Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
dTub
Скачать

ئاینی ئیبراهیمی؛ بۆمبە تەوقیتکراوەکەی عێراق

Автор: Aza Press

Загружено: 2025-11-08

Просмотров: 33

Описание:

ئاینی ئیبراهیمی؛ بۆمبە تەوقیتکراوەکەی عێراق

دڵشاد ئەنوەر

گفتوگۆی پشت پەردە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەیەکی گەورەی پڕ لەکێشمەکێش بەردەوامە، پرۆژەکە بە پارەی وڵاتانی کەنداو و بەپاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لەسەر زەوی عێراق ئەنجام دەدرێت.

ناوەڕۆکی پرۆژەکە گرێدراوە بە ئەزموونکردنی ئاینی"ئیبراهیمی" لەئاڵۆزترین ناوچەی عێراق کە دەشتی نەینەوایە، پێشتریش هەوڵێکی لەمجۆرە لەئارادا بو، بەڵام باڵادەست بونی هێزە شیعەکان لەو ناوچەیە تاڕادەیەک شکستی پێهێنا.

لەئێستادا ئەمەریکا داوای لەچەک داماڵینی میلیشیا شیعەکان و بێ ڕۆڵ کردنیان لەعێراق دەکات، دیسانەوە گفتووگۆ لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەکە سەریهەڵداوەتەوە، بەو پێیەی دۆخەکە گۆڕاوە و لەمپەرەکانی بەردەم پرۆژەی "ئیبراهیمی" تا ڕادەیەک لاواز بون.

کرۆکی "ئاینی ئیبراهیمی" هەوڵێکە بۆ نزیککردنەوەی ئاین و باوەڕە جیاوازەکان، یاخود تێکەڵەیەکە لە ئاینەکان و بۆیە ناوی "ئیبراهیمی" لێنراوە، چونکە ئیبراهیم باوکی پێغەمبەرانە و لای هەموو ئاینەکان قەبوڵکراوە.

پرۆژەی ئاینی "ئیبراهیمی" هەوڵێکیشە بۆ کاڵکردنەوەی ململانێی ئاینە جیاوازەکان و سڕینەوەی ئەو بیرەی لە ئەدەبیاتی سیاسیدا بە "توندڕەوی" ناوی دەبرێت، ئیمارات و وڵاتانی کەنداو بە هاندانی ڕۆژئاوا سەپۆرتی دەکەن.

دەشتی نەینەوا کە ناوی دەهێنرێت بۆ ئەوەی بکرێتە بنەما بۆ برەودان بە "ئاینی ئیبراهیمی" بەبێ دیراسەکردن دەستنیشان نەکراوە، بەتایبەت ئەو ناوچەیە فرە پێکهاتە و فرە ئاین و مەزهەبە.

هەرچەندە کورد ناوێرێت بەڕوونی پشتگیری پرۆژەکە بکات، بەڵام ژێر بە ژێر سەرگرتنی پرۆژەکەی پێخۆشە، چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئیدارەیەکی تر لە چوارچێوەی عێراق دا و فشارەکانی سەر هەرێم لاواز دەکات.

هێشتا ڕوون نییە ڕادەی سەرگرتن و شکستهێنانی پرۆژەکە لەچی ئاستێکدایە، بەڵام ئەوە ڕوونە پرۆژەکە پاڵپشتی هێزی ئەمەریکا و بودجەی گەورەی کەنداوی لە پشتە، سودمەندی گەورەش لێی مەسیحییەکان دەبن.

سەرباری ئەوەی پرۆژەکە پاڵپشتی گەورەی هەیە، بەڵام نەیاری سەرسەختیشی هەیە و پێناچێت نەیارەکانیشی دەستەوەستان بن، بەتایبەت تورکیا زۆر نیگەرانە و پرۆژەکە دەبێتە هۆی لەگۆڕنانی خەونە مێژووییەکەی کە زیندووکردنەوەی ویلایەتی موسڵە.

تورکیا بە ئێستاشەوە چاوی لەسەر موسڵە و بە هی خۆیی دەزانێت، لە ئەگەری سەرگرتنی پرۆژەیەکی لەوجۆرەدا تورکیا بۆ هەمیشەیی ناتوانێت باسی موسڵ بوروژێنێتەوە، چونکە ئیدارە نوێیەکە پاڵپشتی گەورەی نێو دەوڵەتی دەبێت.

ئێرانیش هاوشێوەی تورکیا نەیاری گەورەی پرۆژەی "ئیبراهیمی"یە، چونکە پرۆژەکە بۆ کاڵکردنەوەی مەیلی مەزهەبی و ئاینییە، لەکاتێکدا ئەمە زیان بە پرۆژەی ئێرانی دەگەیەنێت کە لەسەر بنەمای مەزهەبگەرێتی چەسپێنراوە.

