Pencemor- (1) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. دامەزراندنی حیزبی شیوعی و رۆڵی جووەکانی عێراق لەو حیزبەدا
Автор: Rudaw Stream
Загружено: 2023-07-16
Просмотров: 6956
سیامەند بەننا لە ساڵی 1945 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، بنەماڵەکەیان یەکێک بوون لە بنەماڵە ناودارەکانی شاری کۆیە، سەمەد بەننای باوکی لەسەرەتای دامەزراندنی حیزبی شیوعی عێراقەوە کاری سیاسی کردووە، پاشان لە دامەزرانی حیزبی شۆڕش و پارتی دیموکراتی کورد لە ساڵی 1946 رۆڵی هەبووە. بەهۆی نەفیکردنی سەمەد بەننا و زیندانیکردنی، منداڵەکانیشی ناچار دەبن بگوازنەوە بۆ بەغدا.
سیامەند بەننا لە بەغدا چووەتە قوتابخانە و پاشان پەیوەندیی بە پارتییەوە دەکات و لەسەرەتای شەستەکاندا دەچێتە لەندەن بۆ خوێندن و دەبێتە ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، چەندینجار سەردانی کوردستان دەکاتەوە و دەبێتە پێشمەرگە. لەدوای ساڵی 1975 جارێکی دیکە پەیوەندیی بە قیادەی موەقەتەوە دەکات و بەرپرسیارێتی جۆراوجۆر وەردەگرێت.
لە دوای راپەڕین و رووخانی رژێمی عێراق دەبێتە باڵیۆزی عێراق لە هۆڵەندا. دوای چەند ساڵێک خانەنشین دەکرێت، ئێستا لە لەندەن دەژی و بەردەوام پەیوەندیی بە سەرکردایەتیی پارتییەوە هەیە.
لە بەشی یەکەمی ئەم بەرنامەیەدا باسی چەندین بابەتی گرنگی مێژوویی دەکات بەتایبەتی دامەزراندنی حیزبی شیوعی و رۆڵی جووەکانی عێراق لەو حیزبەدا. بۆچی هەوڵی دامەزراندنی حیزبی شیوعی کوردستان سەری نەگرت؟ کێ وەسیەتنامەی چوار ئەفسەرە شەهیدەکەی نووسیوەتەوە؟ سیامەندۆڤی کورد کێیە و رۆڵی لە سوپای سۆڤەیەتدا چی بووە؟
باسی رۆڵی ویلیام ئیگڵتن، سەرکۆنسوڵگەری ئەمریکا لە کەرکووک و دەرکردنی گۆڤاری پەیام بە زمانی کوردی دەکات.
هەروەها وەڵامی ئەوە دەداتەوە کە بۆچی مەلا مستەفا بارزانی لە ساڵی 1956 سەردانی شاری کیێڤی کردووە ؟
ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی لە پەنجەمۆردا شایەتییان لەسەر دەدرێت.
بەشی یەکەمی لە 13-7-2023 لە تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوکرایەوە.
پەنجەمۆر هەموو شەوانی پێنجشەممە، کاژێر 22:00 بەکاتی هەولێر.
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: