کام قوتابی زەرەر دەکات لە کەمکردنەوەی مەنهەج؟
Автор: SmartStudy Poli-12
Загружено: 2024-02-27
Просмотров: 13381
چۆن وەزارەتی پەروەردە خۆڵ دەکاتە چاوی قوتابییە ناڕازییەکانی پۆلی ۱۲ و بە گەمژە و گێلۆکە تێیاندەگات
قوتابییە گێلۆکەکان دڵیان بەوە خۆشە کە مەنهەجی پۆلی ۱۲ کەمکراوەتەوە، وەرە با بزانین چەند بە گێلۆکە لە ئێوە دەڕوانن
زمان و ئەدەبی کوردی ۱۷۲ لاپەڕەیە کەچی تەنها نزیکەی ۱۰ لاپەڕە کەمکراوەتەوە کە دەکاتە کەمتر لە ٦%. ها ها ها
عەرەبی ۱۸۲ لاپەڕەیە کەچی تەنها ۱۳ لاپەڕە کەمکراوەتەوە کە دەکاتە نزیکەی ۷%. ها ها ها
ئینگلیزی ۲۰۰ لاپەڕەیە کەچی تەنها ۲۱ لاپەڕە کەمکراوەتەوە کە دەکاتە نزیکەی ۱۰%. ها ها ها
بیرکاریی زانستی ۲۱۳ لاپەڕەیە تەنها ۲۷ لاپەڕە کەمکراوەتەوە کە دەکاتە نزیکەی ۱۲%. ها ها ها
زیندەزانی ۱۸۸ لاپەڕەیە تەنها ۲۱ لاپەڕە کەمکراوەتەوە کە دەکاتە نزیکەی ۱۱%. ها ها ها
کیمیا ۳۰۰ لاپەڕەیە تەنها ۳۸ لاپەڕە کەمکراوەتەوە کە دەکاتە نزیکەی ۱۲%. ها ها ها
فیزیا ۲۹٥ لاپەڕەیە تەنها ٤۸ لاپەڕە کەمکراوەتەوە کە دەکاتە نزیکەی ۱٦%. ها ها ها
کۆی گشتی حەوت وانەکەی پۆلی ۱۲ ی زانستی۱٥٥۰ لاپەڕەیە کەچی تەنها ۱۷۸ لاپەڕە کە دەکاتە تەنها ۱۱% ی کۆی گشتی مەنهەج کەمکراوەتەوە. هاهاهاها...
بەڕای سماڕت ستەدی پۆلی ۱۲ ئەمە تەنها بۆ رازیکردن و یاریکردن بە عەقڵی قوتابییە ناڕازییەکانە ئەگینا ۱۱% ی مەنهەج کەمکەیتەوە هیچ کاریگەرییەکی وای نابێت چونکە نزیکەی۹۰% ی مەنهەجەکە هەر داخلە. ئەو کات دەمانتوانی بڵێین مەنهەج کەمکراوەتەوە کە بۆ نمونە ۳۰% ی مەنهەج واتە ٤٦٥ لاپەڕە لە جیاتی ۱۷۸ لاپەڕە کەمکرابایەوە یان ٤۰% ی مەنهەج واتە ٦۲۰ لاپەڕە لە جیاتی ۱۷۸ لاپەڕە کەمکرابایەوە.
بۆ ئەو مامۆستا سەقەت و سقووتانەش کە قوتابییان دەتۆقێنن بەوەی کە مادام مەنهەج کەمکراوەتەوە کەواتە پرسیار گران دێتەوە ئەم ساڵ؛ ئەمە تەنها بۆ قوتابییە سەقەتەکانی خۆیان راستە چونکە بە شەڕحە سەقەتەکەی ئەو مامۆستایانە هەموو پرسیارەکانی وزاری گرانن مەنهەج هەمووی داخل بێت یان نیوەی داخل بێت چونکە بە تێبینیی قۆڕ و بێمەعنا و دەرخکردن مەنهەجیان بۆ تەواو دەکەن نەک بە تێگەیشتن و خوێندنی راستەقینە و شیکردنەوەی یەک بە یەکی پرسیارە وزارییەکانی ساڵانی پێشوو.
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: