جوانی - نەوا موکرجی
Автор: Nawa Mukerji
Загружено: 9 апр. 2013 г.
Просмотров: 10 132 просмотра
Recorded in April 9th 2013
www.nawa.net
تۆ لە بەفر ئەچی
بەفری هاوین
دەگمەنی، ڕەسەنى،
زیویینی، شیرینی،
قەشەنگى، شۆخوشەنگی..
ناسک و جوان، میهرەبان،
سپیوسۆڵ، نەرمونۆڵ،
شلومل، فێنکیی دڵ..
جوانی.. جوانی.. جوانی..
تۆ دەگمەنی، یارى منی،
وریا و لەسەرخۆ و شەرمنی،
وەفادارى، تۆزێ هاری،
سەرنجڕاکێش و نازدارى،
زۆر بەنازى، مەکربازی،
بەڵام لاى من هەرە شازی،
من شەیداتم، تۆى ئاواتم،
گەر دەنگت نەبیستم ماتم،
بۆت پەرۆشم، دڵبەجۆشم،
بێ خۆشەویستییت نەخۆشم،
من دەمەوێى، بۆ من ئەشێی،
هەتا دەمرم خۆشمئەوێى..
تۆ لە خۆر ئەچی
خۆرى زستان
کەم دیارى، نازداری،
ڕوناکى، دڵپاکی،
بەهەستی، خۆشەویستی..
بینینبڕ، گەرموگوڕ،
سەربەرزی، زۆر بەرزی
زۆرزانی، خانومانی..
جوانى.. جوانی.. جوانی
ئەى شایستە، تۆم پێویستە،
خەونم هەر تۆى خۆشەویستە،
خۆرى من بە، سێبەرم بە،
هەردەم یارمەتیدەرم بە،
خۆشتبوێم، عاشق بە پێم،
ئومێد بە بۆ دڵى پڕ سوێم،
من شەیداتم، تۆى ئاواتم،
گەر دەنگت نەبیستم ماتم،
بۆت پەرۆشم، دڵبەجۆشم،
بێ خۆشەویستییت نەخۆشم،
من دەمەوێى، بۆ من ئەشێی،
هەتا دەمرم خۆشمئەوێى..

Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: