущенка! Рождественский десерт за 10 минут без духовки, муки и желатина!

❗Только молоко и сгущенка! Рождественский десерт за 10 минут без духовки, муки и желатина!

ئامادەکردنی کفتەی بڕوش ‌

ئامادەکردنی کفتەی بڕوش ‌

☝️✨ СИЛЬНЕЙШЕЕ ДУА УТРОМ ОТ ВСЕХ БЕД  🤲🌹🌈

☝️✨ СИЛЬНЕЙШЕЕ ДУА УТРОМ ОТ ВСЕХ БЕД 🤲🌹🌈

شێوازی ئامادەکردنی کفتەی زەردبەبڕوێش

شێوازی ئامادەکردنی کفتەی زەردبەبڕوێش

گەورەترین کفتەی سابون کەران/کفتة (سابون کەران) مشهورة بکبر حجمها فی السلیمانیة

گەورەترین کفتەی سابون کەران/کفتة (سابون کەران) مشهورة بکبر حجمها فی السلیمانیة

🌟Xwardni kurdi كفته برنج🌟

🌟Xwardni kurdi كفته برنج🌟

🤲 СИЛЬНЕЙШЕЕ ДУА УТРОМ ОТ ВСЕХ БЕД 🌹🌈💯

🤲 СИЛЬНЕЙШЕЕ ДУА УТРОМ ОТ ВСЕХ БЕД 🌹🌈💯

Kftai Brnj u Brwesh - كفتەی بڕوێشو برنج - كبة جريش و التمن / الرز

Kftai Brnj u Brwesh - كفتەی بڕوێشو برنج - كبة جريش و التمن / الرز

کفتەی گۆشتی قیمە و ئاری نۆك

کفتەی گۆشتی قیمە و ئاری نۆك

Haben Sie Kartoffeln und 2 Eier?! Diese Kartoffelpizza wird jeden sofort beeindrucken!

Haben Sie Kartoffeln und 2 Eier?! Diese Kartoffelpizza wird jeden sofort beeindrucken!

© 2025 dtub. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]