پرۆژەیەکی نوێ
Автор: ئەکادیمیای جودی
Загружено: 2025-11-18
Просмотров: 148
پڕۆژەیەکی نوێ
پرسیار بكە پێش ئەوەی بڕیار بدەیت!
ئایا دەزانیت دەکرێ بڕیارێكی پزیشکی
بۆ هەمیشە ژیانت بگۆڕێت و زەرەرمەندی دواڕۆژیشت بکات؟
دەزانی چەندین نەشتەرگەریی خێرا و بێ بیركردنەوە ئەنجام دەدرێن كە پەشیمانیی بەدوادا دێت و هۆكاری زۆرینەیشيان گوێنەدانە بە ڕەزامەندی خوای باڵادەست؟
چەندين بڕیاری پزیشكی لە چرکەیەکدا دراو کاریگەریى چەندان ساڵی بەجێهێشت؟
چەندان کۆرپەلە بە پاساوی ناشەرعی لەبار بران؟
ئایا بیرت لەوە کردوەتەوە حوکمی شەرعی چییە لە:
لابردنی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد لەسەر نەخۆشێکی چاودێری چڕ ؟
بەخشینی ئەندام بە کەسانی دیكە؟
وازهێنان لە دەرمانی درێژخایەن و بەکارنەهێنانی چیتر!
لەباربردنی كۆرپە بەهۆی شێواویەوە؟
منداڵی بلوری و دیاریكردنی ڕەگەز؟
جيابوونەوەی ژن و مێرد بەهۆی نەگونجانی خوێن و جیناتەوە؟
نەگرتنی ڕۆژی ڕەمەزان و نوێژکردن بە دانیشتن و شێوەی تر!
ئەنجامدانی پەرستشەكان دوای نەشتەرگەری؟
بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی پێكهاتەی حەرامیان تێدایە؟
لە جیهانی مۆدێرنەی پزشیکیدا نەشتەرگەرییە جوانکارییەكان بەردەوام لە پێشکەوتندان
ڕۆژانە دەرمان و چارەسەری نوێ دەخرێنە بازارەکان
تەکنەلۆژیای پزیشكیی نوێ بەردەست دەخرێن
تۆش لە ناو ئەم هەموو جەنجاڵییەدا پێویستت بە کەسێکە دەستت بگرێت،
پرسیارێک ویژدانی هەموو موسڵمانێکی هۆشیار ڕادەچڵەکێنێت؛
ئایا ئەم کارەی کە دەیکەم، خودا ڕازی دەکات یان توڕەی دەکات؟
دەزانی باشترین وەڵام وەڵامی خالقی خاوەنە
"فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ"
بۆ ئارامی دەروون و دڵنیایی دڵ و پاراستنی دونیا و دواڕۆژت
لە ئەكادیمیای جودی هەستاین بە دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەشی شەرعیی پزیشكی کە:
پێك دێت لە شەرعزانانی شارەزا و پزیشکانی پسپۆڕ و بە ئەزموون
كە بە پابەندبوون بە شەریعەت و تێگەشتن لە واقیع و ڕەچاوی بەرژەوەندیی دین و دونیای پرسیاركار وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە!
پەیامەکەمان ڕوونە
لە پێناو دونیات، دینەکەت مەخەرە مەترسیەوە!
پێش ڕاوێژ و پرسیارکردن، بڕیاری پزیشکیی مەترسیدار مەدە!
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: