Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
dTub
Скачать

عەبدوڵڵا پەشێو "ئیتر بەسە!"

Автор: xaled qadery

Загружено: 2020-10-12

Просмотров: 10991

Описание:

‍ [111]
ئیتر بەسە

نەخێر، کەرکووک (قودس) نییە،
تا سەدان ساڵ
جەرگەی شەڕی
نەوەی چەندین پێغەمبەر بێ.
"دڵ" یش نییە¹
تا ڕۆژناڕۆژ، وەک شەرەفتان،
سەکتە لێی دات و پەنچەر بێ.
هەر مەشخەڵێک
لە هەناوی کەرکووکەوە بازرە بکا
تیشکی هەنیەی پۆلێک موغی دەوری گڕە.
چیای حەمرینش،
هەر بستێکی
لانەی "ڕیشە" و "لەیلا" یەکی بەرزەفڕە²
وەک دەورانی پێش تۆفانی شمشێر و تیر،
هەر بەسامە، مەند و کڕە.
لەسەر زەوی تەختی بکەن،
لەبن زەوی هاوڕەگی بەمۆ ئەزمەڕە.


***
ئیتر بەسە،
تەرەسێنە ئیتر بەسە!
مەودای نێوان
ئەم هەرەس ئەو هەرەستان پڕ هەرەسە.

ئیتر بەسە،
فسخواردنتان بۆتە گاڵتە،
هەڵاتن و تەقوەڕەوتان
شاپشاپێن و سێجڕتییە، بۆ هەوەسە!


ئیتر بەسە
کارخانەچی و سالۆسینە، ئیتر بەسە،
چیدی کەرکووک گاز و نەوت و بۆڕی نییە،
سەرقەتارە، ڕچەشکێنە، فریاڕەسە.

ئیتر بەسە،
کوردپسێن و
کەرخەسێن و
دەییووسینە،
ئیتر بەسە!
هەر گردێکی کەرکووکی من
بەردەڕەشی کەعبەیکی موقەددەسە.
ئیتر بەسە!
مارتی۲۰۱۸-هێلسنکی
لاپەڕەی٢٦٧'٢٦٨'٢٦٩'٢٧٠
__
*قودس و دڵ: تەماشای تێبینیی لاپەڕەی١٧٩ی ئەم دیوانە بکە.
⬆️
لە لاپەڕەی 179ـی دیوانی سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور
👇
قودس و دڵ: دوو زاراوەی پڕوپووچی ئینشایین، بەرەبابەکان بۆ کەرکووکی بەکار دەهێنن بۆ فریودانی گەلی کوردستان لە لایەک، لە لایەکی دی، بۆ خۆدزینەوە لە بەکارهێنانی زاراوەی گردەبڕ و بێپەناوپێچی سیاسی. دانانی کەرکووک بە "قودس" کفری موتڵەقە و مانای دەستهەڵگرتنێکی ئاشکرایە لێی.
ئەم دێڕە دەبێ زۆر بە سووكی بخوێندرێتەوە، بۆ ئەوەی بە لەنگی نەگاتە بەر گوێ.

**ڕیشە و لەیلا: هەر دوو شەهید مامەڕیشە و لەیلا قاسم
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

عەبدوڵڵا پەشێو "ئیتر بەسە!"

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео mp4

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио mp3

Похожие видео

Abdulla Pashew - sadan sala ..عەبدوڵڵا پەشێو -سەدان ساڵە

Abdulla Pashew - sadan sala ..عەبدوڵڵا پەشێو -سەدان ساڵە

مه‌زلوم كۆبانێ : ئەو فەرماندەیە بە سینگی رووتەوە سەكردایەتی شەڕی گەورەترین هێزی ناتۆی دەكات

مه‌زلوم كۆبانێ : ئەو فەرماندەیە بە سینگی رووتەوە سەكردایەتی شەڕی گەورەترین هێزی ناتۆی دەكات

Abdulla Pashew Bashi Yak عه‌بدوڵڵا په‌شێو به‌شی یه‌ك

Abdulla Pashew Bashi Yak عه‌بدوڵڵا په‌شێو به‌شی یه‌ك

8 MAHWI   ٨  شیکردنەوەی شیعرەکانی مەحوی

8 MAHWI ٨ شیکردنەوەی شیعرەکانی مەحوی

دیداری تایبەت – دیداری تایبەت لەگەڵ هونەرمەند مستەفا دادار بەشی دوو (٢)

دیداری تایبەت – دیداری تایبەت لەگەڵ هونەرمەند مستەفا دادار بەشی دوو (٢)

عوسمان هەورامی osman hawrami

عوسمان هەورامی osman hawrami

تەلعەت تاھیر ، عبدللەی گوێ بەگوارە ،لەکتێبی ئەو گوڵەگەنمانی بوونە گسک ،

تەلعەت تاھیر ، عبدللەی گوێ بەگوارە ،لەکتێبی ئەو گوڵەگەنمانی بوونە گسک ،

چ زوو پێم گوتن ئاڵەکۆک دیوانی براکوژی عەبدوڵڵا پەشێو چما من چۆڕە خوێنە... ١٩٩٤ - ١٩٩٥ هەولێر

چ زوو پێم گوتن ئاڵەکۆک دیوانی براکوژی عەبدوڵڵا پەشێو چما من چۆڕە خوێنە... ١٩٩٤ - ١٩٩٥ هەولێر

رووبەڕوو؛ د. فەرهاد پیرباڵ و د. عەلی کوردستانی لە پایتەخت میدیا

رووبەڕوو؛ د. فەرهاد پیرباڵ و د. عەلی کوردستانی لە پایتەخت میدیا

Ледниковое Противостояние. Неандерталец против Кроманьонца: почему СИЛЬНЕЙШИЙ проиграл УМНОМУ?

Ледниковое Противостояние. Неандерталец против Кроманьонца: почему СИЛЬНЕЙШИЙ проиграл УМНОМУ?

بەرنامەی بەرنامە، تایبەت بە یادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات

بەرنامەی بەرنامە، تایبەت بە یادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات

مێجەرسۆن و زمانی کوردی

مێجەرسۆن و زمانی کوردی

کۆری  هەنگەوانی مامۆستا عبدالقادر   بۆ رێنمای و بەرێو بردنی هەنگ لەهەردوو وەرزی پاییز و زستان

کۆری هەنگەوانی مامۆستا عبدالقادر بۆ رێنمای و بەرێو بردنی هەنگ لەهەردوو وەرزی پاییز و زستان

مەقامی ئای ئای دەشتی  گەرمیان

مەقامی ئای ئای دەشتی گەرمیان

Abdulla Pashew @ Annikki Poetry Festival in Tampere, Finland

Abdulla Pashew @ Annikki Poetry Festival in Tampere, Finland

Как Россия завоевала Центральную Азию и никто её не остановил

Как Россия завоевала Центральную Азию и никто её не остановил

ئەگەر ئەم جارە بێمەوە

ئەگەر ئەم جارە بێمەوە

Abdulla pashew  13/4/1992

Abdulla pashew 13/4/1992

ماجد مەردۆخ رۆحانی: دۆخی زمانی کوردی باش نییە

ماجد مەردۆخ رۆحانی: دۆخی زمانی کوردی باش نییە

Abdulla Pashew, korri brakuji, 17 06 1994

Abdulla Pashew, korri brakuji, 17 06 1994

© 2025 dtub. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]