ئاوێنەی دولبەری - نەوا موکرجی
Автор: Nawa Mukerji
Загружено: 2023-10-14
Просмотров: 2417
ئاوێنەی دولبەری
هۆنراوە: وەفایی
ئاواز: نەزانراوە، بە وتەی مامۆستا وریای ماملێ یەکەم کەس کە ئەم گۆرانییەی تۆمار کردووە مەلا کەریمی سابڵاغی بووە، بەڵام نەزانراوە ئاوازەکە هی کێیە.
ئەم ڤیدیۆیە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا تۆمار کراوە
---
ئەی ئاوێنەی دڵبەری، زارت گوڵ زولفت زەری،
با هەناسەم نەتگرێ، ڕووی خۆت بێنە بەملاوە؛
بەس عومری من بە با دە، ڕووت بێنە زولفت لادە،
دڵ بۆیە نامورادە، بەو شەوە ڕۆژ گیراوە؛
لە سەر تاقی دوو ئەبرۆت مەیلی زولفان دەمکێشێ،
خۆ وەختە من کافر بم، چ بکەم قیبلەم گۆڕاوە!
لە سایەی چاوەکانت بوومە ڕەندی خەرابات،
لە لای پیری مەیخانە خەرقەم لە گری و مەی ناوە؛
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: