Dilan - Ey Trifey Mange Shew
Автор: Nawroz
Загружено: 2008-05-14
Просмотров: 77950
هۆنراوه: دیلان
ئه‌ی تریفه‌ی مانگه‌شه‌وی زیوینی ئاسمان
بۆ به توزقاڵ جار به جارێ خۆت ئه‌ده‌ی نیشان
ده‌ربکه‌وه ڕووناکی پاک به‌ره سه‌رینم
بۆم ڕووناک که زیندانی تار ژووری که‌مینم
ڕازاوه‌یه دیواری پان ڕێچکه‌ی زنجیری
ده‌م کراوه‌و عه‌زره‌تی له‌ش منم نێچیری
ئه‌ی بولبولی شه‌وان بێ‌دار، تا به‌ری به‌یان
تۆ بۆ من و منیش بۆ تۆ ئه‌بین به نیشان
بۆم بخوێنه، منی نه‌خۆش، منی ده‌رده‌دار
فێری ئێش و ناهه‌مواریم هاوڕێمه ئازار
ئه‌ی گوڵه‌که‌ی ڕه‌نگ په‌مه‌یی سه‌رداری ژاڵه
وه‌ک بیستوومه ڕه‌نگ شیرین و چێشتنت تاڵه
به‌ڵام تاکوو ئه‌م قسه‌یه، کوام عاشقی گوڵ
توانیویه‌تی ده‌ستی نیاز بنێته سه‌ر دڵ
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: