Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
dTub
Скачать

زانیاریی نه‌بیستراو 🔴 نهێنی ته‌رمه‌كه‌ى سه‌دام حسێن و دواتر چی بەسەرهات

Автор: KURD PLUS

Загружено: 2023-03-12

Просмотров: 23926

Описание:

Join this channel to get access to perks:
ئەگەر دەتەوێت هاوکاریمان بکەیت کلیک لەم لینکە بکە .. سوپاس 👍
   / @kurdplusc  
----
🔴 KURD PLUS contents are licensed by storyblocks.
---
#KURDPLUS
-------------------------
زانیاریی نه‌بیستراو له‌باره‌ى ته‌رمه‌كه‌ى سه‌دام حسێنه‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى عێراق چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ى چاره‌نوسى ته‌رمى سه‌دام حسێنه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "كاتێك سه‌دام له‌سێداره‌درا، ته‌رمه‌كه‌ى له‌نێوان ماڵه‌كه‌ى من‌و نورى مالیكیدا فڕێدرا"، ده‌شڵێت:"دواى هاتنى داعش، كه‌س نازانێت ته‌رمى سه‌دام حسێن له‌كوێیه‌".

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى عێراق له‌دیدارێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، "كاتێك سه‌دام حوسێنی سه‌رۆكی پێشوتری ڕژێمی عێراق له‌سێداره‌درا، ته‌رمه‌كه‌یان له‌نێوان ماڵی من‌و ماڵی نوری مالیكی له‌ناوچه‌ی سه‌وز فڕێدابوو، منیش ئه‌وكاره‌م ڕه‌تكرده‌وه‌، كۆمه‌ڵێك پاسه‌وان له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ كۆببونه‌وه‌، منیش داوام لێكردن دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌به‌ر ڕێزی ته‌رمه‌كه‌".

وتیشى:"دواتر نوری مالیكی فه‌رمانیكرد به‌شه‌و ته‌رمی سه‌دام حوسێن، ڕاده‌ستی هۆزی نه‌دا بكات، كه‌ هۆزه‌كه‌ی سه‌دام حوسێنه‌، ئه‌وانیش هاتن له‌ناوچه‌ی سه‌وز وه‌ریانگرته‌وه‌".

به‌وته‌ى كازمی، "ته‌رمی سه‌دام حوسێن له‌تكریت به‌خاك سپێردرا، به‌ڵام له‌دوای ساڵی 2012 كاتێك داعش كۆنتڕۆڵی شوێنه‌كه‌ی كرد، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێنرا له‌و شوێنه‌و گواسترایه‌وه‌ بۆ شوێنێكی دیكه‌ كه‌ كه‌س نازانێت له‌كوێیه‌".

سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراق باسى ڕه‌وشى عێراق ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو هه‌یه‌ له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ بۆته‌ هۆی دیارنه‌مانی زیاتر له‌600 ملیار دۆلار".

له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، مسته‌فا كازمی وتویه‌تى، "كه‌سانێك هه‌ن هه‌وڵی ناشرینكردنم ده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێت هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌كه‌م، به‌سیسته‌می سیاسی 20 ساڵی ڕابردوشه‌وه‌".

ده‌شڵێت، "به‌داخه‌وه‌ كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت مێژوی خراپی حوكمڕانی خۆیان پاكبكه‌نه‌وه‌، به‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی كازمی، كه‌ هیچ حزب‌و میلیشیاو كوتله‌ی په‌رله‌مانی نییه‌".

سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ قوڵایی وڵاتانی عه‌ره‌بی سروشتیه‌، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی دراوسێیه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ له‌عێراق پشتیوانیی ئه‌م ڕێبازه‌ ده‌كات".

کازمی باس له‌وه‌شده‌كات، "عێراق هه‌وڵده‌دات، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌وڵاتێك بۆ وڵاتێكی دیكه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كتر بونیادبنێت، هه‌ست به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی محه‌ممه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ له‌فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق‌و سعودیه‌دا ده‌كات".

كازمی له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دانی نا به‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌یتوانیوه‌ چاره‌سه‌ری كۆنتڕۆڵكردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت بكات، هه‌روه‌ها باسی له‌و كوشتنانه‌ كرد، كه‌ چالاكوانانی سیاسی ده‌كرانه‌ ئامانج، كه‌ هه‌ندێكجار ئه‌وكه‌سانه‌ به‌ناوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ تاوانه‌كانیان ئه‌نجامده‌دا.

سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراق، باسی له‌سێ هه‌وڵی كوشتنی خۆی ده‌كات كه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج، له‌هه‌وڵی یه‌كه‌میدا ماڵه‌كه‌ی كراوه‌ته‌ ئامانج‌و جارێكی دیكه‌ش دوای له‌سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن بوه‌، كه‌ ته‌رمه‌كه‌ی له‌نزیك ماڵی ئه‌وو ماڵه‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراق له‌ناوچه‌ی سه‌وز فڕێدرابوو.

به‌وته‌ى کازمی، "جارێكیان ده‌ستگیركراوێك دانی نا به‌شاردنه‌وه‌ی كاغه‌زێك، كه‌ ئه‌وكاغه‌زه‌ زانیاریی تێدابوه‌و بۆته‌ هۆی ئاشكراكردنی شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، ئه‌وكات عێراقییه‌كان هاوكاری ئه‌مریكییه‌كانیان كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی ئه‌میرى داعش".
Background Music From YouTube Audio Library :
☀The Awakening - Patrick Patrikios
Background Music Licensed by storyblocks :
☀dark-tense-trailer-SBA-346652545
☀Epic And Emotion :Valentina Gribanova

THANKS FOR WATCHING

زانیاریی نه‌بیستراو 🔴 نهێنی ته‌رمه‌كه‌ى سه‌دام حسێن  و دواتر چی بەسەرهات

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео mp4

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио mp3

Похожие видео

کۆتایی دێ 🔴  بۆ یەکەم جار ترسناکترین نهێنی ئاشکرادەکا | عەلی حەمەساڵح

کۆتایی دێ 🔴 بۆ یەکەم جار ترسناکترین نهێنی ئاشکرادەکا | عەلی حەمەساڵح

چۆن شوێنی سەدام حوسێن ئاشكرا بوو؟! كێ لەپشت دەستگیركردنی بوو؟!

چۆن شوێنی سەدام حوسێن ئاشكرا بوو؟! كێ لەپشت دەستگیركردنی بوو؟!

چەندین زانیاریی نوێ لەبارەی ژیانی خێزانی سەدام حسێنەوە

چەندین زانیاریی نوێ لەبارەی ژیانی خێزانی سەدام حسێنەوە

ترەیلەری بەڵگەفیلمی

ترەیلەری بەڵگەفیلمی "شاردنەوەی سەدام" بە ژێرنووسی کوردی و ئینگلیزی

ئاگاتان لێیە بەرپرسانی ئێران چی دەکەن دوای گرتنی مادۆرۆ

ئاگاتان لێیە بەرپرسانی ئێران چی دەکەن دوای گرتنی مادۆرۆ

ڕاستەوخۆ؛ کوشتنی گوماناویی کەسێک لەلایەن هاوڕێکەیەوە دەبێتە کێشەیەکی گەورە و دەیان خێزان ئاوارە دەبن

ڕاستەوخۆ؛ کوشتنی گوماناویی کەسێک لەلایەن هاوڕێکەیەوە دەبێتە کێشەیەکی گەورە و دەیان خێزان ئاوارە دەبن

سەدامی سەرۆكی عێراق بۆی دەرئەكەوێت ئەمریكا بەتەمایا داگیری بكات بۆیە بڕیار ئەدات پشت بە گەل ببەستێ

سەدامی سەرۆكی عێراق بۆی دەرئەكەوێت ئەمریكا بەتەمایا داگیری بكات بۆیە بڕیار ئەدات پشت بە گەل ببەستێ

Майк Тайсон против Викинга! Это Было Жёстко…

Майк Тайсон против Викинга! Это Было Жёстко…

ئەو گۆرانیبێژەی سەدام حسێن حەزی لە دەنگی بوو

ئەو گۆرانیبێژەی سەدام حسێن حەزی لە دەنگی بوو

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- چیرۆکە نەبیستراوەکانی فیلمی شاردنەوەی سەدام

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- چیرۆکە نەبیستراوەکانی فیلمی شاردنەوەی سەدام

چی دەزانیت دەربارەی ئەو چاڵەی سەدام حسێنی تیادا دەستگیر کرا

چی دەزانیت دەربارەی ئەو چاڵەی سەدام حسێنی تیادا دەستگیر کرا

ژیانی د. بەرهەم ساڵح و ماڵەکەی لە سلێمانی و مێرگەپان: حەزی لە یاپراخ و کفتەیە

ژیانی د. بەرهەم ساڵح و ماڵەکەی لە سلێمانی و مێرگەپان: حەزی لە یاپراخ و کفتەیە

75 Невероятных Моментов в Авиации, Снятых на Камеру

75 Невероятных Моментов в Авиации, Снятых на Камеру

تەواوی نهێنیەکانی بنەماڵەی سەدام حسێن؟

تەواوی نهێنیەکانی بنەماڵەی سەدام حسێن؟

Жириновский: остатки Ирана и Турции войдут в состав России! Воскресный вечер с Соловьевым. 13.05.18

Жириновский: остатки Ирана и Турции войдут в состав России! Воскресный вечер с Соловьевым. 13.05.18

محەمەد مەسعود: سەدام حوسێن گۆڕی پڕ نور بێت یان ئاگر! - پۆدکاستی دیوەخان #156

محەمەد مەسعود: سەدام حوسێن گۆڕی پڕ نور بێت یان ئاگر! - پۆدکاستی دیوەخان #156

Разоблачение тени Аль-Каиды: файлы бен Ладена

Разоблачение тени Аль-Каиды: файлы бен Ладена

Если бы Это Видео Не Сняли На Камеру Видеонаблюдения, Никто Бы Точно Не Поверил

Если бы Это Видео Не Сняли На Камеру Видеонаблюдения, Никто Бы Точно Не Поверил

چەند نهێنیەکی شەوی دەستگیرکردنی سەدام

چەند نهێنیەکی شەوی دەستگیرکردنی سەدام

ВРАЧИ БЫЛИ В ШОКЕ : ОТОМСТИЛА НАСИЛЬНИКАМ И ЗАБРАЛА ДОСТОИНСТВО!

ВРАЧИ БЫЛИ В ШОКЕ : ОТОМСТИЛА НАСИЛЬНИКАМ И ЗАБРАЛА ДОСТОИНСТВО!

© 2025 dtub. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: infodtube@gmail.com