بابەتەکانی گرنگ لەسەر GPS و Coordinate System and Transformation
Автор: مسعود مساح
Загружено: 2025-04-12
Просмотров: 141
ڕوونکردنەوەیێکی ئەندازیار ئاری سەمەد-لە وڵاتی سوید، سەبارەت بە Coordinate System and Transformation ( زۆر گرنگە بۆ ئەو هاوڕێیانەی نوێن لە بەکارهێنانی GPS)دا
1- مەبەست لە بەکارهێنانی (Transformation) بۆ تەحویل کردنی داتای (Total station) بۆ (GPS), یاخود گۆڕینی سیستەمی لۆکاڵی بۆ سیستەمی GPS و دواتر Save کردنی لە GIS دا.
2- تۆ کۆمەڵە کورسێکت( Course station) داناوە، لە دووری زیاتر لە (20کم) و بە( UTM) پێناسەت کردوەو.! هەر بە ( UTM)داتای ئەدەی بە GPS؟ ئەمە خۆی کێشەکەیە.(جگە لە لاوازی و نەبوونی هێڵی ئینتەرنێت)
3- پڕۆجێکشنی UTM و کۆردینەیت سیستەمی WGS84 خۆی سیستەمێکی تەقریبەو بڕی دیستۆرشنی لە 1کم دا لەنێوان (٤٩سم - ٥٣سم)ە لە پلاندا و Height یش لە Ellipsoid ەوە حساب ئەکات.
4-ئەبێ قیاساتت تەواو بێت لەنێوان GPS و T.S ئەوجا 7 parameters ئیشی خۆی ئەکات ، ئەگینا ئیشی خۆی ناکات.
5-ئەبێ لەنێوان دوو خاڵی لەیەکتر دووری ئەو دوو داتایەوە Transformation بکەیت بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بکەیت.
6-پێویستە transformation لەسەر مۆدێل بکرێت، بەڵام لە عێراق هیچ مۆدێلک نیە.
🛰️🛰️🛰️🛰️🛰️🛰️🛰️🛰️🛰️
سەرنج:
ڕۆژانە ئەبینین و پەیوەندیمان پێوە ئەکرێت لەسەر ئەو هەڵانەی بەهۆی بەکارهێنانی Gps ەوە ئەکرێت، بەتایبەتی ئەوانەی لەڕێی اشتراکی ( Cors station) ەوە GPS بەکاردێن. چونکە لە وڵاتی ئێمە چەندین هۆکار هەن کە ناتوانین لەڕێی سیستەمی کورس ستیشنەوە بە تەواوی GPS بەکاربهێنین و پێویستمان بە Basa نەبێت.
١- نەبوونی شەبەکاتی ڕوپێوی لەسەر ئاستی (وڵات، پارێزگا، پڕۆژە).
٢- کەمی ژمارەی کورس ستەیشنەکان کە پێویستە لە نێوان دوو کورس ستەیشن لە ٢٠کم زیاتر نەبێت بەڵام لای ئێمە ئەچێت بۆ سەرو ١٠٠کم نێوان دوو کورس.
٣- لاوازی هێڵی ئینتەرنێت و بەتەواوی بچڕانی لەنێوان شارەکان و ناوچە شاخاویەکان، ئەمەش ناچارت ئەکات لەڕێی Base and Rover ەوە ئیش بکەیت.
٤- نەبوونی دامەزراوەی ڕوپێوی حکومی و کەرتی تایبەت بۆ بەردەوام چێکردنەوەو کۆڕێکشنی کورسەکان.
٥- زۆرجار پڕۆژەکان ئەکرێنە داتای لۆکاڵی، بۆ ئەوەی بتوانین بە GPS ئیش بکەیت پێویستە پارامیتەرەکانی ئەو پڕۆژە لۆکاڵیە تاعریفی Base and Rover کەت بکەیت، بەڵام لە سیستەمی کورسدا کە بە UTM پێناسەکراوە و نەگۆڕە زاحمەت ئەبێ بتوانرێت بە دیقەی پێویست ئیشی پێ بکرێت، ئەو پینەو پەڕۆکردنەی بەکاری دێنن بۆ گونجاندنی لە باشترین حاڵدا دیقەی لە ٥سم ئەبێت.
٦- وەک ئەزانین یەکێک لە هۆکارەکانی هەڵەی کاری ڕوپێوی بریتیە لە: کاریگەری کەش و هەوار، کاتێک GPS لەڕێی کورس ستەیشنەوە ئیش پێ ئەکەیت، بەهۆی دووری زۆر لە کۆرسەکە ڕەشەبا و گەرما کارئەکاتە سەر ئەو سیگناڵەی لە کورسەکەوە دێت بۆ ڕۆڤەرەکەو توشی سیگناڵ پچڕان و شێواندن ئەبێت، بەڵام ئەمە کەمتر کار ئەکاتە سەر ئیش کردن لەڕێی Base & Rover چونکە لە حاڵەتی ڕەشەبای توند و گەرمای زۆرت ئەتوانین دووری نێوان بەیس و ڕۆڤەر کەم بکەینەوە.
٧- وەک ئەزانین لەنێوان میتۆدە جیاوازەکانی بەکارهێنانی GPS دا زیاتر تەکنیکی RTK بەکاردێت کە پەیوەندی بە دووری Base یاخود Cors ەوە هەیە لە Rover کە چەندێک دووری نێوانیان زیاتر بێت بڕی Error یش زیاد ئەکات چونکە بڕی
PPM( Parts per Million) زیاد ئەکات
Real-time kinematics (RTK)
Horizontal: 8 mm + 1 ppm RMS
Vertical: 15 mm + 1 ppm RMS
بەڵام لە بەکارهێنانی GPS بە تەکنیکی RTK لەڕێی Base & Rover ەوە، ئەتوانین ئەو Distance کەم بکەینەوە و بەوەش بڕی Error کەم ئەبێتەوە بۆ خوار ١-٢سم.
٨- زۆرجار هەست بە هەڵەی سیستەمی Cors ناکرێت، کاتێک تەنها لەڕێی خۆیەوە ئیش ئەکرێت، بەڵام ئەتوانین زۆر بە ئاسانی و ڕوونی بڕی هەڵەو دیستۆرشنی بدۆزینەوە کاتێک لە پڕۆژەێکدا ئیشی پێ بکەین کە سیستەمێکی لۆکاڵی مەزبوتی بۆ کرابێت ، یاخود کاتێک داتاکانی بە ئامێری Total station و Level چێک ئەکەینەوە، بەتایبەتی لە مسافەی زۆردا.
٩-لەڕوی مادیەوە بەکارهێنانی GPS بە سیستەمی کورس بارگرانیەو سعری تەنها Rover ێکی هێندەی سێتێکی کاملی Base & Rover ێکی بڕاندەکانی دیکەیە، جگە لە کڕینی مانگانەی ئینتەرنێت و کرێی اشتراکی ساڵانەی کورس.
🛰️🛰️🛰️🛰️
بە کورتی گرنگترین بەکارهێنانی GPS ئەوەیە:
١- بۆ Setup کردنی ئامێری تۆتاڵ ستەیشن و دواتر کۆڕێکشن کردنی داتاکەی، تاکو بخرێتە سەر GIS.
٢- ئەو پڕۆژانەی کراونەتە لۆکاڵی لەڕێی Transformation، و سکێڵ فاکتەریان =1 ئەکرێت GPS لەڕێی Base & Rover بە دیقەێکی بەرز ئیشی پێ بکرێت.
٣- بۆ کاری مەسحی GIS کە دیقەێکی زۆری پێویست نیە. یاخود کاری AS-BUILT سوود لە ئامێری GPS وەربگیرێت، لەبەر خێرای و ئاسانی لە بەکارهێنانی.
مسعود مساح
ڕوپێو لە پڕۆژەی ڕێگای توەقوت
وەکیلی فرۆشتنی ئامێری ڕوپێوی هەردوو بڕاندی Hi-target و Intec
ئەزموونی ١٠ساڵ لە کاری ڕوپێوی
واتساب :07719702399
👷 گروپی مسعود مساح
١- بۆ هەموو کارێکی ڕووپێوی، بە ئامێری پێشکەوتوو (لیڤڵ، تۆتاڵ ستەیشن، GPS)
(مسح -Survey ، دابەزاندن - Stakout ، ئەزبیڵت - AS-BUILT و سایت پلان - Site Plan ، گەچ رشتن - Marking ، لیڤڵکردن - Levelling ، دەرکردنی بڕی کەمیاتی(بڕین و پڕکردنەوە) و دروستکردنی Counter line - Calculate Volume Cut and fill ،دروستکردنی نەخشەو دەرکردنی ڕوبەرو جیاکردنەوەی زەوی کشتوکاڵی، جیاکردنەوەی زەوی شارەوانی، دروستکردنی نەخشەی خانوو ، دیزانی ڕێگا، دیزانی ئاوەڕۆ).
٢- فرۆشتنی ئامێری ڕوپێوی(لیڤڵ، تۆتاڵ ستەیشن، GPS)ئەو سێتانەی ئێستە بەردەستن:
Total station (TS09 plus 5" R500 , 2015)
GPS Hi-target (V200) Base and Rover
Base IRTK5 and Rover V500
International جۆری
لۆک 2025
پشتگیری بەردەوام و فری
Support (code، software، firmware)
زەمانی ساڵێک + فێرکاری
کەمترین سعر لە تەواوی عێراق
Level( NA-720 Leica
Level (HT-32 Hi-target)
#survey #surveying
واتساب:
07719702399
07515489936
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: