کاک ئەحمەد موفتیزادە و خومەینی کاک احمد مفتی زاده و خمینی
Автор: ڕۆچنەیەک بۆ زانیاری rochne
Загружено: 2020-03-14
Просмотров: 19590
لەم بەڵگە ڤیدۆییانەدا دەبینن ئەحمەدی موفتیزادە لە ڕیزەکانی پێشەوە، یان لە تەنیشت خومەینی دادەنیشێت. لە پاڵ ئایەتوڵا خەڵخاڵی کە ناسراوە بە قەسابی کوردستان دادەنیشێت و کێبەرکێی لەگەڵ ئەکات بۆ خزمەتکردن بە ئیمام خومەینی. مایکڕۆفۆنەکە لە دەستی خەڵخاڵی دەر ئەهێنێت بۆ ئەوەی خۆی قسە بکات و خەڵک بە ئەمری خومەینی دەر بهێنێت. ئەحمەدیموفتیزادە بە ئیعترافی خۆی لە کتێبی (دربارە کردستان) لەڕێی مەکتەبیەکانەوە چەک و فیشەکی لە خەڵک دەسەند و ڕادەستی دەسەڵاتی دەکرد، پاشان گلەیی لە دەسەڵات دەکات کە بۆچی چەک و فیشەکی زیاتری پێ نائەداین!؟ موفتیزادە وەک خۆی دەڵێت، جادە و شارەکانی بۆ ڕژێم دەپاراست و لە دژی حیزبەکان، خزمەتی بە کۆماری ئیسلامی دەکرد. موفتیزادە لە لاپەڕە ٢٣٩ی ئەو کتێبەیا، کۆماری ئیسلامی بە باخ و بێستان و حیزبەکان بە مێش و مێروو بۆ گیان ئەو بێستانە دەچوێنێت. بۆ زانیاری وردتر سەردانی ماڵپەڕی ڕۆچنە بکەن rochne
www.rochne.blogfa.com
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: