بانگەشەی هەڵبژاردن بە شێوازی بارزانیەکان
Автор: Aza Press
Загружено: 2025-11-04
Просмотров: 95
بانگەشەی هەڵبژاردن بە شێوازی بارزانیەکان
لە بەهاری ڕابردو مەسعود بارزانی ملیۆنێک نانی کردە خێر لە جیاتی زەکات و سەرفترە
مەسرور بارزانیش دەڵێ : حەقە هەر تاکێکی هەرێم ، نانێک بخوا و ملیۆنێک نان بکاتە خێر بۆ دیموکراسیەتەکەی بارزانی .
هەیاران دەبێ کۆی گشتی هەر شەش ملیۆنەکەی هەرێم چەند نان بکاتە خێر .!؟
ئەو دوو دێڕەی سەرەوە لێدوانی مەسعود بارزانی و کوڕە توڕەهاتەکەی بارزانی بوو بۆ دانیشتوانی هەرێم .
یەک سەرۆک و سەرکردەم بۆ بدۆزنەوە لەو هەڵبژاردنە بە عەقڵ بیربکاتەوە .! لە هەموو جیهان کە مانگێک ڕێ بە سەرۆک و سەرکردەی حیزبەکان دەدرێ کە ئەندامە چست و چالاکەکانیان هەڵبژێرن بۆ هەڵبژاردنەکان ، دەبێ خاوەنی کۆمەڵێ پڕۆژەی گەورەی ستراتیجی بن بۆ داهاتوو ،
بە تایبەتیش بۆ هەڵبژاردنێک کە دوو لە سەر سێی بەرامبەرەکەیان وەکو گورگێکی برسی دەڕواننە لە ناو بردنی گەلەکەیان .
بەداخەوە لە دوو هەفتەی ڕابردوی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێڕاق نەک هەر کورد بگرە عەڕەبی سوننە و شیعەش هیچ پڕۆژەیەکیان نیە کە خۆیانی پێ هەڵبکێشن و پەیمان بدەن کە لە چوار ساڵی داهاتوو بۆ گەل و دەنگدەرانیان ڕوی خۆیانی پێ سپی بکەنەوە .
لە سەرەتای هەفتەی پێش کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیش توڕەهاتی و نەفامی سەرۆک و سەرکردەکانی هەرێم خەریکە لە نەزانی و گێلی خۆیانەوە دەست بۆ هەڕەشە و گوڕەشە و شەق وەشاندن دەبەن .
لام سەیرە خەریکە تورک و فارس و عەڕەب چاومان دەردەکەن و پلان دادەنێن کە بمان تاوێننەوە ، کەچی یەک سەرۆک و سەرکردەیەک نابینی کەیسی گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکان بکاتە پاکێجێک و پەیمان بدات کە هەوڵ بدەن نیوەی خاکی کوردان بگەڕێتەوە سەر هەرێم .
ئافەرین سەرۆک هەرچی عەڕەبی داگیرکەری پێدەشتەکانی هەولێر و مەخمور هەیە کۆیان بکەیەوە و دەعوەتیان بکەی و بڕوات پێیان هەبێ کە دەنگ بۆ خۆت نەوەکانت بدەن .
ئافەرین سەرۆک بێی هەرچی پێپەتی و تورکومانە گورگە بۆرە هەیە گیرفانیان پڕ بکەی لە دۆلار و دوژمنایەتی پارێزگارێکی کوردی پێبکەیت
خۆزگە وەکو سەردەمی لاوێتیم هەستی بیرکاریم بەهێز دەبوو ، ئەو کاتە لێکدانەوەیەکم دەکرد و پێم دەگوتن کە سەرفترە و سەدەقە و زەکاتی پارەی کڕینی ملیۆنێک نان چەندی دەکرد و لە چەند ملیار دۆلار ئەو خێرەی لێدەکراوە .
خۆزگە کاتم دەبوو و ژمێریاریەکم دەکرد کە تەواوی کوردانی باشور چەندن و دەبێ چەند ملیۆن نان بکەنە خێر و سەدەقە بۆ دیموکراسی بونی سەرۆک و نەوەکانی و بنەماڵە و عەشیرەتەکەی .
هەر بە ڕاست بۆ کاندیدێک و سەرۆک و سەرکردەی هیچ حیزبێکی کوردی نابینم گەڕانەوەی موچە دزراوەکان بکات بە پاکێجێک و لە چوار ساڵی داهاتوو ، هەوڵی گەڕانەوەی بدات بۆ موچە خۆرە برسیەکانی هەرێم ؟
چەندە حەزم دەکرد گەلەکەم دڵسۆزانە بەرەو سندوقەکانی هەڵبژاردن ڕێیان کردبا و بە دڵی خۆیان و بە هەموو دیموکراسیەتێکەوە بەشداری ئەو هەڵبژاردنەیان کردبا دژی دوژمنەکانی نیشتیمانەکەم .
بەڵام حەیف و هەزار حەیف کە گوێگری کاڵفامی ئەو سەرۆکانە دەبم ، نەعلەت لەو کەسانەش دەکەم کە قەسابێکیان لە سیبریاوە گەڕاندەوە و کردیان بە کەڵەگا بە سەر خۆیان و گەلەکەیانەوە .
Khabat Kurda
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: