مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی «گوێ دە نەی چۆن شیوەن و غەوغا دەکا» شیعری کوردی "مەولانای ڕۆمی"
Автор: B
Загружено: 2023-03-21
Просмотров: 583
کتێب:مەسنەوی مەعنەوی ، دەفتەری یەکەم
بەرهەم:مەولانای ڕۆمی
وەرگێڕاوی: عەبدوسەلام مودەڕێسی (خانی)
خوێندنەوەی فارسی: عەبدولکەریم سروش
.......
گوێ دە نەی چۆن شیوەن و غەوغا دەکا
بۆ بەیانی دەردی دووری وا دەکا
من لە نەیزار بووم و بڕیانم لە بن
من کە گریام بۆم دەگریان پیاو و ژن
لەت دەکەم سینەم لە بەر دەردی فیراق
تا بەیان کەم شەرحی دەردی ئیشتیاق
هەر کەسێکی دوور لە ئەسڵی خۆی کەوێ
وەسڵی ئەسڵی خۆی لە ئاخردا دەوێ
هەر گرووهێک چوومە لای ناڵان بووم
هــاونشینی شاد و بەدحاڵان بووم
بەس بەزەن بوو هەر کەسێک بۆ یاری من
نەیدەزانی باتن و ئەســراری من
سیڕڕ و ناڵەی من یەکن لێک نینە جوێ
کوا دەکەن دەرکی حەقیقەت چاو و گوێ؟
موڕتەبیت پێک جیسم و ڕۆح بێگانە نین
چاو لە بۆ بینینی ئەو جانانە نین
ئاورە ئەو دەنگی نایە با، نیە
فاقیدی وی بمرێ بوونی چا، نیە
ئاوری عیشقه کە کەوتە نێو نەی
جوششی عیشقە دەبینی تۆ لە مەی
نەی ئەنیسی عاشقێکە دوور لە یار
نەی دەکاتن دەردی عاشق ئاشکار
ژەهر وتریاکی وەکوو نەی کوا هەیە؟
دەرد و دەرمانی وەکوو نەی هەر نەیە
بـۆن دەکا نەی باسی مەحوی عاشقان
باسی عیشق و ڕەنجی مەجنوون بێئەمان
غەیری مەدهۆش مەحرەمی عیشق هیچکەس
بۆ زبانیش مشتەری هەر گوێیە بەس
عومری زۆرم من لە غەمدا بردە سەر
پڕ لە دەرد و ڕەنج و میحنەت بوو جگەر
گەرکو عومرم چوو لە دەس باکم نیە
تۆ بمێنە چەشنی تۆ پاکم نیە
تینووە ماسی لە دەریای خوای سەمەد
بێ بەشان لەو ڕزقە، خەستەن تا ئەبەد
کوا دەزانن حاڵی دڵدار بێدڵان؟
لەو قسانە بەس بکەین با، ئەی فڵان
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: