BelgeFilm- Ahengê naxwazim | بەڵگەفیلم- ئاهەنگم ناوێت
Автор: Rudaw Documentary
Загружено: 2025-07-15
Просмотров: 22125
ئەمە چیرۆکی پەیزی مەحمودە، کچێکی کورد کە لە تەمەنی 16 ساڵی دا لە بەریتانیا ناچار بە هاوسەرگیری کرا. لە کاتێکدا خەونی بە چوونە کۆلێژ و خوێندنی دەرونزانییەوە دەبینی، ژیانی وەرچەرخا و بووە قوربانیی دیاردەیەکی شاراوە لە دڵی ئەوروپا دا.
بەڵگەفیلمی 'ئاهەنگم ناوێت' گەشتێکی کاریگەرە بەنێو یادەوەرییەکانی پەیزی، لەو ساتەوەی وەک بووکێکی منداڵ هەستی بە نامۆیی دەکرد، تا ئەو رۆژەی بڕیاریدا دەنگی بەرز بکاتەوە و ببێتە هێزێکی گەورە بۆ گۆڕینی یاسا. ئەم بەڵگەفیلمە تەنیا چیرۆکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو دەنگی هەموو ئەو منداڵانەیە کە بێدەنگ کراون و رووناکیی دەخاتە سەر هەوڵی ماندوونەناسانەی ئەو چالاکڤانانەی کە مێژوویان دروست کرد.
سەیری بکە و بزانە چۆن دەنگی ژنێکی ئازا بووە هۆی ئەوەی هاوسەرگیریی منداڵان لە ئینگلتەرا و وێڵز ببێتە تاوان.
(Timeline) خشتەی کات:
00:00 - پێشەکی: "من قوربانیی شووکردنی منداڵانم"
01:02 - خەونی کۆلێژ و ژیانی ئاسایی پێش هاوسەرگیری.
02:12 - تراژیدیای خوشکەکەی و فشاری خێزان.
03:15 - ژیانی دووفاقانە: بەیانیان خوێندکار، ئێواران هاوژین.
04:20 - "بیرم لە نینۆکەکەم دەکردەوە": ئەقڵیەتی منداڵێک لەنێو هەوسەرگیرییەکی گەورە دا.
07:10 - جیابوونەوە و خەونی دەستپێکردنەوەی ژیان.
08:45 - بۆچی هاوسەرگیریی منداڵان لە بەریتانیا یاسایی بوو؟
11:05 - قەبارەی کێشەکە: چیرۆکی کچانی 9 و 14 ساڵ.
15:10 - دەستپێکردنی کەمپەین و کۆکردنەوەی پشتیوانی.
18:20 - گەیاندنی دەنگ بە پەرلەمان و سەرۆک وەزیران.
21:30 - ساتەوەختی مێژوویی لە پەرلەمان: "بەڵێکان بردیانەوە".
24:00 - یاسا نوێیەکە چی دەڵێت و سزاکەی چییە؟
26:15 - "ئەم یاسایە بەبێ ژنانی کورد نەدەگۆڕا": کۆتایی و پەیامی هیوا.
#RudawDocumentary #Documentary
#ChildMarriage #EndChildMarriage #PayzeeMahmod #UKLaw #Kurdish #HumanRights #ئاهەنگم_ناوێت
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: