هونه‌رمه‌ندی شانۆ و دراما عه‌باس ژاژڵه‌یی
Автор: Jamal Razzazi
Загружено: 2023-06-08
Просмотров: 331
هونه‌رمه‌ندی شانۆ و دراما كۆچكردوو عه‌باس ژاژڵه‌یی ( 1950_25/9/2020)
هونه‌رمه‌ند عه‌باس ژاژڵه‌یی و به‌رنامه‌ی ڕوونتر
ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌ئاماده‌و پێشكه‌شكردنی برای هونه‌رمه‌ند هه‌ڵگورد ساڵه‌ح ، له‌ساڵی 2010 له‌ڕێی شاشه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس په‌خش كراوه .
ژیاننامەی هونەرمەند عەباس ژاژڵەیی
هونه‌رمه‌ند عه‌باس ژاژڵه‌یی ساڵی 1950 له‌گوندی ژاژڵه‌ی سه‌ربه‌قه‌زای ماوه‌ت هاتۆته دنیاوه قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌شارسلێمانی ته‌واو كردوه ساڵی 1970 له‌گه‌ڵ خاتوو گه‌لاویژ هاوسه‌رگیری كردوه دووكچ وسێ كوری هه‌یه به‌ناوه‌كانی (سه‌هه‌یله‌وسروه‌وسیروان وسۆران وسیڤان) هونه‌رمه‌ندێكی به‌هه‌ڵوێست ونیشتمان په‌روه‌ربووه به‌شداری شۆرشی مه‌زنی ئه‌یولی كردوه پاشان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی شۆرشگیرانه‌ی له‌دوای نسكۆوه نه‌فی شاری به‌سره‌ی خواروی عێراق كراوه
داواتر وه‌ك فه‌رمانبه‌ر گه‌راوه‌ته‌وه بۆسلێمانی له‌سه‌رده‌می سته‌مكاری داگیركه‌ری به‌عسدا به‌هۆی هه‌ڵوێستی نیتشمانیه‌وه له‌كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه .
یه‌كه‌مین كاری شانۆی ده‌گه‌رێته‌وه بۆئه‌وكاته‌ی قوتابی پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی بووه له‌ساڵی 1958 له‌شانۆیه‌كدا به‌شداری كردوه .
له‌ساڵی 1970 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو حاجی مه‌كی تیپی شانۆی سه‌ندیكای كرێكارانیان پێكهێناوه .
به‌گشتی له‌بواری رێكخراوه‌یی هونه‌ری هه‌ڵسوراوێكی دیاربووه وله‌چه‌ندین تیپ ورێكخراوی هونه‌رییدا شوینده‌ستی دیاربووه هه‌روه‌ك :
1/دامه‌زرێنه‌ری تیپی شانۆی ئاشتی
2/ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای بزافی رۆشنبیری سلێمانی
3/جێگری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان
4/ئه‌ندامی ده‌سته‌ی تیپی شانۆی سالار
5/سكتێری سه‌نیدكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان
له‌چه‌ندین كاروبه‌رهه‌می شانۆی ودرامی رۆڵی دیاروكاریگه‌ری هه‌بووه وه‌ك( بوكی ژێر ده‌واری ره‌ش،شه‌وێك له‌ژیانی خانزاد،گڵكۆی تازه‌ی له‌یل،شه‌وێك له‌ژیانی خانزاد،بوون به‌خۆر،ژیله‌مۆی ئه‌وین،رۆژێكی نوێ ،چه‌ندین به‌رهه‌می درامی وشانۆیی تر)
هونه‌رمه‌ند عه‌باس ژاژڵه‌یی به‌هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانیه‌كانیه‌وه ده‌ناسرایه‌وه‌وكادری پیشكه‌وتوی راگه‌یاندنی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه.
تادواهه‌ناسه‌ی ژیانی له‌خزمه‌تی بواری هونه‌ری درامی وشانۆی كوردیدا بوو مه‌خابن رۆژی 25/9/2020 دلی له‌لێدان كه‌وت وكۆچی دوایی كرد.
به‌سوپاسه‌وه ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌باس ژاژڵه‌یی وه‌رگیراوه له په‌یجی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی .... دروود بۆ گیانی پاكی و یادی به‌خێر. جه‌مالی ده‌لاك .
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: