Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
dTub
Скачать

دیداری تایبەت لە گەڵ دەرباز كۆسرەت رەسوڵ عەلی ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

Автор: Saman Hama Gharib

Загружено: 2021-12-06

Просмотров: 405

Описание:

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ عەلی ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لە ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی شیواشۆکی گەورەی سنووری قەزای کۆیە لەدایک بووە، لە ئێستادا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە و لەھەمان کاتیشدا جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) ە.

ژیان
ھەر لە سەرەتای لاوێتی و قۆناغەکانی خوێندنەوە تێکەڵ بە کاری سیاسی و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دەبێت و سەرەتای کاری سیاسیشی دەچێتە ڕیزی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە شۆڕشی ئەیلوولی ساڵی ١٩٧٤ دا بەشداری بەرچاوی دەبێت.

لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٥ دا پەیوەندیی بە ڕیزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە دەکات و دەبێت بە سەرپەرشتکاری ڕێکخستن و کاروچالاکییەکانی خوێندکاران.

لە ساڵی ١٩٧٦ دا کۆسرەت ڕەسوڵ یەکێک بووە لەو ھەڤاڵانەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیان لە شاری کەرکووک دامەزراندووە. جمووجۆڵ و چالاکییەکانی لەو کاتەدا بووەتە ھۆی ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٧ دا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە زیندانی بکرێت، پاش ماوەیەکی زۆریش لە زیندانی و ئەشکەنجەدان یەکێک بووە لەو پێنج خۆڕاگرە ئازایەی کە ھیچ جۆرە ئیعترافێکی نەکردووە و سەربەرزانە لە زیندان ھاتووەتە دەرەوە.

لە ساڵی ١٩٨١ بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی ڕێکخستنەکانی ناوخۆی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و لە ھەمان کاتدا لێپرسراوی ڕێکخستنە نھێنییەکانی ناوشاری ھەولێر بووە، کە چالاکی و جموجۆڵێکی سیاسی گەورە و بەرفراوانیان لەو شارەدا ئەنجامداوە.

لە کۆنفرانسی ٣ی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لە ساڵی ١٩٨٣دا بە ئەندامی سەرکردایەتی ھەڵبژێردرا و دواتر بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵی ١٩٨٨ەوە تاکو ساڵی ١٩٩١ ئەندامی ناوەندی کۆمەڵە بووە لێپرسراوی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە.

لە ساڵی ١٩٨٤ بووە بە لێپرسراوی مەڵبەندی ٤ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵی ١٩٨٥ بە سەختی برینداربووە، دواتر لە ساڵی ١٩٨٦دا کە مەڵبەندەکانی ٣ و ٤ دەکرێن بە یەک مەڵبەند کۆسرەت دەبێتە لێپرسراوی مەڵبەندەکە تاکو ساڵی ١٩٨٨، کە یەکێک بووە لە چالاکترین مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لە ساڵی ١٩٩١ کە نەخشەی ڕاپەڕین داڕێژرا لەلایەن بەرەی کوردستانی کە پێکھاتبوون لە ھەموو ھێزە سیاسییەکانی ئەو کاتی کوردستان، کۆسرەت ڕەسوڵ وەک ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی سەرپەرشتیکردنی ئازادکردنی شاری ھەولێری پێ سپێردرا.

لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١دا کۆسرەت یەکێک بوو لە دیارترین ئەو سەرکردانەی کە ڕۆڵی بەرچاویان گێڕاوە لە ئازادکردنی شاری کەرکووکدا.

لە ساڵی ١٩٩١ دا بووە بەلێپرسراوی بەرەی کوردستانیی سنوری پارێزگای ھەولێر، ساڵی ١٩٩٢ بووە بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و لە ساڵی ١٩٩٣ تاکو ساڵی ١٩٩٦ دەبێتە سەرۆکی دووەم کابینەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دواتریش بووە بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان-ئیدارەی سلێمانی تاکوو ساڵی ٢٠٠١.

لە ساڵی ٢٠٠١ بووە بە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ کۆسرەت وەک جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکرێت، ھاوکات کۆسرەت جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

لە ماوەی دەست بەکار بوونیشی وەک جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، چەندین سەردانی ڕەسمی وڵاتانیشی کردووە کە دواھەمینیان سەردانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دیداری لەگەڵ بوش.

کۆسرەت ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٧٧ ھاوسەری گرتووە و دەبێتە خاوەنی شەش کوڕ و یەک کچ، کە دواتر سێ کوڕی شەھید دەبێت.

کۆسرەت ڕەسول زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسی بە باشی دەزانێت و شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی ھەیە.

دیداری تایبەت لە گەڵ دەرباز كۆسرەت رەسوڵ عەلی ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео mp4

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио mp3

Похожие видео

زەڕەبین؛ شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بۆچی تەواو نەکراوە؟

زەڕەبین؛ شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بۆچی تەواو نەکراوە؟

شاڵاوی عەلی عەسکەری زۆر شت باس دەکات ... راشکاوانە زانیاری ئاشكرا دەکات

شاڵاوی عەلی عەسکەری زۆر شت باس دەکات ... راشکاوانە زانیاری ئاشكرا دەکات

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و هاوسەرەکەی دەنگیان دا

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و هاوسەرەکەی دەنگیان دا

بووژانەوە | شەقامی 100 مەتری سلێمانی

بووژانەوە | شەقامی 100 مەتری سلێمانی

یادی سلێمانی - سابونکەران

یادی سلێمانی - سابونکەران

٢٤١ ساڵ بەسەر بوونیادنانی شاری سلێمانیدا تێدەپەڕێت

٢٤١ ساڵ بەسەر بوونیادنانی شاری سلێمانیدا تێدەپەڕێت

یادی 241 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی -  بەشی یەکەم -  خاك

یادی 241 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی - بەشی یەکەم - خاك

هەورامان | ئەحمەد ئاوا | تەوێلە | بیارە | ئاوێسەر | سەرچاوەی زەڵم - Kurdistan, Hawraman

هەورامان | ئەحمەد ئاوا | تەوێلە | بیارە | ئاوێسەر | سەرچاوەی زەڵم - Kurdistan, Hawraman

Главные Новости 17.12.2025

Главные Новости 17.12.2025

Czy Putin chce pokoju? Kulisy decyzji na Kremlu | prof. Hieronim Grala | ŻEBY WIEDZIEĆ #9

Czy Putin chce pokoju? Kulisy decyzji na Kremlu | prof. Hieronim Grala | ŻEBY WIEDZIEĆ #9

Казахов штрафуют за флаги по беспределу? Подросток «нацист» устроил резню в школе?

Казахов штрафуют за флаги по беспределу? Подросток «нацист» устроил резню в школе?

Silêmanî- سلێمانی - سەرچنار و نالی و مێژووی سلێمانی

Silêmanî- سلێمانی - سەرچنار و نالی و مێژووی سلێمانی

كانی موراد  ماڵی مام جەلال لە گوندی یاخسەرمەر

كانی موراد ماڵی مام جەلال لە گوندی یاخسەرمەر

Почему Лукашенко освободил Колесникову?

Почему Лукашенко освободил Колесникову?

شەوانی چاڤیلاند - ئەڵقەی 37

شەوانی چاڤیلاند - ئەڵقەی 37

بەرنامەی نیشتمان _ سلێمانی _ گەڕەکی سەرشەقام و گەڕەکی جولەکان

بەرنامەی نیشتمان _ سلێمانی _ گەڕەکی سەرشەقام و گەڕەکی جولەکان

Мира до конца года не будет? Война России и Европы неизбежна? Угроза полной блокировки мессенджеров

Мира до конца года не будет? Война России и Европы неизбежна? Угроза полной блокировки мессенджеров

Dzisiaj Informacje Telewizja Republika 17.12.2025 | TV Republika

Dzisiaj Informacje Telewizja Republika 17.12.2025 | TV Republika

Мухаммед Али против Ивана Драго! Этот Бой не Забыть...

Мухаммед Али против Ивана Драго! Этот Бой не Забыть...

Пророческое интервью Немцова 2012 года

Пророческое интервью Немцова 2012 года

© 2025 dtub. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]