دیوانی شەهید مەلا عەلی، بە دەنگی باست حەمە غەریب
Автор: Kemal Qadirzada
Загружено: 2018-12-21
Просмотров: 173756
حوسێن مەولود ئەحمەد ناسراوە بە مەلا عەلی لە ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی بەردبرد ی قەزای ماوەت سەر بە ناوچەی شارباژێر لە دایک بووە.لە ساڵی ١٩٦٢-١٩٩٣ پۆلەکانی سەرەتای لە سەرچنار و ماوەت و چەرمەگا تەواو کردووە. لەساڵی ١٩٧١-١٩٧٢ پەیوەندی کردووە بە زەنجیری رۆشنبیری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بۆیە لە ساڵی ١٩٧٤ دەکرێت بە لێپرسراوی رێکخراوی تۆلەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان .لە ساڵی ١٩٧٦ چۆتە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی ئەدەبیات بەشی کوردى، بۆیە کاتێک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت ناچێتەوە بۆ زانکۆ خوێندن تەواو ناکات.لە رێکەوتی ٣٠ کانوونی دووەم ساڵی ١٩٧٩ بۆ ئەنجامدانى چالاکیەکی پارتی زانی لە ناوچەی سورداش لە گوندی کرژە لە لایەن بەعسییەکان پێیان دەزانێت دەسنگیر دەکرێت.دوای دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانێکی زۆر لە زیندان و دەزگاکانی ڕژێمی بەعسیدا، لە ڕۆژی ٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٩ لە دادگای ھەیئەی خاسەی کەرکوک بە شێوەیەکی نمایشی لە چەند خولەکێکدا بەبێ ئەوەی پارێزەری ھەبێت دادگایی دەکرێ و بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنرێت .لەدوای دەرچونی فەرمانی لەسێدارەدانیەوە تا ڕۆژی جێبەجێکردنی حوکمەکەی کە تەنیا ٤٥ ڕۆژی خایاندووە لە شەوی ٢٢ لەسەر ٢٣ تەممووزی ١٩٧٩ لە زیندانی موسڵ لەگەڵ دوو ھاوڕێی تری بەناوەکانی (ئەڵوەند عومەر حسێن) و(عەلی عالی حسێن) لە سێدارە دەدرێن.
(شیعرو ھەڵوێست) تاکە دیوانی شەھید (مەلا عەلی) یە و ساڵی ٢٠١١ لەلایەن لقی سلێمانی یەکێتی نووسەرانی کوردەوە چاپ وبڵاوکراوەتەوە و ھەموو شیعرەکان لەو دیوانەوە وەرگیراون.
لەژمارەی رۆژی ١٩-١٢-٢٠١١ی رۆژنامەی رەخنەی چاودێردا بڵاوبوەتەو
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: