گفتوگۆی باڵۆن - چەند نهێنییەک لە فرمێسکەوە
Автор: Rudaw Stream
Загружено: 2024-04-08
Просмотров: 19110
هونەرمەند فرمێسک
04:10
فرمێسک: لە سابڵاخ گەورەبووم
07:00
فرمێسک: کاریگەربووم بە هونەرمەند محەممەدی ماملێ
17:00
فرمێسک: بە شیعرەکانی هەژار و هێمن دەستم بە کاری هونەری کرد
بەرنامەی ئەمجارە گفتوگۆی باڵۆن لەگەڵ هونەرمەند فرمێسک بوو. باڵۆنی بەرنامەکە لەشاری هەڵەبجەی تازەوە دەستی بە فڕین کرد. ژمارەیەک منداڵی شارەکە لە دەوری باڵۆنەکە و فرمێسک و رەنج سەنگاوی کۆبووبوونەوە. لەدوای فڕین، دەستپێکی گفتوگۆی رەنج سەنگاوی و فرمێسک تایبەت بوو بە سابڵاخ لە رۆژهەڵاتی کوردستان. هونەرمەند فرمێسک گوتی ئەو خەڵکی سابڵاخە و لەوێ گەورەبوو. هەروەها باسی ئەوەی کرد کە هەندێک کەس دەڵێن سابڵاخ، بەڵام نەوەی نوێ زیاتر دەڵێن مەهاباد.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە سەرەتای کاری هونەریی فرمێسک. هونەرمەند فرمێسک لەو بەرنامەیەدا گوتی کە ئەو هەر لە منداڵییەوە حەزی بە گۆرانی گوتن کردووە و چەندینجار هونەرمەندی ناسراو، محەممەدی ماملێ سەردانی ماڵی ئەوانی کردووە و گۆرانی گوتووە. هەروەها باسی ئەوە دەکات کە هەر لە سەرەتاوە توانی بە شیعری کلاسیک دەست بە گۆرانی گوتن بکات و دەڵێت ''سەرەتای كارە هونەرییەكانم بە شیعرەکانی هەژار و هێمن دەستپێكرد.''
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: