چاوەزار، شیعر و بەرهەمی : دانا هەڵەبجەیی، AI.2025
Автор: Dana Halabjaiy دانا ھەڵەبجەیی
Загружено: 2025-12-10
Просмотров: 52
٨/١٢/٢٠٢٥ لاهای
(هەر بە خۆشی دیداری یار، وا ڕێگای سەخت تەی ئەکەم
قەد سڵ ناکەم لە گۆڕ و مەرگ، بەرەو ڕوناکی ڕێ ئەکەم)
چاوەزاریش قەد چاو ناکات، لە چاوی ناو چاوانەکەم
پشت بە عەشق و ئەوین بەستە، ترسی نییە بیمارەکەم
ناخی ڕەشە و تاریکییە ئەوەی، ئیدعای دوعا ئەکات
نووری عەشق و جوانی بەسە، بۆ کوشتنی نەیارەکەم
(هەر بە خۆشی دیداری یار، وا ڕێگای سەخت تەی ئەکەم
قەد سڵ ناکەم لە گۆڕ و مەرگ، بەرەو ڕوناکی ڕێ ئەکەم)
چوزانم نوشتەیە یا سیحرە ئیتر، وا ساغ نابێتۆ زامەکەم
پەلاماری پەنجە شێرە یاخود، یا دڕک و داڵی باغەکەم
بێ چاوی نەبێت چاوەکەم، چاوگی گشت هانا و نزام
وا لە مەزاری ڕۆحی تۆیا،بە مەستی مەی تیمار ئەکەم
هەر بە خۆشی دیداری یار، وا ڕێگای سەخت تەی ئەکەم
قەد سڵ ناکەم لە گۆڕ و مەرگ، بەرەو ڕوناکی ڕێ ئەکەم
تیشکی شەمعی یارم هەبێت، تار و دەیجوور بێ دنیا
با خەڵکی هەر بۆخۆی بێژێت، من بۆ نوور نوێژ ئەکەم
(هەر بە خۆشی دیداری یار، وا ڕێگای سەخت تەی ئەکەم
قەد سڵ ناکەم لە گۆڕ و مەرگ، بەرەو ڕوناکی ڕێ ئەکەم)
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: