شەرەفنامە نوسینی : میر شەرەفخانی بەدلیسی مێژووی ماڵە میرانی کوردستان بەشی سێیەم
Автор: کـتـێبخانەی دەنـگـی ktebxanay dangy
Загружено: 2023-12-04
Просмотров: 709
منداڵێک بووم ، تەمەنم لە چاردە بەھاری تێنەپەڕاندبوو لە خوێندەواریشدا ھێز و پێزێکی تەواوم نەستاندبوو ،کە بۆ یەکەم جار لەسەر دەلاقەی دیوەخانی قەرەنیاغای مامەش کتێبێکم بەرچاو کەوت ، بە درشتی لە پشتی نوسرابوو { شەرەفنانە } چەند پەڕێکم لێ ھەڵدایەوەو ئەمدیو و ئەو دیوم کرد، ھەر ئەوەندەی تێگەیشتم کە تاریخەو ئیتر چیترم بۆ نەبرایەوە سەر یەک.
ساڵ ھاتن و ساڵ چوون ، دەماو دەم لەو و لەمم دەبیستەوە کە شەرەفخان لەسەر فڵان ڕووداو ئاوای فەرمووە و شەرەفنامە وای باسی فیسارە کەسی کردووە.
تازە زانیم ئەو شەرەفنامەی کە من ھیچم لێ نەزانیبوو، مێژووی کورد و کورستانە و کوردێکی گەلپەروەر و خاوەن ھونەر بە فارسی نووسیویە و وەریشی گێڕاوەتە سەر زۆر زمانان و دوو جاریش لە لایەن دوو کوردی زاناو دڵسۆزەوە کراوە بە عەرەبی ، واتە ئەو مێژووە ھێژایەی کوردە، ھەر بە زمانی کوردی نەبێ ، بە ھەموو زمانێک دەست دەکەوێ...
ناوی پەرتووک : { شەرەفنامە } مێژووی ماڵە میرانی کوردستان
بابەت : مێژووی کورد
نوسینی : میر شەرەفخانی بەدلیسی
وەرگێڕانی : مامۆستا ھەژار موکریانی
خوێندنەوەی : جیھاد حەمید
ئامادەکردنی : کاوە حەسەن
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: