Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
dTub
Скачать

باوەڕنما - تێروانینی ئیسلام بۆ پەروەردە و فێرکردن

Автор: Rudaw Stream

Загружено: 2024-04-03

Просмотров: 78107

Описание:

15:00
د. بوشرا کەسنەزانی: مامۆستا رەفتاری جوان نەبێت، ناتوانێت خوێندکار پەروەردە بکات
21:00
جاسم کەلاری: زۆرینەی خەڵک حەزیان بە گوتاری هێمن و نەرمە
24:00
د. مورشید خەزنەوی: مێر لە سکی دایک دروست نابێت، پەروەردە دروستیدەکات
26:00
د. مورشید خەزنەوی: مامۆستا مووچەی نەبێت چۆن خوێندکار پەروەردە بکات
34:00
د. محەممەد خانی: ئێستا 95 خوێندکاری ماستەرم هەیە

تێروانینی ئیسلام بۆ پەروەردە و فێرکردن مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن، هەروەها بوشرا کەسنەزانی، دکتۆرا لە ئەدەبیاتی کوردی و مامسۆتای زانکۆ.

سەرەتا دکتۆر محەممەد خانی باسی بنەماکانی دروستکردنی کەسایەتیی قوتابی کرد و گوتی"هەموو خوێندکارێک 12 پێکهێنەری هەیە، تەنیا یەک پێکهێنەری خوێندن و نووسینە بە زمانی دایک، ئەوانی دیکە هەموویان پەروەردەکارین، کەچی ئێمە تەنیا گرنگی بەو خاڵە دەدەین و یازدە خاڵەکەی دیکە پشتگوێ دەخەین". د. محەممەد خانی روونیکردەوە، 95٪ی دەرچووان لە پسپۆڕی خۆیان کار ناکەن، واتە فێرکردنەکەش بۆ بژێوی ژیان سوودی زۆری نابێت. خانی گوتیشی" پەروەردە لە منداڵییەوە دەستپێدەکات، زۆرگرنگە سەرەتا فێری راستگۆیی بکرێت، بەڵام باوکێکی سەختگیر هەرگیز منداڵی راستگۆی نابێت بەڵکو درۆزن دەردەجن".

دکتۆرا بوشرا کەسنەزانی کە سێیەم بەرنامە بوو میوانی باوەڕنما بوو، روونیکردەوە کە پێویستە خوێندکار کاتێک دەگاتە زانکۆ پەروەردە کرابێت و گوتی "گرنگە چەند زانست بە خوێندکار بدرێت، ئەوەندەش پەروەردەی پێبدرێت و لە بەرامبەریشدا پێویستە مامۆستاش رەفتار و گوفتاری جوان و پاراوبێت، واتە مامۆستا رەفتاری جوان نەبێت، ناتوانێت خوێندکار پەروەردە بکات" دکتۆرا بوشرا کەسنەزانی روونیکردەوە کە باشترین مامۆستا ئەو مامۆستایەیە کە خوێندکاری خراپ دەخاتەسەر رێگەی راست.

لای خۆیەوە مامۆستا جاسم کەلاری گوتی "پەروەردە زۆر گرنگە، ئێمە وەکو مامۆستای ئایینی لەکاتی گوتار و ئامۆژگارییەکاندا هانی پەروەردە و رەفتاری باش دەدەین، چونکە دەزانین پەروەردە گرنگە و خەڵک هەیە لە رێگەی پەروەردە و رەفتاری کەسێکەوە سوود وەردەگرێت و لەکاری خراپ دووردەکەوێتەوە" هەروەها گوتیشی"زۆرینەی خەڵک حەزیان بە گوتاری هێمن و نەرمە و بەشێکیشیان پەروەردەیان توند و رەقە و حەزیان بە گوتاری توندە".

دکتۆر مورشید خەزنەوی باسی جوامێری و پەروەردەی دروستی کرد و گوتی "مێر لە سکی دایک دروست نابێت، بەڵکو پەروەردە دروستی دەکات". دکتۆر مورشید خەزنەوی گوتیشی "مامۆستا مووچەی نەبێت چۆن خوێندکار پەروەردە بکات و چۆن داوای لیدەکەی منداڵەکەت پەروەردە بکات، کەچی لە وڵاتانی پێشکەوتوو مامۆستا لەسەرووی هەمووشتێکەوەیە، بۆ نموونە من لە نەرویج دەژیم، لەوێ مووچەی مامۆستا بەرزترینە".

باوەڕنما - تێروانینی ئیسلام بۆ پەروەردە و فێرکردن

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео mp4

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио mp3

Похожие видео

باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ تێکەڵاوبوونی ژن و پیاو

باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ تێکەڵاوبوونی ژن و پیاو

لێهاتوییەکانی ژیان، لەگەڵ خانی | ئەڵقەی دووەم [CC]

لێهاتوییەکانی ژیان، لەگەڵ خانی | ئەڵقەی دووەم [CC]

باوەڕنما - رۆح چۆن ئاسوودە دەکرێت؟

باوەڕنما - رۆح چۆن ئاسوودە دەکرێت؟

مێردەکەم هیچ سۆز و خۆشەویستیم پێ نادات ! کێشەی ئەم ژن و مێردە شۆکت دەکات 😳

مێردەکەم هیچ سۆز و خۆشەویستیم پێ نادات ! کێشەی ئەم ژن و مێردە شۆکت دەکات 😳

شەش کولتووری ناشیرین کە بۆتە باو

شەش کولتووری ناشیرین کە بۆتە باو

کۆمەڵگای کوردی و هاوسەرگیری - لەگەڵ دکتۆر کەریم قەرەچەتانی

کۆمەڵگای کوردی و هاوسەرگیری - لەگەڵ دکتۆر کەریم قەرەچەتانی

كۆڕی جه‌ماوه‌ری د محمد خانی له‌ قه‌زای  پێنجوێن

كۆڕی جه‌ماوه‌ری د محمد خانی له‌ قه‌زای پێنجوێن

هه‌ڵه‌كانی گفتوگۆ و قسه‌كردن-24- وتاری هه‌ینی مامۆستا محمد ملافایق

هه‌ڵه‌كانی گفتوگۆ و قسه‌كردن-24- وتاری هه‌ینی مامۆستا محمد ملافایق

باوەڕنما - هاوسەرگیری لەنێوان ئایینە جیاوازەکاندا

باوەڕنما - هاوسەرگیری لەنێوان ئایینە جیاوازەکاندا

باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام لەبارەی چاوپیسی

باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام لەبارەی چاوپیسی

باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ هەژاری و دەوڵەمەندی

باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ هەژاری و دەوڵەمەندی

سیمیناری د.محمد خانی - هونه‌ری ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئازار و خه‌م 16/3

سیمیناری د.محمد خانی - هونه‌ری ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئازار و خه‌م 16/3

مامۆستا کرێکار باسی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە و وەرگرتنی وانە لە سەرەنجامەکانی ململانێکە

مامۆستا کرێکار باسی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە و وەرگرتنی وانە لە سەرەنجامەکانی ململانێکە

خۆخۆری و یەکشکێنی

خۆخۆری و یەکشکێنی

خولی «هۆنین» - پۆدکاستی دووەم: بونیادنانی کەسایەتی منداڵ | د. عبدالواحید محمد ساڵح

خولی «هۆنین» - پۆدکاستی دووەم: بونیادنانی کەسایەتی منداڵ | د. عبدالواحید محمد ساڵح

بوشرا كەسنەزانی؛ خوێندنی زانكۆ و پەروەردەكردنی نەوەیەكی هۆشیار

بوشرا كەسنەزانی؛ خوێندنی زانكۆ و پەروەردەكردنی نەوەیەكی هۆشیار

دکتۆر بەختیار کەمال تاڵەبانی: چۆن خۆشەویست بین لای خەڵک!#153

دکتۆر بەختیار کەمال تاڵەبانی: چۆن خۆشەویست بین لای خەڵک!#153

باوەڕنما - نمایشکردن لە سۆشیالمیدیا

باوەڕنما - نمایشکردن لە سۆشیالمیدیا

روینشتنێن ئاردەم -22-  تاقیکرنێن خودێ (الابتلاء)

روینشتنێن ئاردەم -22- تاقیکرنێن خودێ (الابتلاء)

م.هەڵاڵە محمد ئەڵماسl جوانی ڕاستەقینە چییە؟

م.هەڵاڵە محمد ئەڵماسl جوانی ڕاستەقینە چییە؟

© 2025 dtub. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]