Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
dTub
Скачать

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گریانی بە کوڵ و چیرۆکە تراژیدیاکانی دایکانی ئەنفال

Автор: Rudaw Stream

Загружено: 2023-12-04

Просмотров: 6109

Описание:

لە ساڵی 2019ـەوە لە ناوچەی تلشێخی سەر بە پارێزگای سەماوە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەڵدراوەتەوە و رووفاتی 171 ئەنفالکراو کە 97یان ژن و 47یشیان منداڵن دەرهێنراون و براونەتە دادپزیشکی بەغدا. ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ناسینەوەی رووفاتەکان، داوای ملیارێک و 500 ملیۆن دینار کراوە و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش رەزامەندیی لەسەر داوە، بەڵام وەزیری دارایی عێراق پێوەی پابەند نابێت".

رۆژی یەکشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2023 لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج بە میوانداری كاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری ‏عێراق ‏‏‌لە فراكسیۆنی یەكێتی؛ هاوڕێ پێشڕەو، سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكیكار ‏لە ‏پرسی ‏ئەنفال؛ هێمن محەممەد، سەرۆكی رێكخراوی رزگاربوانی ‏ئەنفال؛ جەبار عومەر، بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان ‌و ئەنفالكراوانی ‏گەرمیان و هیوا محەممەد، كوڕی ئەنفالكراوێك چارەنووسی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی كورد لە عێراق و گەڕاندنەوەی 171 رووفاتی ئەنفالکراوەکانیان تاوتوێ کرد کە نزیکەی پێنج ساڵە لە دادپزیشکی بەغدان.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق "کەمتەرخەمە"

پەرلەمانتارێکی ‏عێراق ‏‏‌لە فراكسیۆنی یەكێتی، وەزارەتی تەندروستی عێراق بە کەمتەرخەم دەزانێت بۆ دواکەوتنی پشکنینی دی ئێن ئەی لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو 171 رووفاتەی لە دادپزیشکی بەغدان.

كاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری ‏عێراق ‏‏‌لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند؛ "گۆڕی ئەم 171 ئەنفالکراوە لە ساڵی 2019ـەوە لە ناوچەی تلشێخی سەر بە پارێزگای سەماوە هەڵدراوەتەوە و لەو کاتەوە لە دادپزیشکی بەغدان، بەپێی یاسا هەر تەرمێک دەچێت بۆ دادپزیشکی، نابێ لە دوو مانگ زیاتر بمێنێتەوە و ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر مایەوە، دەبێ دادپزیشکی بەخاکی بسپێرێت".

کاروان یاروەیس، کەیسی رووفاتی ئەنفالکراوان بە جیا لەو یاسایە وەسف دەکات و دەشڵێت؛ "وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارە لە وەرگرتنەوەی ئەو رووفاتانە، بەڵام دادپزیشکی بەغدا و وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆکارن بۆ نەگەڕانەوەیان و ئەوان کەمتەرخەمن لە راییکردنی کاروبارەکان".

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە؛ "بیانووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نەگەڕاندنەوەی ئەو رووفاتانە لۆژیکی نییە، لەبەرئەوەی ئەوە زیاتر لە چوار ساڵە لە دادپزیشکین، بەڵام هەر لایەنێک هۆکار بێت لەو دواکەوتنە، لە کۆتاییدا ئێمە وەکو کورد خاوەنی پرسەکەین و تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان ستراتیژییەکی نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کەیسە نەتەوەییە".

وەزیری دارایی عێراق "پابەندی بڕیاری سەرۆکوەزیران نابێت"

کاروان یاروەیس باس لەوە دەکات، وەزارەتی تەندروستی عێراق داوای ملیارێک و 500 ملیۆن دیناری کردووە بۆ ئەوەی پشکنینی DNA بۆ ناسینەوەی ئەو 171 رووفاتە بکرێت، بەڵام سەرباری رەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عێراق، "وەزیری دارایی عێراق بە بڕیارەکەوە پابەند نەبووە".

ئەو پەرلەمانتارەی ‏عێراق ‏‏‌لە فراكسیۆنی یەكێتی دەڵیت، "بەپێی مادەی 6ـی یاسای گۆڕە بەکۆمەڵەکان، هەڵدانەوەی گۆڕەکان، جیاکردنەوەی رووفاتەکان و پشکنینی DNA و تەنانەت تێچووی گەڕانەوەیان و رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەیان لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە، من لە داواکاری گشتی سکاڵام لەسەر کەمتەرخەمییەکانی عێراق لە نەگەڕانەوەی ئەو 171 رووفاتە تۆمار کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 جار گوشار خراوەتە سەرم بۆ کشاندنەوەی ئەم سکاڵایە".

بەشێکی زۆری ئەو 171 رووفاتەی لە دادپزیشکی بەغدان، ژن و منداڵن و لەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا مەمکەمژە و قەترە و شڕووبی منداڵ دۆزراونەتەوە، کاروان یاروەیس گوتی: "ئێستا ئەو کەلوپەلانە لەنێو کارتۆندا لە کۆگە هەڵگیراون، لەکاتێکدا دەبوو ئێستا هێنرابانەوە و لە مۆزەخانەکانی تایبەت بە ئەنفال لە هەرێمی کوردستان پارێزرابان".

بە گوتەی کاروان یاروەیس، "وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی، داوای یەک ملیار و 500 ملیۆن دیناری کردووە، هەرچەندە سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە دەرکردووە، بەڵام وەزیری دارایی پابەندی بڕیارەکە نەبووە".

20 ناسنامە لەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا دۆزراونەتەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكیكار ‏لە ‏پرسی ‏ئەنفال دەڵێت، "لەنێو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی 171 رووفاتی تێدا دۆزراونەتەوە، 20 ناسنامەش دۆزراونەتەوە کە هەموویان سەر بە چەند گوندێکی نزیک لە یەکن و ئەوەش کاری دۆزینەوەی کەسوکاری رووفاتەکان ئاسانتر دەکات".

هاوڕێ پێشڕەو، سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكیكار ‏لە ‏پرسی ‏ئەنفال گوتی، "لە تەنیشت ئەو گۆڕەی لە سەماوە هەڵدراوەتەوە، دوو گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە دۆزراونەتەوە کە رووفاتی هەندێکیان بەدەرەوەیە"

وەکو ئاماژەی پێدەدات؛ "لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا 20 ناسنامە دۆزراونەتەوە کە هەموویان سەر بە چەند گوندێکن، ئێمە لە کۆبوونەوەیەکدا پێشنیازمان کرد لەو چەند گوندە چەند کەسێک ببەن و پشکنینی DNAـیان بۆ بکەن و بەراوردیان بکەن لەگەڵ پشکنینی رووفاتەکان".

ناوی 150 کەس بۆ پشکنینی DNA "رەوانەی بەغدا کراوە"

جەبار عومەر، بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان ‌و ئەنفالكراوانی ‏گەرمیان رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی رێکخراوەکان و وەزیری شەهیدان، قوباد تاڵەبانی رایسپاردین بۆ هێنانەوەی بەپەلەی ئەم 171 رووفاتە و گوتی "دواکەوتنیان چیدیکە جێگەی قبووڵکردن نییە"، لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا ناوی ئەو ئەو کەسانە تۆمار بکەین کە پشکنینی DNAیان بۆ دەکرێت".

جەبار عومەر دەڵێت، "پێشتر 30 ناومان بۆ بەغدا نارد کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێکخراوەکان لە هەر گوند و ناوچەیەک چەند کەسێکمان هەڵبژاردبوو، لە قۆناخی دووەمیشدا نزیکەی 120 کەس ناویان تۆمار کردووە و 15 رۆژ لەمەوبەر لە رێگەی وەزیری شەهیدانەوە ناوەکانمان رەوانەی بەغدا کردووە بۆ ئەوەی پشکنینی DNAـیان بۆ بکرێت".

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گریانی بە کوڵ و چیرۆکە تراژیدیاکانی دایکانی ئەنفال

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео mp4

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио mp3

Похожие видео

ئەنفال لێرەوە دەستیپێکرد؛ کەسوکاری ئەنفالکراوان چیرۆکەکانی سەربازگە نەگریسەکەی تۆپزاوا دەگێڕنەوە

ئەنفال لێرەوە دەستیپێکرد؛ کەسوکاری ئەنفالکراوان چیرۆکەکانی سەربازگە نەگریسەکەی تۆپزاوا دەگێڕنەوە

چەندین چیرۆکی ناخهەژێنی ئەنفال و ڕزگاربووان

چەندین چیرۆکی ناخهەژێنی ئەنفال و ڕزگاربووان

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گەنجان بیبینن؛ زیندانی ئاسایشی سلێمانی

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گەنجان بیبینن؛ زیندانی ئاسایشی سلێمانی

دیبەیتێکی رووداو لەبارەی زمانی دایک؛ ''نەپاراستنی زمان، کورد لەسەر زەوی دەسڕێتەوە''

دیبەیتێکی رووداو لەبارەی زمانی دایک؛ ''نەپاراستنی زمان، کورد لەسەر زەوی دەسڕێتەوە''

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - رەنج سەنگاوی لەسەر مافی کرێکاران؛ خۆ فیشەکم پێوە نەناون، ویژدانتان هەبێت

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - رەنج سەنگاوی لەسەر مافی کرێکاران؛ خۆ فیشەکم پێوە نەناون، ویژدانتان هەبێت

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | ئایا زانكۆكان كارامەیی لە خوێندكاران دا دروستدەكەن؟

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | ئایا زانكۆكان كارامەیی لە خوێندكاران دا دروستدەكەن؟

تازه! بازداشت چند تن به اتهام قتل جنرال اکرام الدین سریع در تهران

تازه! بازداشت چند تن به اتهام قتل جنرال اکرام الدین سریع در تهران

لەسەروو هەژدە ساڵەوە تەماشای بكەن.. هاوڕەگەزخوازیی لە کوردستان

لەسەروو هەژدە ساڵەوە تەماشای بكەن.. هاوڕەگەزخوازیی لە کوردستان

Daroon- دەروون- بیری کێ دەکەیت؟ چیرۆکە پڕ لە ئازار و فرمێسکەکانی بەرنامەی دەروون

Daroon- دەروون- بیری کێ دەکەیت؟ چیرۆکە پڕ لە ئازار و فرمێسکەکانی بەرنامەی دەروون

⚡️ Зеленский запросил переговоры с Путиным || Срочная эвакуация в Украине

⚡️ Зеленский запросил переговоры с Путиным || Срочная эвакуация в Украине

خبر فروی: توهین بی‌شرمانه پاکستان به مردم افغانستان!انفجار خشم در کابل

خبر فروی: توهین بی‌شرمانه پاکستان به مردم افغانستان!انفجار خشم در کابل

🤯СЛИЛИ ТАКОЕ о Путине, ЧТО ВСЕ НА УШАХ! США впервые РАССЕКРЕТИЛИ ТАЙНОЕ: ВОТ, где мир ПРОСЧИТАЛСЯ

🤯СЛИЛИ ТАКОЕ о Путине, ЧТО ВСЕ НА УШАХ! США впервые РАССЕКРЕТИЛИ ТАЙНОЕ: ВОТ, где мир ПРОСЧИТАЛСЯ

Pencemor-

Pencemor- "پەنجەمۆر-حەسەن زیرەک بۆچی لای دکتۆر خەلیقی گریا؟ "40 شەو ئەشکەنجەیان داوە

گریانی بەکوڵی ژنێکی کەسوکاری ئەنفال: توخوا کۆمەڵە براکەم بێننەوە

گریانی بەکوڵی ژنێکی کەسوکاری ئەنفال: توخوا کۆمەڵە براکەم بێننەوە

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - بایکۆت.. منداڵان گۆرانییەکانی قوتابخانەشیان بیرچووەتەوە

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - بایکۆت.. منداڵان گۆرانییەکانی قوتابخانەشیان بیرچووەتەوە

گفتوگۆیەکی تووندی رەنج سەنگاوی لەگەڵ بەربژێرێکی تورکمانی لە کەرکووک

گفتوگۆیەکی تووندی رەنج سەنگاوی لەگەڵ بەربژێرێکی تورکمانی لە کەرکووک

ئازارەکانی ئەنفال

ئازارەکانی ئەنفال

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | باوەڕ دەکەیت نرخی کەڵەشێرێکی رەسەنی کوردی بگاتە 1000 دۆلار؟

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | باوەڕ دەکەیت نرخی کەڵەشێرێکی رەسەنی کوردی بگاتە 1000 دۆلار؟

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- ئایا ئۆتۆمبێلی چینی جێگەی کۆری دەگرێتەوە؟ کۆنسووڵی کۆریا وەڵام دەداتەوە

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- ئایا ئۆتۆمبێلی چینی جێگەی کۆری دەگرێتەوە؟ کۆنسووڵی کۆریا وەڵام دەداتەوە

لە کەناڵی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵودا، بەسەرهاتی تەیمووری رزگاربوو لە کارەساتی ئەنفال ببینن

لە کەناڵی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵودا، بەسەرهاتی تەیمووری رزگاربوو لە کارەساتی ئەنفال ببینن

© 2025 dtub. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]