Diwani Zari دیوانی زاری
Автор: Khogr Bedri خۆگر بەدری
Загружено: 2018-09-21
Просмотров: 8588
زاری له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌رزێر له ئاوایی ئاڵكه‌ڵوو سه ر به شاری سه‌قز له ساڵی 1905 له‌دایك بووه ، زاری كوڕی فه‌قێ عه‌بدوڵڵای كوڕی ساڵح كوڕی مه‌لا فه‌یزوڵڵا كوڕی مه‌لا حه‌مزه كوڕی مه‌لا ئه‌بوبه‌كره ، ئه‌م بنه‌ماڵه هه‌ر له‌كۆنه‌وه له خزمه‌تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ڕێگای پێغه‌مبه‌ری مه‌زن بوون، ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن به‌ده‌ست و دڵپاكی و به چاكی و پاكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م ئاینه پیرۆزه ته‌قه‌للایان داوه،
له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه زاری توانیویه‌تی بچێته خوێندن جگه له منداڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی شار و منداڵی ئاغای دێهات ، كه‌س ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بچێته مه‌دره‌سه‌ی ده‌وڵه‌تی ، ته‌نانه‌ت له دێكانیشدا مه‌دره‌سه نه‌بووه ،هه‌ر بۆیه له حوجره و مزگه‌وت له‌لای مامۆستا ئاینییه‌كان ده‌ستی پێكردووه، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكی و مامی ده‌ست له خوێندن هه‌ڵئه‌گرێت و ئه‌ركی خێزانێكی ڕه‌شوڕووتی ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ،
به‌هۆی بارودۆخی ژیانییه‌وه چه‌ندین دێ و دێهات گه‌ڕاوه و به‌كاری كشتوكاڵ و مامۆستایه‌تی ژیاوه ،
له‌و كاته‌دا ئاغا (فه‌یزوڵڵاخان) دڵخۆشی ئه‌كات و باخچه‌یه‌كی پێ ئه‌دات ، ئیتر تا ئاوابوونی ته‌مه‌نی كه ڕێكه‌وتی (1982)ه له‌وێ درێژه‌ی به ژیانی داوه، زاری وه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكی به ڕه‌نج و ماندووبوونی خۆی نانی ژیانیی په‌یدا كردووه ، به‌بۆنه‌ی حكومه‌تی پاشایه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ كتێب و گۆڤارێكی كوردیی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه و نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ شاعیرانی تر په‌یوه‌ندیی هه‌بێ ، ده‌نا ته‌جروبه‌ی شیعریی زۆر به‌رزتر ده‌بوو، ته‌نیا جێیه‌ك كه پێی ئاشنا بووه ڕادیۆی كرماشانی ئه‌وكات بووه ، كه شوكروڵڵای بابان و سواره‌ی ئیلخانیزاده به‌ڕێوه‌یان ده‌برد، جگه له‌وه له‌ماوه‌ی ژیانیدا هیچ گۆڤارێك نه‌بووه تا شیعره‌كانی چاپ بكات
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: