360° Zakho Tunnel تونێلی زاخۆ بە گه‌وره‌ترین تونێل له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان ئه‌ژمار ده‌كرێت
Автор: JasmQasm
Загружено: 2024-06-08
Просмотров: 464
360° Zakho Tunnel تونێلی زاخۆ بە گه‌وره‌ترین تونێل له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان ئه‌ژمار ده‌كرێت
تونێلی زاخۆ كه درێژییه‌كه‌ی سه‌رووی سێ كیلۆمه‌تره به گه‌وره‌ترین تونێل له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و ستانداردی جیهانیی دروست كراوه. ئه‌و تونێله 158 ملیار دیناری تێچووه و بڕیاره به‌مزووانه به ڕووی شوفێراندا بكرێته‌وه.
بۆتان موحسین قایمقامی شارۆكه‌ی زاخۆ, به"وشه"ی راگه‌یاند، تونێلی زاخۆ سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بوون و ئێسته به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی كراوه‌ته‌وه و له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا به‌ڕووی شوفێردا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌كرێته‌وه.
قایمقام زانیاری زیاتری خسته ڕوو به‌وه‌ی تونێلی زاخۆ به‌شێوه‌ی جووتساید دروست كراوه و درێژییه‌كه‌ی سێ هه‌زار و 300 مه‌تره و له رووی گه‌شتوگوزار و خزمه‌تگوزاری و ژێرخانی ئابوورییه‌وه، خزمه‌تێكی به‌رچاو به شارۆكه‌ی زاخۆ و پارێزگای دهۆك ده‌كات و سیمایه‌كی جوانیش ده‌داته زاخۆ.
"كومپانیای جێبه‌جێكار له رێی ستافێكی تایبه‌ت بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی زاخۆ له‌سه‌ر تونێله‌كه كاریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌رووی كارگێڕی و ته‌كنیكی و هونه‌رییه‌وه تونێلی زاخۆ باشترین بێت و هیچ كێشه‌یه‌ك له به‌رده‌م هاووڵاتی و شوفێر دروست نه‌بێت، بۆیه به بودجه‌ی 158 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه باشترین تونێل ده‌خه‌ینه خزمه‌تی هاووڵاتییانه‌وه" بۆتان وای گوت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئازاد ته‌ها به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی دهۆك، به"وشه"ی راگه‌یاند، تونێڵی زاخۆ به پێی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هاتوچۆ دروست كراوه و سه‌رجه‌م رێنوێنییه‌كانی هاتوچۆی پێوه‌ست به شوفێر به‌كار هێنراون و رووداوه‌كانی هاتوچۆ به رێژه‌ی زیاتر 90% له ناوچه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه.
به گوته‌ی ئه‌م به‌رپرسه، تونێلی زاخۆ شوێنی تایبه‌ت به راگرتنی ئۆتۆمبێل و حه‌سانه‌وه و سووڕانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی تیادا كراوه. هه‌روه‌ها رادار و ترافیك و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ رووداوه‌كانی هاتوچۆ و حاڵه‌تی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی و هێڵی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆن و 24 سه‌عات كاره‌بای به‌رده‌وام و رووناكی بۆ دروست كراوه، له‌گه‌ڵ دانانی سه‌رجه‌م نیشان و رێنوێنییه‌كانی پێوه‌ست به هاتوچۆ، چۆنیه‌تیی رۆیشتن و لێخۆرین و چه‌ندان شتی تر.
به‌گوێره‌ی رێنوێنییه‌كان نابێت شوفێر به خێرایی زیاتر له 60 -70 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا له‌ناو تونێله‌كه ئۆتۆمبێل لێ بخوڕن. درێژایی تونێله‌كه سێ هه‌زار و 300 مه‌تره و به‌مه‌ش ده‌توانن بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك له تونێله‌كه ئۆتۆمبێل لێ بخورن. وه‌ك به‌رپرسه‌كه‌ی هاتوچۆ ئاماژه‌ی پێ كرد "كاته‌كه زۆره، بۆیه پێویسته شوفێر به وریایییه‌وه له تونێله‌كه تێپه‌ڕن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بن".
جێی باسه تونێله‌كه ته‌نیا بو ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی به‌كار ده‌هێنرێت و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ناتوانن به تونێله‌كه‌دا هاتوچۆ بكه‌ن، پێویسته ئه‌وان رێی گه‌لی زاخۆ بۆ هاتوچۆكردن به‌كار بێنن.
تونێلی زاخۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر رێی گشتیی نێوان شارۆكه‌ی دهۆك-زاخۆ و له‌لایه‌ن كۆمپانیای لیماكی توركی دروست كراوه، له 12/6/2013 به‌ردی بناغه‌ی دانراوه و بڕیاره به‌مزووانه به فه‌رمی به ڕووی شوفێراندا بكرێته‌وه.
وشه/ زاخۆ- نه‌وزاد هلۆری
تا ڤیدیۆ داهاتوو خوا ئاگادارمانبیت
SEE NEXT VIDEO
👉
/ jasmqasm🙏
هەموو ڤیدیۆکان
all videos
👉 • هەموو ڤیدیۆکان all videos
ڤلۆگەکان
Vlogs
👉 • VLOG
زنجیرە فیرکاریەکان یوتیوب
👉 • زنجیرە فیرکارەکانی یوتیوب
We're with you on the map
لە نەخشەش لەگەلتانین
👉https://maps.app.goo.gl/NeeXAcgQuJ58f...
_____________________.............
بۆ کاریکی گرنگ لیرەوە
for an important job here
[email protected]
🔶🔶🔶
ME:
Facebookـــ /
Instagramـــ /
Tiktokـــ https://vm.tiktok.com/ZSJJVrD7t/
🔴🔴🔴
#jasmqasm #360kurdistan #zakho #duhok #tunnel_zakho #زاخۆ
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: