Shno Shex Letif شنۆ شێخ لەتیف
Автор: Pencemor
Загружено: 2023-01-18
Просмотров: 1206
شنۆ شێخ لەتیف شێخ مەحمود حەفید ساڵی ١٩٥٦ لەشاری سلێمانی لەدایک بووە.
لەساڵی ١٩٦١ لە قوتابخانەی عێراقیە لەکانێ سکان دەستی کردووە بە خوێندنی سەرەتایی و قۆناغی یەک و دووی سەرەتایی تەواوکردووە.
قۆناغی ناوەندی لە سلێمانی خوێندووە.
ساڵی ١٩٧٤ ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە و لە شاری مەریوان قۆناغی پێنج و شەشی دواناوەندی تەواوکردووە.
دوای نسکۆ گەڕاوەتەوە کوردستان، جارێکی دیکە پۆلی پێنج و شەشی ئامادەیی خوێندۆتەوە.
کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی سلێمانی و سەلاحەدین تەواو کردووە.
پاشان لە بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزار وەک ئەندازیاری شارستانی دامەزراوە.
پاش ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ ،بەڕێوبەری گەشت و گوزاری سلێمانی بووە.
لەساڵی ١٩٩٩ چووەتە ئەنجومەنی وەزیران و لەهۆبەی ٩٨٦ وەکو سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی
پڕۆژەکان دەستبەکاربووە.
لە ساڵی ٢٠٠٢ بوو بە بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە.
ساڵی ٢٠٠٣ بوو بە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەکابینەی چوارەمی حکومەتی هەرێمی
کوردستان – ئیدارەی سلێمانی.
ساڵی ٢٠٠٥ خانەنشین بووە و ئێستا لە سلێمانی دەژی.
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: