12/1/2024 ڕاهێنان بەم جەوە ساردە 🌧️🌨️
Автор: تارمايى تاریكی tarmay tareke
Загружено: 2024-01-12
Просмотров: 1289
ئاوی سارد کاریگەرییەکی زۆری لەسەر مرۆڤ ھەیە و سوودێکی زۆری پێدەگەینێت ، چ لەرێی خواردنەوە بێت یا خۆشووشتن بێت بە ئاوی سارد ، بەڵام نابێت زۆر بخورێتەوە چونکە کاریگەری لەسەر قورگ دەبێت .
لەم بابەتەش تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی ئاوی سارد بۆ مرۆڤ :
• ئاوی سارد یارمەتیدەرە بۆ ھاوسەنگ راگرتنی پلەی گەرمی لەش و ئەمەش چالاکی ئەندامەکان زیاتر دەکات .
• خۆ شۆردن بە ئاوی سارد کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەمار ھەیە لەگەڵ ماسولکەکان .
• ئاوی سارد وا دەکات مرۆڤ زیاتر بە ئاگا بێت و چالاکی زیاتر بە لەش دەبەخشێت و وادەکات ئۆکسجین زیاتر بچێت بۆ خوێن و سوڕی خوێن چالاکتر دەکات .
• گرژبوونی ماسولکەکان ، ئەمەش وا دەکات کۆئەندامی لیمفاوی توانای باشتر بێت بۆ دەردانی پاشەرۆ لە لەش .
• ھێزی بەرگری لەش زیاتر دەکات ، چونکە سووڕی خوێن چالاکتر دەکات .
• ھێزی بەرگری دڵ زیاتر دەکات و دڵ کەمتر تووشی نەخۆشی دەبێت .
• دەبێتە ھۆی زیادبوونی خرۆکەی سپی لە خوێن و رێگری دەکات لە تووشبوون بە ئەنفلوەنزا .
• خۆشووشتن بە ئاوی سارد وا دەکات ھۆرمۆنەکان زیاتر بەرھەم بێت و سییەکان دەکاتەوە و ھەناسەدان باشتر دەکات.
• پارێزگاری لە جوانی رووخسار دەکات ، چونکە دەبێتە ھۆی راکێشانی پێست و پێست دەپارێزیت لە بەکتریای زیان بەخش. کە ھۆکارن بۆ دەرکەوتنی قینچکە و زیپکە .
• چالاکیەکی زیاتر بە قژ دەبەخشێت لەگەڵ پێستی سەر .
• یارمەتیدەرە بۆ لەدەستدانی کێشی لەش ، چونکە رووبەرووبوونەوەی ساردی ھۆکارە بۆ سوتاندنی چەوری لەش کە دەبێتە ھۆی دروست کردنی گەرمی لەش .
• خۆ شووشتن بە ئاوی سارد یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان ، وەرزشوانەکان زۆر سوود لەم حاڵەتە دەبینن .
• ھەست کردن بە ئاسوودەیی و ئارامی ، چونکە خۆشووشتن بە ئاوی سارد وا دەکات رێژەی بەرھەم ھێنانی ترشی یۆریک کەمتر بێت و رێژەی دژە ئۆکسید زیاد دەکات .
• خۆ شووشتن بە ئاوی سارد خەمۆکی کەمتر دەکاتەوە و شەپۆڵی کارەبایی لەش دەگوازێتەوە بۆ ناو مێشک و دەروونی مرۆڤ ئاسوودەتر دەکات .
#نینجالەکوردستان🖤
#پێنجوێن🥷
#سلێمانی🥷
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: