Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
dTub
Скачать

Legel Ranj |لەگەڵ رەنج -قەیرانی خوێندنەوە لە هەرێمی کوردستان

Автор: Rudaw Stream

Загружено: 2024-04-22

Просмотров: 44089

Описание:

كێشەكانی كتێب ‌و خوێندنەوە لە هەرێمی كوردستان
لە عێراقدا سێ‌ شار زۆرترین كتێبیان تێدا دەفرۆشرێ‌

ئەو شارانەی عێراق كە زۆرترین كتێبیان تێدا دەفرۆشرێ‌ كوێن؟
‏"لە هەولێر‌و سلێمانی ‌و ناسرەییە زۆرترین كتێب دەفرۆشرێ‌". ئەژین ‏عەبدولخالق، نوسەر ‌و رۆماننووس لە دەستپێكی قسەكانی لەم بەرنامەیەدا ‏كە لە پێشنگای كتێب لە شاری هەولێر كرایەوە وەهای گووت، ئەو ‏رۆماننوسە رەخنەی ئەوەشی گرت كتێبی فكری ‌و مەعریفی لە پێشەنگاكەدا ‏كەمە "بەتایبەت كتێبی فەلسەفی لە پێشنگاكەدا هەر زۆر كەمە". بەبڕوای ‏ئەو ژنە نووسەرە لە كورستاندا خوێنەرهەیە، بەڵام كارەكتەری بیركەرەوە ‏زۆر كەمە. ئەو كە دەرچووی بەشی زانستی ئاینە، باسی لەوەش كرد كتێبی ‏ئاینی زۆری لە پێشەنگاكەدا كڕیوە رەخنەی ئەوەشی گرت كە كارەكترە ‏ئاینییەكان كەمترین رێزی ئەو ئافرەتانە دەگرن كە بیركردنەوەیان وەك ئەوان ‏نییە ئەو گوتی "با بیركردنەوەمان جیاواز بێت، بەڵام با بتوانین بەیەكەوە ‏كۆببینەوە، ئەساڵی مەعریفەش ئەوەیە بەبێ‌ توند‌وتیژی بتوانین پێكەوە ‏گفتوگۆ بكەین، بەراستی مەعریفە ئەوەیە كارەكتری بیر كەرەوە دروست ‏بكەین".‏


مامۆستایەكی ئاینی: ئەمجارە كتێبەكانی دۆستۆیڤسكی یەم كڕیوە
د.عیماد گوانی، پێش نوێژو گوتارخوێن، وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە ‏باسی لەوەكرد ‏بەشی زۆری ئەو كتێبانەی ئەم جارە لە پێشەنگاكەدا ‏كڕیوێتی كتێبەكانی دۆستۆیڤسكییە، ئەو گووتی "‏لە ماڵەوە كتێبخانەیەكەم ‏هەیە زیاتر لە 30هەزار ناونیشانی تێدایە". ئەو مامۆستای ئاینیە جەختی ‏لەوەش كردەوە "بیركردنەوەی ئاینی لەلای تاكی كوردی توندڕەوانە نییە" ‏بەنمونەش باسی لە ژمارەی ئەو كوردانە كرد كە پەیوەندییان بە داعشەوە ‏كردوە "ژمارەیان لە پەنجەكانی دەست‌و قاچ تێنەدەپەڕی". د.عیماد گوانی ‏جەختی لە پێكەوەژیانی ئاینە جیاوازەكان كردەوە گوتی "لە ئاینی ئێمەدا ‏ئەگەر بڕوات بە تەوڕات ‌و ئینجیل نەبێت ئیمانت تەواو نییە".‏
گرانی چاپكردنی كتێب لە كوردستاندا لایەنێكی دیكەی گفتوگۆی بەرنامەكە ‏بوو لەسەر ئەو نمژارەش د.عیماد گوانی گوتی "كتێبمان لە ئێران چاپكردوە ‏‏600دۆلاری تێچوە، ئەگەر لە كوردستان چاپمان بكردایە 1500دۆلاری ‏تێدەچوو".‏


بەرامبەر مامۆستایەكی ئاینی قاچ لەسەر قاچ داناوە
بەشێك لە فەقێكانی ‌و د.عیماد گوانی یش رەخنەیان لە شێوازی دانیشتنی ‏ئەژین عەبدولخالق ی نوسەر ‌و رۆماننووس هەبوو، بەوەی لەو دانیشتنەدا ‏قاچی لەسەر قاچ داناوە بەتایبەت بەرامبەر مامۆستایەكی ئاینی، مامۆستا ‏عیماد ئەو رەخنەیەی نەشاردەوە بە ئاشكرا رووی كردە میوانەكانی دیكە‌و ‏گوتی "ئەو خاتونە پێ لەسە پێی داناوە لەگەڵ ئەوەش رێزمان گرتووە، ‏بەشێوەیەكی ئاسایی وەڵامی پرسیارەكانمان داوەتەوە". لەو كاتەدا ئەژین ‏عەبدولخالق توڕە بوو گوتی "مامۆستا كە قسە بۆمن دەكەیت روون بكەرە من ‏قسەكانت بۆمنە، بۆچی سەیرم ناكەیت". د.عیماد گوانی وەڵامی دایەوە ‏جەختی لەوە كردەوە بەپێی بنەماكانی ئاینی ئیسلام رێگە بەوە نادرێ‌ ‏سەیری ئافرەتێك بكات كە حەڵاڵی ئەو نییە. ئەژین عەبدولخالق ‌و بەشێك لە ‏میوانەكانی دیكەی بەرنامەكە رەخنەیان لە گوتاری مامۆستایانی ئاینی گرت ‏بەتایبەت گوتاری رۆژانی هەینی ‌و بەهاندانی توند‌وتیژی پێناسەیان كرد، ‏بەڵام د.عیماد گوانی ئەوەی رەتكردەوەو گوتی "گوتاری مامۆستایانی ئاینی ‏لە رۆژانی هەینی گۆڕانكاری بنەڕەتی بەسەردا هاتووە بەو جۆرە نییە كە ‏هانی توند‌وتیژی بدات".‏

زۆرترین تیراژ چەندە؟
كاروان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری وەشانخانەی موكریان، كە وەك نوسەر ێك لە ‏بەرنامەكەدا بەشدار بوو جەختی لەوە كردوە تیراژی كتێب زۆر دابەزیوە ‏زۆرترین تیراژ لە 500دانە تێناپەڕی و گوتیشی "نەك لە كوردستاندا لە ‏ئێرانیش تیراژی كتێب زۆر دابەزیوە، ئەوەندەی پرسیارم كردوە لە ئێران لە ‏‏10هەزارەوە بۆ 500 تیراژ دابەزیوە". بەڕێوەبەری وەشانخانەی موكریان ‏ئەوەشی ئاشكرا كرد لە كوردستاندا بەپلەی یەكەم رۆمان خوێنەری زۆرە ‌و ‏دوای ئەویش كتێبی بیرەوەری سیاسییەكان فرۆشی هەیە.‏
ئەو لەگەڵ ئەوەش نییە كە دەگوترێ‌ ئیسلامییەكان زیاتر كتێب دەكڕن، لە ‏كەسانی دیكە ‌و گوتیشی "پێویستە ئیسلامییەكان بڕۆن كتێبی دیكەش ‏بخوێنەوە مەرج نییە هەر كتێبی ئیسلامی بخوێنەوە".‏
پرسیارێك لە نێو ئامادەبوانی بەرنامەكەدا كرا ئایا ئیشی رۆمان یان ئەدەب ‏چییە؟ كاروان عەبدوڵڵا لە وەڵامدا گوتی "ئیشی ئەدەب زیادكردنی خیاڵ ‌و ‏ئیشكردن لەسەر روئیا ‌و مرۆڤایەتیەت ئیشی ئەدەب ئەوە نییە دنیا ‏بگۆڕێت".‏

ژمارەی سەردانكەران زیاد بووە
‏شێروان عولا خورشید، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و چاپ ‏و ‏بڵاوكردنەوە ‏لەوەزارەتی رۆشنبیری جەختی لەوە كردەوە ساڵ لەدوای ساڵ ژمارەی ‏سەردانیكار بۆ پێشەنگای كتێب زیاد دەبێت هاوكات دانی بەوەشدا نا كە ‏كاری كتێب لە وەزارەتی رۆشنبیری بەباشی رێكنەخراوە. سەبارەت بە ‏ژمارەی سپاردنی كتێبیش لە ساڵی رابردوو گوتی "لە 2023دا 2673 ‏كتێب ژمارەی سپاردنیان وەرگرتووە". ئەو بەرپرسەی وەزارەتی رۆشنبیری ‏ئاشكراشی كرد كە "ژمارەی چاپكردنی كتێب ساڵ لە دوای ساڵ زیاد ‏دەبێت".‏

Legel Ranj |لەگەڵ رەنج -قەیرانی خوێندنەوە لە هەرێمی کوردستان

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео mp4

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио mp3

Похожие видео

مەزڵوم عەبدى، قسە لەسەر ئاگربەست و گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق و ئامادەکارى بۆ شە.ڕ دەکات

مەزڵوم عەبدى، قسە لەسەر ئاگربەست و گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق و ئامادەکارى بۆ شە.ڕ دەکات

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | زیادبوونی تاوانی سێکسی لەنێو هەرزەکاراندا

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | زیادبوونی تاوانی سێکسی لەنێو هەرزەکاراندا

چۆنییەتی کتێب خوێندنەوە و خوێندنەوە بۆ کتێب - یاسین عومەر

چۆنییەتی کتێب خوێندنەوە و خوێندنەوە بۆ کتێب - یاسین عومەر

پەتریپۆت - وەرزی سێ - ئەڵقەی 9 | Patripot - Warzi 3 - Alqay 9

پەتریپۆت - وەرزی سێ - ئەڵقەی 9 | Patripot - Warzi 3 - Alqay 9

ساڵی ڕابردوو چۆن تێپەڕی؟هیوات بۆ ساڵی نوێ چییە؟

ساڵی ڕابردوو چۆن تێپەڕی؟هیوات بۆ ساڵی نوێ چییە؟

کارتی زەرد - نینجاکانی کوردستان

کارتی زەرد - نینجاکانی کوردستان

Прямой эфир | 25.01.2026

Прямой эфир | 25.01.2026

Shanaz - Alqay 11 | لەگەڵ حەمە زیرەک و فەتحی عەبدوڵا و فەرهەنگ عەبدولڕەحمان

Shanaz - Alqay 11 | لەگەڵ حەمە زیرەک و فەتحی عەبدوڵا و فەرهەنگ عەبدولڕەحمان

NEXT- نێکست- بزانە لە پشت ئەم بەستەڵەکانەوە چی دەگوزەرێت؟

NEXT- نێکست- بزانە لە پشت ئەم بەستەڵەکانەوە چی دەگوزەرێت؟

💥ВСТРЕЧА ЗЕЛЕНСКОГО и ПУТИНА УЖЕ! ТРАМПА ЖДЁТ ИМПИЧМЕНТ! Пашинян СОЗДАЛ СВОЮ ГРУППУ! | ВТРЕНДЕ

💥ВСТРЕЧА ЗЕЛЕНСКОГО и ПУТИНА УЖЕ! ТРАМПА ЖДЁТ ИМПИЧМЕНТ! Пашинян СОЗДАЛ СВОЮ ГРУППУ! | ВТРЕНДЕ

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | دیبەیتێکی بێ پێچوپەنا.. عەلمانییەت و ئایین؛ پێکەوەژیان یان پێکدادان؟

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | دیبەیتێکی بێ پێچوپەنا.. عەلمانییەت و ئایین؛ پێکەوەژیان یان پێکدادان؟

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - چیرۆکەکانی کچان و ژنان لە زیندانەکانی کوردستان

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - چیرۆکەکانی کچان و ژنان لە زیندانەکانی کوردستان

تەواوی بەرنامەکەی ( ڕەنج سەنگاوی ) و ( د. عبداللطیف احمد ) | Dr. Abdul Latif - Ranj Sangawi

تەواوی بەرنامەکەی ( ڕەنج سەنگاوی ) و ( د. عبداللطیف احمد ) | Dr. Abdul Latif - Ranj Sangawi

د.فەرهاد پیرباڵ چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە -  / چیرۆکیان #8

د.فەرهاد پیرباڵ چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە - / چیرۆکیان #8

د.کەریم شەریف قەرەچەتانی چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە  / چیرۆکیان #11

د.کەریم شەریف قەرەچەتانی چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە / چیرۆکیان #11

Почки скажут вам: всего 1 стакан перед сном и ночные походы в туалет исчезнут | ПАМЯТЬ И МОЗГ

Почки скажут вам: всего 1 стакан перед сном и ночные походы в туалет исчезнут | ПАМЯТЬ И МОЗГ

😮😮😮!ئایا مامۆستا کرێکار مۆفتیه؟! وەڵامی زۆر جوانی مامۆستا، شێخی زیندان، نجم الدین فرج احمد ملاکرێکار

😮😮😮!ئایا مامۆستا کرێکار مۆفتیه؟! وەڵامی زۆر جوانی مامۆستا، شێخی زیندان، نجم الدین فرج احمد ملاکرێکار

ОДЕССА. БОЛЬШИЕ ОЧЕРЕДИ! АЖИОТАЖ НА ПРИВОЗЕ! ЧТО ПРОИСХОДИТ

ОДЕССА. БОЛЬШИЕ ОЧЕРЕДИ! АЖИОТАЖ НА ПРИВОЗЕ! ЧТО ПРОИСХОДИТ

د. سمير التقيّ: الشرع ينتصر على

د. سمير التقيّ: الشرع ينتصر على "قسد"، ولكن…

مێژوو نامەی دێرین بەمیوانداری مەحمود سەنگاوی سەرکردە و فەرماندەی سەربازی

مێژوو نامەی دێرین بەمیوانداری مەحمود سەنگاوی سەرکردە و فەرماندەی سەربازی

© 2025 dtub. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: infodtube@gmail.com