Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
dTub
Скачать

Pencemor- پەنجەمۆر- بەشی یەک - کەمال محێدین باسی دیدارێکی مەلیک فەیسەڵ و مەلای گەورەی کۆیە دەکات

Автор: Rudaw Stream

Загружено: 2025-04-09

Просмотров: 12929

Описание:

پەنجەمۆر لەگەڵ کەمال محێدین، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی پارتی – باڵی مەکتەبی سیاسی

شاری کۆیە، ئەو شارە مێژووییە کە هەمیشە ناوەندێکی گرنگی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردستان بووە، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەم شارە، کەمال محێدین بەشداریی لە بەرنامەی پەنجەمۆری تۆڕی میدیایی رووداو کرد و لە بەشی یەکەمی بەرنامەکە تیشکی خستە سەرچەندین وێستگەی سیاسی ژیانی خۆی و هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان و هەروەها شاری کۆیە و شایەدی لەسەر چەندین رووداوی مێژووی ئەو کاتی ناوچەکە و پارتی دا.

کەمال محێدین، ئەندامی کۆنگرەی چوار و پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و یەکێک بووە لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کە سەر بە باڵی مەکتەبی سیاسی بووە، ئەو باڵەی کە لە مێژووی سیاسی کوردستان بە جەلالییەکان ناسراون.
لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، باسی مێژووی شاری کۆیە دەکات و تیشکی خستووەتە سەر رۆڵی ئەم شارە لە رووی سیاسی و فەرهەنگییەوە. محێدین لە ساتەوەختێکی مێژووییدا شایەتحاڵی چەندین رووداوی گرنگ بووە کە کاریگەری گەورەیان لەسەر مێژووی نوێی کوردستان هەبووە.
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی بەرنامەکە باسی مێژووی دروستبوونی پارتی رۆڵی کۆییەکان لە دامەزراندن و پێشخستنی پارتیدا دەکات. بەپێی قسەکانی کەمال محێدین، شاری کۆیە رۆڵێکی گرنگی لە قۆناخە سەرەتاییەکانی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گێڕاوە و کەسایەتییە دیارەکانی ئەم شارە بەشداری کاریگەریان هەبووە.

هەروەها تیشکی خستووەتە سەر رۆڵی حیزبی شیوعی عێراقی لە ناوچەکەدا و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە سەردەمی پاشایەتیدا. کەمال محێدین باسی لەوە کردووە کە چۆن ئەو هەڵبژاردنانە کاریگەرییان لەسەر بیری سیاسی و نەتەوەیی خەڵکی کوردستان هەبووە.
خاڵێکی سەرنجڕاکێش لە قسەکانی میوانی پەنجەمۆردا، باسکردن بوو لە رۆڵی مام جەلال وەک گەنجێک لە بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی پارتایەتی لە شاری کۆیەدا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە کەمال محێدین خستییەڕوو، مام جەلال تاڵەبانی لە سەرەتای ژیانی سیاسییەوە چالاکییەکی بەرچاوی هەبووە لە بڵاوکردنەوەی بیری نەتەوەیی و دیموکراتی لە ناوچەی کۆیەدا.

لە بەرنامەکەدا باس لە رۆڵی کەسایەتییە دیارەکانی وەک مامۆستا مەسعود محەممەد و کاکە زیادی کۆیە کراوە کە کاریگەری بەرچاویان لەسەر بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد هەبووە. ئەو کەسایەتییانە بە بیری پێشکەوتووی خۆیان و بە کارە ڕۆشنبیرییەکانیان توانیویانە کاریگەریی قووڵ لەسەر چەندین نەوەی کوردستان دابنێن.

یەکێک لە رووداوە سەرنجڕاکێشەکان کە لە بەرنامەکەدا ئاماژەی پێکراوە، دیداری مێژوویی مام جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی لە مۆسکۆ بووە. کەمال محێدین وەک شایەتحاڵێک زانیاری نوێی لەسەر ئەم دیدارە خستۆتەڕوو کە رۆڵی گرنگی لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو سەرکردەی مێژوویی کورددا هەبووە

لە کۆتایی بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، پرسیارێکی گرنگی مێژوویی ورووژێنراوە: "ئایا حیزبێک بەناوی حیزبی شیوعی کوردستان لە ناوەڕاستی ساڵانی چلەکانی سەدەی رابردوو بوونی هەبووە؟" کەمال محێدین بەپێی ئەزموون و زانیارییە مێژووییەکانی خۆی وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە و ڕاستییە مێژووییەکانی لەم بارەیەوە روون کردووەتەوە.

بەرنامەی پەنجەمۆر کە یەکێکە لە بەرنامە دیارەکانی تۆڕی میدیایی ڕووداو، هەوڵدەدات لە ڕێگەی میوانداریکردنی کەسایەتییە مێژووییەکان، رووناکی بخاتە سەر ئەو لاپەڕە نادیارانەی مێژووی هاوچەرخی کوردستان و شایەتحاڵەکان بێنێتە دەنگ پێش ئەوەی درەنگ بێت.
لە بەشەکانی داهاتووی بەرنامەکەدا، پەردە لەسەر زۆر لایەنی دیکەی مێژووی سیاسی کوردستان لادەدرێت و زانیاری زیاتر لەلایەن کەمال محێدینەوە ئاشکرا دەکرێت کە دەتوانێت گۆشەنیگایەکی نوێ بخاتە سەر رووداوە مێژووییەکانی کوردستان لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا.

بەرنامەی پەنجەمۆر هەموو شەوانی چوارشەممە کاژێر 21:00 پەخشدەکرێت.

Pencemor- پەنجەمۆر- بەشی یەک - کەمال محێدین باسی دیدارێکی مەلیک فەیسەڵ و مەلای گەورەی کۆیە دەکات

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео mp4

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио mp3

Похожие видео

Pencemor- پەنجەمۆر-

Pencemor- پەنجەمۆر- "هەندێک کاری ئەحمەدی موفتیزادە لە زیانی کورد بوو"

Pencemor-پەنجەمۆر- بەشی دوو - لە کۆنگرەی پێنجی پارتییەوە بۆ کوژرانی سدیق میران لە گۆشەیەکی دیکەوە

Pencemor-پەنجەمۆر- بەشی دوو - لە کۆنگرەی پێنجی پارتییەوە بۆ کوژرانی سدیق میران لە گۆشەیەکی دیکەوە

Pencemor- پەنجەمۆر- بەشی سێ - کەمال محێدین وەڵامی تۆمەتەکەی هەژار موکریانی دەداتەوە

Pencemor- پەنجەمۆر- بەشی سێ - کەمال محێدین وەڵامی تۆمەتەکەی هەژار موکریانی دەداتەوە

Pencemor- پەنجەمۆر- بۆچی مەلا محەممەد شەڵماشی سەردانی سەدام حوسێنی کردووە؟

Pencemor- پەنجەمۆر- بۆچی مەلا محەممەد شەڵماشی سەردانی سەدام حوسێنی کردووە؟

Pencemor- پەنجەمۆر- بەشی 4 - لە ژێرزەمینەوە بۆ مێزی گفتوگۆ؛ کەمال محێدین و چیرۆکی باڵی مەکتەبی سیاسی

Pencemor- پەنجەمۆر- بەشی 4 - لە ژێرزەمینەوە بۆ مێزی گفتوگۆ؛ کەمال محێدین و چیرۆکی باڵی مەکتەبی سیاسی

Pencemor- پەنجەمۆر- دوایین گفتوگۆی قازی محەممەد و ژەنەڕاڵ بارزانی (1) پارتی یەک

Pencemor- پەنجەمۆر- دوایین گفتوگۆی قازی محەممەد و ژەنەڕاڵ بارزانی (1) پارتی یەک

Karim Abdulla  کەریم عەبدوڵڵا

Karim Abdulla کەریم عەبدوڵڵا

د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد قسەی نوێی هەیە و وەڵامی د. عەلی قەرەداخی دەداتەوە

د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد قسەی نوێی هەیە و وەڵامی د. عەلی قەرەداخی دەداتەوە

دەروون؛ باسی چارەسەری دەروونییە و گفتوگۆی میوانان و ئامادەبووان گەرمە

دەروون؛ باسی چارەسەری دەروونییە و گفتوگۆی میوانان و ئامادەبووان گەرمە

كەمال محێدین بەشی یەكەم

كەمال محێدین بەشی یەكەم

Майк Тайсон против Двойника Али! Кончилось плохо...

Майк Тайсон против Двойника Али! Кончилось плохо...

Pencemor- پەنجەمۆر- ئایا کۆماری کوردستان سەربەخۆ بوو یان بەشێک لە ئازەربایجان؟

Pencemor- پەنجەمۆر- ئایا کۆماری کوردستان سەربەخۆ بوو یان بەشێک لە ئازەربایجان؟

پەنجەمۆر | خوسرەو جاف - بەشی یەکەم

پەنجەمۆر | خوسرەو جاف - بەشی یەکەم

Dara Haci Braym دارا حاجی برایم

Dara Haci Braym دارا حاجی برایم

Pencemor- پەنجەمۆر -ئاوات قارەمانی: ئەوەی ئەوان دەیانکرد 'جاشایەتی' بوو 1

Pencemor- پەنجەمۆر -ئاوات قارەمانی: ئەوەی ئەوان دەیانکرد 'جاشایەتی' بوو 1

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- ئینگلیز بۆچی عەرەبی هێنایە کەرکووک و دەوڵەتی کوردی دروست نەکرد؟

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- ئینگلیز بۆچی عەرەبی هێنایە کەرکووک و دەوڵەتی کوردی دروست نەکرد؟

سیاست با مراد ویسی: تروریستی‌‌ترین گروه ایران؛ الگوی خامنه‌ای

سیاست با مراد ویسی: تروریستی‌‌ترین گروه ایران؛ الگوی خامنه‌ای

دیمانە - ئەدهەم بارزانی

دیمانە - ئەدهەم بارزانی

لەگەڵ رەنج؛ چارەنووسی سێ یەکەمەکان و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان

لەگەڵ رەنج؛ چارەنووسی سێ یەکەمەکان و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان

دۆکیۆمێنتی: ناوەندی ڕۆشنبیریی دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ - خەرمانێک لە کتێب و دەستنووس

دۆکیۆمێنتی: ناوەندی ڕۆشنبیریی دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ - خەرمانێک لە کتێب و دەستنووس

© 2025 dtub. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]