Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
dTub
Скачать

تەفسیری سورەتی فاتیحە مامۆستا ناسری سوبحانی

Автор: RAWEN CKE - پڕۆژەی ڕەوێن

Загружено: 2022-01-20

Просмотров: 6977

Описание:

تەفسیر کردنی سورەتی فاتیحە لەلایەن مامۆستا ناسری سوبحانییەوە

دەبێت لە سەرەتاوە بڵێت: "بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ"
بەناوی "اللَّه"، میهرەبانی بەڕەحم دەست پێ دەکەم بە خوێندنی ئەم سورەتە،
وتمان کە "رحمان" یانی ئەوەی کە هەموو زاتی ڕەحمەتە و میهرەبانییە،
"رحیم" یانی ئەوەی کە هەمیشە خەریکی ڕەحمەت کردنە و نەفع و سود گەیاندنە بە خەڵک،
وە لابردنی زەرەر و زیانە لەسەر ڕێگایان،
جا کە دەڵێت "بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ"
یادی ئەو خوایە دەکاتەوە، کە هەموو ڕەحمەتێک لای ئەو هەیە،
هەر ئەوە کە مەنفەعەت و سود دەگەیەنێت و، هەر ئەوە کە زەرەر و زیان دەفع دەکات،
کە ئەوەی وت ئیتر ئومێد پەیا دەکات بەوەی کە لە خوێندنەوەی سورەتەکە وە لە دوعا کردنەکە
نەفعی دەست بکەوێت، سودی دەست بکەوێت، وە لە زەرەر و زیان ڕزگاری بێت.
کە مەنفەعەت و سوودیش ئەوەیە بگات بە خۆشبەختی،
وە زەرەر و زیان ئەوەیە کە توشی غەزەبی خودا ببێت و بەرەو گومڕایی بڕوات.
"بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ" بەناوی خودا و بە یادی خودا کە میهرەبانە و بەڕەحمە،
"الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ"، ستاییش و قەدرزانی بۆ خودایەک کە خاوەنی خەڵکە،
ستاییش و قەدرزانی بۆ ئەوە کە مانای ڕۆشن بێت،
ئاوایە کە ئینسان هەر خوا بەوە بزانێت کە دەتوانێت نەفع بگەیەنێت،
هەر ئەو بەوە بزانێت کە دەتوانێ زەرەر و زیان لاببات،
هەر ئەو بەوە بزانێت کە دەسەڵاتی هەیە و سەرەنجامی ئینسان لە دەستی ئەودایە،
هەر ئومێدی بە ئەو بێت، هەر ترسی لە ئەو بێت،
هەر فەرمانبەرداری بۆ ئەو بکات، وە هەر داوای یارمەتی لە ئەو بکات،
ئا ئەمانە هەمووی بەیەکەوە دەبنە ستاییش و قەدرزانی،
کە بڕێکی بە دڵە، بڕێکیشی بە زمانە، وە بڕێکیشی بە لاشە و کردەوە و عەمەلە
کە هەموو ژیانی ئینسان دەگرێتەوە،
ستایش و قەدرزانی بۆ "الله" کە خاوەنی خەڵکە،
لەبەرئەوەی کە خاوەنە، لەبەرئەوەی کە ئەو شتانەی لە دەستایە،
دەبێت قەدرزانی لێ بکرێت و ئێمەیش ئاوا بیناسین وە ئاوا بکەین کە لێی داوا کردووین.
جا دوایی خۆی ئا ئەمە ڕوونتر دەکاتەوە،
دەفەرموێ: "الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ" میهرەبانی بەڕەحم،
ئەوەی کە هەموو زاتی ڕەحمەتە،
وە هەر نەفع و سودێک هەر بەدەستی ئەوە و ئەو دەیگەیەنێت،
وە هەر زیان و زەرەرێک لە دەستی ئەودایە و ئەوە کە لەسەر ڕێ لای دەبات و دەفعی دەکات.
"مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ"، دارا و ساحێی ڕۆژی جەزایە،
دوای ئەوەی کە هەرچی نەفعە و هەرچی سوودە دەیگەیەنێ و هەرچی زەرەر و زیانە دەفعی دەکات، دیارە ڕۆژێکیشی داناوە بۆ ئەوەی کە ئینسان زیندوو بکاتەوە لەو ڕۆژەدا و
لێی بپرسێ و موحاکەمە و موحاسەبەی بکات،
وە چۆن بووە بەپێی ئەوە جەزای بداتەوە.
ئەگەر ئیمان و عەمەلی ساڵحی بووە، جەزای خێر،
و ئەگەر کوفر و کردەوەی زشت(ناشیرین) و ناپەسەندی بووە، جەزای شەڕی بداتەوە.
"مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ" ساحێبی ڕۆژی جەزا،
کاتێ کە گەیشتە ئێرە وە دڵی پڕبوو لە ئومێد و لە ترس، جا ڕوودەکاتە خودا،
ئەوەم لەبیر نەبوو بڵێم کە دەبێت کاتێ کە ئینسان ئەم سورەتە دەخوێنێتەوە
ئیحساسی ئەوە بکات کە بەندە موخلیسەکانی تریش لەگەڵیدان
هەروا کە لە جەماعەتێکدا ئینسان نوێژ دەکات، لەگەڵ چەند نەفەرێکی ترا نوێژ دەکات،
دەزانێت کە کۆمەڵێک وان لە دەوروبەری و بەیەکەوە خەریکی دوعا و سکاڵان،
دەستەجەمعی خەریکن دوعا دەکەن،
هەروا ئەگەر خۆیشی تەنیا بوو هەر لەبیری نەچێ کە بەندەی ساڵحی تریش هەن
کە ئەوانیش هەر خەریکی دوعا و پاڕانەوەن،
وە وا بزانێت کە لەگەڵ ئەودان،
بۆیە لێرەیشدا بەم شێوەیە دوعاکە هاتووە کە ئێستا دەرەکەوێ بۆمان
کە ئینسان خۆی تەنیا نییە، وە لەگەڵ جەماعەتی ئیماندارەکاندایە
کە خەریکە سکاڵا دەکات و دەپاڕێتەوە.

نووسینەوە: ئەحمەد بەهائەدین
پێداچوونەوە: هیراد یاسین
ژێرنووس: پێشەوا مەحموود

تەفسیری سورەتی فاتیحە مامۆستا ناسری سوبحانی

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео mp4

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио mp3

Похожие видео

مامۆستا شێرزاد باسی ناسری سوبحانی دەکات. مامۆستا شێرزاد عبدالوەهاب nasri subhani .. nasre sub7ani

مامۆستا شێرزاد باسی ناسری سوبحانی دەکات. مامۆستا شێرزاد عبدالوەهاب nasri subhani .. nasre sub7ani

مامۆستا هاوڕێ: تەفسیری سوڕەتی الفاتحه

مامۆستا هاوڕێ: تەفسیری سوڕەتی الفاتحه

ئایا لاشەی پێغەمبەران لەناوناچێ و هەر وەکو خۆی دەمێنێتەوە؟ مامۆستا ناسری سوبحانی

ئایا لاشەی پێغەمبەران لەناوناچێ و هەر وەکو خۆی دەمێنێتەوە؟ مامۆستا ناسری سوبحانی

دکتۆر عبداللطیف أحمد - تەفسیری سورەتی [ الإخلاص ]

دکتۆر عبداللطیف أحمد - تەفسیری سورەتی [ الإخلاص ]

تەفسیری سورەتی (ق) - مامۆستا ناصری سوبحانی

تەفسیری سورەتی (ق) - مامۆستا ناصری سوبحانی

كاك ناسری سوبحانی لە دێڕێکدا

كاك ناسری سوبحانی لە دێڕێکدا

تەفسیری سورەتی فاتیحە ئەڵقەی یەکەم

تەفسیری سورەتی فاتیحە ئەڵقەی یەکەم

سایه‌ی قورئان | سووره‌تی الفاتحة ئه‌ڵقه‌ی 1، ڕاڤه‌ی ده‌سپێك

سایه‌ی قورئان | سووره‌تی الفاتحة ئه‌ڵقه‌ی 1، ڕاڤه‌ی ده‌سپێك

ئایا ئێستاش ئەدەب هەر ڕزگارکەرە؟

ئایا ئێستاش ئەدەب هەر ڕزگارکەرە؟

كاك احمدى مفتى زاده - شخصيه تى مرؤف - 1

كاك احمدى مفتى زاده - شخصيه تى مرؤف - 1

مامۆستا ناصری سوبحانی، پلەکانی ئیمان بە ئاخیرەت(قیامەت) (سێ) پلەن…

مامۆستا ناصری سوبحانی، پلەکانی ئیمان بە ئاخیرەت(قیامەت) (سێ) پلەن…

پێودانگ | 07 | د. نعمان محمد ئەڵماس

پێودانگ | 07 | د. نعمان محمد ئەڵماس

د.تەحسین حەمە غەریب | گەنج و مەعنەویەت لە سەردەمی ماددییەدا

د.تەحسین حەمە غەریب | گەنج و مەعنەویەت لە سەردەمی ماددییەدا

بوونی خوا (بەشی یەکەم) - مامۆستا ناسری سوبحانی (سافکراو)

بوونی خوا (بەشی یەکەم) - مامۆستا ناسری سوبحانی (سافکراو)

بۆچوونی مامۆستا ناصری سوبحانی دەربارەی دەجال و محمدی مەهدی و دابەزینی عیسا (سەلامی خودای لێبێت).

بۆچوونی مامۆستا ناصری سوبحانی دەربارەی دەجال و محمدی مەهدی و دابەزینی عیسا (سەلامی خودای لێبێت).

تەفسیری سورەتی الفاتحة  - بەشی یەکەم - م. نورالدین مەلا عبدالله وەڕازی

تەفسیری سورەتی الفاتحة - بەشی یەکەم - م. نورالدین مەلا عبدالله وەڕازی

مامۆستا عەطا پێنجوینی تەفسیری سوڕەتی ( الفلق )

مامۆستا عەطا پێنجوینی تەفسیری سوڕەتی ( الفلق )

په‌یامی ئیخلاس و پاك نیه‌تی _ كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌

په‌یامی ئیخلاس و پاك نیه‌تی _ كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌

گفتوگۆی مامۆستا ناسری سوبحانی و مامۆستایانی سەردمی خۆی - ( 1/10 ) - (سافکراو)

گفتوگۆی مامۆستا ناسری سوبحانی و مامۆستایانی سەردمی خۆی - ( 1/10 ) - (سافکراو)

واتا و ڕاڤەی ( لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ) - مامۆستا ناصری سوبحانی.

واتا و ڕاڤەی ( لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ) - مامۆستا ناصری سوبحانی.

© 2025 dtub. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]