پرۆژەی "ئیبراهیمی" پاڵپشتیکار و نەیاری گەورەی هەیە، دەشتی نەینەواش کە دەستنیشانکراوە بۆ ئەزموونکردنی پرۆژەکە ناوچەیەکی ئاڵۆز و پڕ لە کێشمەکێشە، بۆیە هێشتا جێبەجێکردنی لەچوارچێوەی گفتوگۆدایە، خۆ ئەگەر هەنگاوی کرداریی بۆ بنرێت، هەڵای گەورەی لەناوچەکەدا لێدەکەوێتەوە.

ئاینی ئیبراهیمی؛ بۆمبە تەوقیتکراوەکەی عێراق

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео mp4

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио mp3

Похожие видео

اخبار شبانگاهی | پنج‌شنبه ۱۳ آذر

اخبار شبانگاهی | پنج‌شنبه ۱۳ آذر

Tevn - Projeya Îbrahîmî | تەڤن - پڕۆژەیێ ئیبراهیمی

Tevn - Projeya Îbrahîmî | تەڤن - پڕۆژەیێ ئیبراهیمی

ПВО Армении и Азербайджана: анализ на 2025 год

ПВО Армении и Азербайджана: анализ на 2025 год

Ukraina topi rosyjską flotę cieni.

Ukraina topi rosyjską flotę cieni.

«حذف نام همسر از شناسنامه بعد از طلاق؛ واقعیت‌هایی که هیچ‌کس شفاف نمی‌گوید!»

«حذف نام همسر از شناسنامه بعد از طلاق؛ واقعیت‌هایی که هیچ‌کس شفاف نمی‌گوید!»

عەبدڵای مەلا  ...شایی یەک دەگەڕئ

عەبدڵای مەلا ...شایی یەک دەگەڕئ

پرۆسه ی چه كسووتاندن ی ده سته ی گه ريلا له سه ر تورکياو خۆرهه ڵاتی ناو ه ڕاست

پرۆسه ی چه كسووتاندن ی ده سته ی گه ريلا له سه ر تورکياو خۆرهه ڵاتی ناو ه ڕاست

Memorial to Hasan Zirak Interview Part 3

Memorial to Hasan Zirak Interview Part 3

چطوری روند پیری رو کند کنیم؟|دیوید سینکلر

چطوری روند پیری رو کند کنیم؟|دیوید سینکلر

Trzy razy w jedną noc – podczas gdy wszyscy patrzyli (Najmroczniejsze wesele Watykanu)

Trzy razy w jedną noc – podczas gdy wszyscy patrzyli (Najmroczniejsze wesele Watykanu)

خەلەکا سێ ژبەرنامێ (کەسایەتیێن بەروارییا)

خەلەکا سێ ژبەرنامێ (کەسایەتیێن بەروارییا)

Roman Giertych komentarz 3.12.2025

Roman Giertych komentarz 3.12.2025

توانا حەمە- سێ لایەنی شاراوەی ژیانی حەسەن زیرەک

توانا حەمە- سێ لایەنی شاراوەی ژیانی حەسەن زیرەک

حمه عارف شؤشمه  گؤرانی،کونه‌هواران،پیشکشتان بیت♥️

حمه عارف شؤشمه گؤرانی،کونه‌هواران،پیشکشتان بیت♥️

كورتيا فلمي ip man 2 خوشترين فلم

كورتيا فلمي ip man 2 خوشترين فلم

گۆرانی : سه وزه هه ی سه وزه -کاک نوره مه حمودی

گۆرانی : سه وزه هه ی سه وزه -کاک نوره مه حمودی

٣٨ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی ڕەسەنی کورد تاهیر تۆفیق

٣٨ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی ڕەسەنی کورد تاهیر تۆفیق

Chcecie WOJNY EUROPO? Putin: ,,SPOKO

Chcecie WOJNY EUROPO? Putin: ,,SPOKO"

Prof. Bogdan Góralczyk: Chiny idą na zwarcie. Czy Chińczycy zdominują świat? | Szkice Wschodnie

Prof. Bogdan Góralczyk: Chiny idą na zwarcie. Czy Chińczycy zdominują świat? | Szkice Wschodnie

UBIERAMY CHOINKĘ - pierwszy raz kiedy Maja naprawdę pomaga!

UBIERAMY CHOINKĘ - pierwszy raz kiedy Maja naprawdę pomaga!

© 2025 dtub. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]