جۆرەکانی دەنگدەران و ڕێژەی بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردندا
Автор: Aza Press
Загружено: 2025-11-03
Просмотров: 95
جۆرەکانی دەنگدەران و ڕێژەی بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردندا
نووسینی: سەعید کاکەیی
بەپێی زۆربەی توێژینەوە زانستیەکان دەنگدەران دابەش دەبنە سەر چوار جۆر. جۆری یەکەم بریتین لە ئەندامان و لایەنگرانی حزبە سیاسیەکان و بەشێکی کەمی موچەخۆرانی دەوڵەت. ڕێژەی ئەم جۆرە دەنگدەرانە لەنێوان (٢٥٪ بۆ ٣٠٪) کۆی گشتی دەنگدەرانە.
جۆری دووەم بریتین لە دەنگدەرانی خۆڵەمێشی و زۆربەی ھەرە زۆریان کارمەندی حکومەت و کاسبکاری کەرتی گشتین و ڕێژەی (٢٥٪) دەنگدەران پێکدەھێنن و لە دوا ڕۆژەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردندا بڕیاری بەشداریکردن یان بەشدارینەکردن دەدەن لە ھەڵبژاردنەکاندا.
جۆری سێیەم بریتین لە دەنگدەرانی بایکۆتکاری ھەڵبژاردنەکان و زۆربەیان بریتین لە چالاکوانی سیاسی و مەدەنی بەرھەڵستکارانی حزبە تەقلیدی و خۆسەپێنەکانن و ڕێژەکەیان لە (٢٠٪)ی کۆی دەنگدەران تێپەڕ ناکات.
ھەرچی جۆری چوارەمە، ئەوا بریتین لەو دەنگدەرە سست و ناچالاکانەی ناو گۆڕەپانە سیاسیەکان کە نە باوەڕیان بە ھەڵبژاردنەکان و پرۆسەی دیموکراسی ھەیە، نەش دەیانەوێت بەشداری بکەن لە گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکاندا. ڕێژەی ئەم دەنگدەرانەش لەنێوان (٢٥٪ بۆ ٣٠٪)ی کۆی گشتی دەنگدەراندایە.
بۆیە، بە حوکمی شارەزاییم لە زانست و ھونەر و پیشەی ھەڵبژاردنە سیاسیەکاندا، پێشبینی ئەوە دەکەم کە لە باشترین حاڵەتدا ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئاستی عێراقدا لە (٣٥٪ بۆ ٤٠٪) بێت و لە ئاستی ھەرێمی کوردستانیشدا لە باشترین حاڵەتدا لە (٣٥٪) تێپەڕ نەکات، ئەمەش بەھۆی خراپی بارودۆخی ئابووری ھاوڵاتیان و گرژییە سیاسیەکانی ناوماڵی کورد و سەرکوتکردن و پەرتەوازەبوونی حزب و لایەنە ناڕازیەکان.
لێرەدا ئەرك و بەرپرسیاریەتێکی قورس دەکەوێتە سەر شانی دەنگدەرانی خۆڵەمێشی و دەنگدەرانی بایکۆتکار بۆ بەرزکردنەوەی تای تەرازووی باڵانسی ھێزی پەرلەمانتاری پەیوەست بە ھەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگای دەنگدان بەو کاندیدە دەستپاك و خۆنەویست و نیشتمانپەروەرانەی ناو حزبە بچووکەکان و کاندیدە سەربەخۆکان، لەبەر دوو ھۆی سەرەکی و گرنگ: لەلایەك، بۆ ئاگادارکردنەوەی ھاونیشتمانیان لە سەودا و مامەڵە یاسایی و بڕیارە پەرلەمانیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی مافە ڕەواکانی ھاونیشتمانیانی ھەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان؛ لەلاکەی تریشەوە، بۆ چاودێریکردن کاروبارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتە خۆجێیەکانی ناوچە جێناکۆکەکان.
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: