Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
dTub
Скачать

زرێبار

Автор: Kurdistan24 Production

Загружено: 2019-12-31

Просмотров: 8935

Описание:

دەریاچەی زرێبار دەکەوێتە سنوری قەزای مەریوانەوە ساڵانە لە وەرزەکانی بەھار و ھاویندا گەشتیارێکی زۆر ڕوی تێدەکەن، ئەم ناوچە گەشتیاریە مێژووەکەی بەئەفسانەیەک دەستپێدەکات کە لەناو ھونەرو ئەدەبیاتی کوردیدا ناوی ھاتووە،بە پێی ئەفسانەکە حاکمێکی ستەمکار بەناوی (فەیلەقوس) لەم ناوچەیەدا ھەبووە و ستەمی کردووە، یەکێک لەو کەسانەی ستەمی لێکردووە دەروێشێک بووە، ئەویش لەبەرامبەردا دوعای لێدەکات و شارەکە نوقمی ئاو دەبێت و ئەم دەریاچەیەی لێدروست دەبێت، ئێستاش گۆڕێک لە بەرزاییەکانی لای باکوریەوە ھەیە دەڵێن گۆڕی ئەو دەروێشەیە دوعاکەی کردووە، ئەم ڕوبارە ژینگەیەکی تایبەتی ھەیە و بەدەیان دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەم دەریاچەیە بەراوبوون و سەوزەو باخ و باخاتی تێداکراوە، ھەروەھا بەدەیان و سەدان جۆر ئاژەڵ و پەلەوەری تێدایە کە ژینگەی ناوچەکەی پاراستووە و تایبەتمەندی بەناوچەکە بەخشیوە.
چاخانەکان وێستگەیەکی گرنگی کۆمەڵایەتین بۆ کۆبوونەوەی ھاوڕێیان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش، چاخانەکان گرێدراوی کەلتوری کوردین و چایچیەکان لەناو بازارو گوزەرەکاندا ناسراوترین کەسن و ھەمیشە بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ کڕیارەکانیاندا دەکەن، لە دەریاچەی زرێباریشدا وەک ناوچەیەکی گەشتیاری چاخانەی بەناوبانگ و بەتامی تێدایە کەڕۆژانە بەدەیان گەشتیار ڕویان تێدەکەن، یەکێک لەو چایچیانە ناوی یونسەو ماوەی (22) ساڵە لە زرێبار بەعارەبانەیەکی دەستیەوە چای خەڵوز دەفرۆشێت، خۆی بەخۆشحاڵ دەزانێت وەک چایچیەک خزمەتی ھەموو لایەک دەکات، زۆجار لە شوێنە دورەکانەوە سەردانی دەکەن و بۆساتێکی کەم لەنزیک چۆمی زرێبارەوە چایەک دەنۆشن و پشوودەدەن.
ماسی برژاوی زرێبار ناوی لە باشورو ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا دەنگی داوەتەوە، ڕۆژانە گەشتیاری کورد لەھەموو ناوچەکانەوە دێنە ئێرەو ماسی دەخۆن، تایبەتمەندی ئەم شوێنە گەشتیاریە فێنکی کەشوھەواکەیەتی ھاوکات سروشتێکی پاک و جوانی ھەیە و ماسیەکانی ھی دەریاچەی زرێبارن، سێ جۆری سەرەکی ماسی لەم دەریاچەیەدا ھەیە بەناوەکانی (سورەماسی و کارب و سلڤەر) کەلەلایەن وەستای شارەزاوە بەجوانترین شێوە ئامادە دەکرێن و دەرخواردی میوانەکان دەدرێن.
کەلانە یەکێکە لە خواردنە میلییەکانی ناوچەی کوردەواری بەشێک لە ژنانی ھەورامان لە ناوچەی گەشتیاری زرێبار بەکاری کەلانە دروستکردنەوە سەرقاڵن و بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم کارەیە. بۆنی کەلانەو کەرێ و ڕۆنە خۆمانە گەشتیارەکان کەمەندکێشی لای ساجی خانمەکان دەکات، زۆربەی ژنەکان خۆشحاڵن بەکارەکەیان و ماڵ و منداڵەکانیان لەسەر گیرفانی خۆیان بەخێو دەکەن. ئەوان داوای دیاری کردنی شوێکی گونجاو دەکەن بۆ وەرزی باران و سەرمای زستان بۆ ئەوەی بتوانن بەبەردەوامی لەھەموو وەرزەکاندا خواردنە کوردەواریەکان پێشکەشی میوانەکان بکەن.
زرێبار سەرچاوەیەکی گرنگی ئاویە بۆ ناوچەکە، جگە لەوەی وەک شوێنێکی گەشتیاری سەرنجڕاکێش ناسراوە و نزیکە لە سنوری کوردستانی باشورو خۆرھەڵات، بۆیە جموجوڵێکی باشی ئابووری بۆ شاری مەریوان ڕەخساندووە و دەستی کاری بۆ دانیشتوانەکەی ڕەخساندووە.
https://www.kurdistan24.net/so/ahura

زرێبار

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео mp4

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио mp3

Похожие видео

بووژانەوە | تونێلی ماوەران

بووژانەوە | تونێلی ماوەران

گەشتی بەرنامەی

گەشتی بەرنامەی "جی پی ئێس" بۆ شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان

Kurdistan, Iran! 🇮🇷 Walking tour in the Most Beautiful City of Kurdistan, Zarivar Lake

Kurdistan, Iran! 🇮🇷 Walking tour in the Most Beautiful City of Kurdistan, Zarivar Lake

دۆکیومێنتەری | کۆڵان زرێبار

دۆکیومێنتەری | کۆڵان زرێبار

"Top 3 Kurdistan: Uramanat Village, Palangan Village, Marivan (4K) Iran شگفتی کردستان

بەرەو کوێستان گوندی شێرە  قەزای پێنجوێن

بەرەو کوێستان گوندی شێرە قەزای پێنجوێن

ماسیە برژاوەکانی زرێبار

ماسیە برژاوەکانی زرێبار

پەتریپۆت - وەرزی سێ - ئەڵقەی 16 | Patripot - Warzi 3 - Alqay 16

پەتریپۆت - وەرزی سێ - ئەڵقەی 16 | Patripot - Warzi 3 - Alqay 16

Marivan city_Zrebar Lake_with Dahen دەریاچەی زرێبار

Marivan city_Zrebar Lake_with Dahen دەریاچەی زرێبار

ئەزموونی کوردستان

ئەزموونی کوردستان" میوانداری ژمارەیەک نووسەر و هونەرمەند و رۆشنبیری شاری خانەقین دەکات"

گەڕیدە - پێنجوێن ناوچەیەکی کشتوکاڵی و خاکێکی بە پیت

گەڕیدە - پێنجوێن ناوچەیەکی کشتوکاڵی و خاکێکی بە پیت

بەشی دووەمی گەشتەکەی بەرنامەی

بەشی دووەمی گەشتەکەی بەرنامەی "جی پی ئێس" بۆ شاری سنە

HURAMAN TO MARIVAN CITY IN KURDISTAN || DRIVING VIDEO VIRTUAL IN IRAN 2024 JUN

HURAMAN TO MARIVAN CITY IN KURDISTAN || DRIVING VIDEO VIRTUAL IN IRAN 2024 JUN

ئێوارانی ڕەمەزان: گوندی کەژان - قەزای پێنجوێن

ئێوارانی ڕەمەزان: گوندی کەژان - قەزای پێنجوێن

Zarivar (Marivan) Lake Walking Tour | Stunning Nature of Iranian Kurdistan

Zarivar (Marivan) Lake Walking Tour | Stunning Nature of Iranian Kurdistan

smart workers | working with talented engineers #1

smart workers | working with talented engineers #1

دێی لەنجاوا/de ba de/ lanjawa/ sulaemanya

دێی لەنجاوا/de ba de/ lanjawa/ sulaemanya

ماسی برژاوی زرێبار ناوبانگێکی زۆری هەیە

ماسی برژاوی زرێبار ناوبانگێکی زۆری هەیە

Mariwan safadin Aryan karim 2018

Mariwan safadin Aryan karim 2018

دۆکیومێنتەری- تەماتەی پێنجوێن

دۆکیومێنتەری- تەماتەی پێنجوێن

© 2025 dtub. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]