Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
dTub
Скачать

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- عەزیز محەممەد: لەنێو حیزبی شیوعی خواردنەوەمان حەرام کردبوو- بەشی یەکەم

Автор: Rudaw Stream

Загружено: 2024-01-20

Просмотров: 6500

Описание:

بەشی یەكەم

هەڤپەیڤین: سیروان رەحیم

عەزیز محەممەد، كەسایەتی سیاسی دیاری عێراق و كوردستان و سكرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی عێراق كە رۆژی 31/5/2017 لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد، بە ماوەیەكی كەم بەر لە دوا ماڵئاوایی، هاوكارمان سیروان رەحیم، هەڤپەیڤینێكی درێژی لەگەڵ كردووە. لە بەشی یەكەمی ئەم هەڤپەیڤینەدا باسی سەردەمی منداڵیی خۆی و دواتر تێكەڵبوونی بە سیاسەت لەڕێی حیزبی هیواوە دەكات.

رووداو: پێمخۆشە لە زاری خۆتەوە گوێمان لێبێت مامۆستا عەزیز محەممەد كێیە؟ لەكوێ لەدایك بووە؟

عەزیز محەممەد: من بەروبوومی دایك و باوكێكی كوردم، لە گوندی بێركۆت لە هەولێر لەدایكبووم. باوكم جووتیار بووە، دایكم خەڵكی وانە. ئەوكاتەی كورد لەبەر زەبروزەنگی تورك رایانكردووە، خۆی گەیاندووەتە هەولێر و چووەتە ماڵە شێخێك، باوكم هاتوچۆی ئەو ماڵە شێخەی كردووە و لەوێ‌ ناسیویەتی و بوونەتە هاوژین.

بەهۆی ئەوەی باوكم جووتیار بووە، هەر چەند ساڵێك لە گوندێك بووین. باوكم دوو ژنی هەبوو، لەبەر هەندێك هۆكاری خێزانی. دایكم چونكە غەریب بوو، كەوتە بەر زەبروزەنگ، پروشكی ئەو كێشانە بەر منیش دەكەوت. تەمەنم 8 – 9 ساڵ دەبوو، بە مەزەندەی خۆم ساڵی 1934 بۆ 1935 بوو، لەگەڵ دایكم هاتین بۆ هەولێر. دایكم لە هەولێر كاری دەكرد و منیش چوومە حوجرەی فەقێیان بۆ ئەوەی لەوێ بخوێنم. زۆری نەخایاند، مومكین لەگەڵ میزاجم نەگونجا.. لەبەر هۆكاری دیكە كە ئێستا بە تەواوەتی ناتوانم دەستنیشانی بكەم، ناو فەقێیانم بەجێهێشت.

ویستم كرێكاری بكەم، پاك و خاوێن بووم بەو پێیەی لەنێو فەقێیان گەڕابوومەوە، خەڵكیان دەبرد بۆ سەر كار، بەڵام منیان نەدەبرد. كەسانێك هەبوون ئامۆژگاری دایكمیان كرد بۆچی نامنێرێتە قوتابخانە، ئەوسا رەنگە تەمەنم گەیشتبێتە 12 ساڵ یان كەم و زیاد بەباشی لەیادم نییە، چونكە دایكم و باوكم بیانزانیبا تەمەنم چەندە بە جۆخین حیسابیان دەكرد، چەند جۆخینیان هەڵگرتووە، منیش هەر لەسەر ئەو بنەمایە تەمەنی خۆم دەستنیشان كردووە. چوومە قوتابخانە، لە پۆلی سێیەمیان دانام بەو پێیەی هەندێك كتێبی نێو فەقێیانم خوێندبوو. پۆلەكانی 3 و 4 و 5 و 6م تەواو كرد. لەگەڵ دایكم دەژیام و بە تەواوی لە باوك و كەسوكاری باوكم جیابووینەوە. بۆیە من بەشبەحاڵی خۆم، خۆم بە كوڕی دایكم دەزانم، زیاتر لەوەی كوڕی باوكم بم، تەنانەت لە پەروەردەكردنیش زیاتر قەرداری دایكمم.

رووداو: ئەوكاتە لە ساڵی چلەكان رەنگە بە بیرتان مابێت، كەسێك كرێكاری كردبا رۆژانە چەندی وەردەگرت؟

عەزیز محەممەد: من لە بیرمە پێشی جەنگ وابزانم كرێكارێك 5 عانەی وەردەگرت، ئەوانەی سەرپەرشتی كرێكارەكانیشیان دەكرد وابزانم درهەمێكیان وەردەگرت.
رووداو: جا ئەو پارەیە بەشی دەكردن؟
عەزیز محەممەد: من لەو ماوەیەی لە قوتابخانە بووم فلسێكم لە گیرفانی خۆم نەدیت، رەنگە مەسەلەی جلوبەرگ یەك قاتم كڕیبێت، پەیوەندی كۆمەڵایەتیشم زۆر بەرتەسك بوو، چونكە ئەگەر یەكێك بیدرێتێ دەبێت بشیدات. هەستێكی وام هەبوو كەمن ناتوانم ئەوە بكەم، بۆیە كەسێكی دوورەپەرێز بووم، نانێك هەبوو پارەمان نەبوو، دایكم لە بەرامبەر ئەو ئیشەی لە ماڵێك دەیكرد، ربە گەنمێكی دەهێنا و دەمانكردە ئارد و دەمانكردە نان.

رووداو: ئەو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییانەی ئەوسا لە هەولێر هەبوون، لەگەڵ بیركردنەوەیەكی نوێی رێكخراوەكە دژ نەبوو؟

عەزیز محەممەد: راستییەكەی ئەو بزاڤە نوێ بوو. ئێمە زۆر بە سەربەرزی بەرگریمان لێدەكرد و جار جارە بە نەفەسێكی گەنجانە دەچووینە نێو كێشە و گفتوگۆكان، بەدیلمان نەبوو، لایەنێكی دیكە نەبوو ئاقاری ئیشی فكری و سیاسی نزیكی ئاقاری فكری و سیاسی ئێمە ببێتەوە. بۆیە موتەمەیز بووین، كە ناومان دەبرا خەڵكێكی زۆر بە ئیعجابەوە تەماشای دەكردین، بەڵام لە هەمان كاتیشدا تێنەدەگەیشتن ئەمانە چین. خەڵكی گوندەكان دەیانگوت ئەوانە نوێژ بكەن و رۆژوو بگرن بە پێڵاوەوە دەچنە بەهەشتێ، جۆرە سلوكێكی تایبەتمان هەبوو. تۆ ئەگەر بتەوێت لە خەڵك نزیك بیتەوە و خەڵك بۆ لای جوڵانەوەكە رابكێشی دەبێت هەڵوێست و رەوشتت باش بێت، بۆ نموونە خواردنەوەمان حەرام كردبوو، حەرامێكی كۆتایی كەس نەیدەوێرا شتی وا بكات، لە نێو حیزب ئەمە قبووڵ نەدەكرا، نەك لە رووی حەرام و حەڵاڵەوە، سەبارەت بەوەی لە رووی كۆمەڵایەتییەوە قبووڵكراو نەبوو.

لایەنیی دینیش هەبوو دژایەتیان دەكردین، بەڵام دژایەتییەكە شەعبی نەبوو، بە پێچەوانەوە بەشێكی زۆر ناڕەزایەتیان دەردەبڕی چۆن دەبێت ئەوانە تۆمەتبار بكرێن بەوەی ئاگر دەپەرستن.
رووداو: ئەو لایەنە ئاینییە كێ بوون؟

عەزیز محەممەد: ماڵی مەلایەك هەبوو شێخ محێدینیان پێدەگوت، شێخ محێدین پیاوێكی ناسراوی هەولێر بوو، وەسەتێكی باش لە دوای نوێژیان دەكرد، واماندەزانی مومكینە ئاراستەیەكی فكری رەجعی هەبێت. ئەگینا مەلای دیكە هەبوو لەگەڵ ئێمە باش بوون. مەلایەكی وەكو ساڵح كۆزەپانكەیی، مەلایەكی باش بوو، كە دەچووین هەندێك بابەت هەبوو پێی ئیمزا بكەین، لە مزگەوتیش ئەو تەوقیعی كردبا موسڵمانەكان هەموو پەنجەیان پێدا دەنا، كافی بوو كە بڵێی مامۆستا حەزدەكەین قسەیەكی باش لەبارەی ئەو مەسەلەیە بكەی، پرسی فەلەستین وا و پرسی ئازادی نیشتمانی وا، دەیگوت موسڵمانینە تەوقیعی بكەن، ئەوانیش تەوقیعیان دەكرد.

#RudawStream

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- عەزیز محەممەد: لەنێو حیزبی شیوعی خواردنەوەمان حەرام کردبوو- بەشی یەکەم

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео mp4

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио mp3

Похожие видео

Pencemor- پەنجەمۆر- سەربەست بامەڕنی: لەبەر ئەم هۆکارە وازم لە یەکێتی هێنا و چوومە نێو پارتی

Pencemor- پەنجەمۆر- سەربەست بامەڕنی: لەبەر ئەم هۆکارە وازم لە یەکێتی هێنا و چوومە نێو پارتی

Archive - ئەرشیڤ - سەگی پشدەر؛ لە ستۆدیۆی رووداوەوە تاوەکو کێشەی ناسنامە و نرخی خەیاڵی

Archive - ئەرشیڤ - سەگی پشدەر؛ لە ستۆدیۆی رووداوەوە تاوەکو کێشەی ناسنامە و نرخی خەیاڵی

Podcast- پۆدکاست -

Podcast- پۆدکاست - "خیانەتی مەمۆ و شاکر" چۆن پۆلێک پێشمەرگەی بە سێدارە دا؟ نهێنییەکانی ساڵی 1984

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- رەنج سەنگاوی لە فارووق مەلا مستەفا دەپرسێت: دەوڵەمەندی خۆشە؟

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- رەنج سەنگاوی لە فارووق مەلا مستەفا دەپرسێت: دەوڵەمەندی خۆشە؟

كاك كۆسره‌ت سابیر شێخ جامی باسی قاره‌مانیه‌تی باوكی له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ده‌كات

كاك كۆسره‌ت سابیر شێخ جامی باسی قاره‌مانیه‌تی باوكی له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ده‌كات

Pencemor- پەنجەمۆر- رۆژنامەکانی شۆڕش و کاریگەریی چەپەکان | دوایین شایەتیی سەربەست بامەڕنی

Pencemor- پەنجەمۆر- رۆژنامەکانی شۆڕش و کاریگەریی چەپەکان | دوایین شایەتیی سەربەست بامەڕنی

Podcast- پۆدکاست - تەڵعەت تاهیر: شیعر ناتوانێت شۆڕش بکات و نرخی بەنزین دابەزێنێت

Podcast- پۆدکاست - تەڵعەت تاهیر: شیعر ناتوانێت شۆڕش بکات و نرخی بەنزین دابەزێنێت

تكه هاي ديروز فردا

تكه هاي ديروز فردا

Live Concert Featuring Afghan Music – Naway e Ashna -  Part II - کنسرت آرکستر - نوایُ آشنا

Live Concert Featuring Afghan Music – Naway e Ashna - Part II - کنسرت آرکستر - نوایُ آشنا

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- ئینگلیز بۆچی عەرەبی هێنایە کەرکووک و دەوڵەتی کوردی دروست نەکرد؟

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- ئینگلیز بۆچی عەرەبی هێنایە کەرکووک و دەوڵەتی کوردی دروست نەکرد؟

Daroon- دەروون- دایک و باوک شانازی دەکەن منداڵەکەیان کوردی نازانێت؛ کارەساتێک بەڕێوەیە!

Daroon- دەروون- دایک و باوک شانازی دەکەن منداڵەکەیان کوردی نازانێت؛ کارەساتێک بەڕێوەیە!

Как Моссад Охотился за Лидером ХАМАС в Роскошных Отелях Дубая

Как Моссад Охотился за Лидером ХАМАС в Роскошных Отелях Дубая

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- زیانە کوشندەکانی شیری دەستکرد (قوتوو) بۆ داهاتووی منداڵەکەت

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- زیانە کوشندەکانی شیری دەستکرد (قوتوو) بۆ داهاتووی منداڵەکەت

عەزیز مەحەمەد، دیارەدەیەکی ناوازە، لە جیهانی پۆخڵی سیاسەتی کوردیدا

عەزیز مەحەمەد، دیارەدەیەکی ناوازە، لە جیهانی پۆخڵی سیاسەتی کوردیدا

Archive - 'ئەرشیڤ - نهێنییەکانی سەگی پشدەر؛ 'بەهێزترین سەگی کوردستان

Archive - 'ئەرشیڤ - نهێنییەکانی سەگی پشدەر؛ 'بەهێزترین سەگی کوردستان

Diaspora- دیاسپۆرا- ئابڕووچوونەکەی بەریتانیا؛ کورد بۆچی لەسەر دەستدرێژی و قاچاخچێتی دەگیرێن؟

Diaspora- دیاسپۆرا- ئابڕووچوونەکەی بەریتانیا؛ کورد بۆچی لەسەر دەستدرێژی و قاچاخچێتی دەگیرێن؟

⚡️ Зеленский пошёл на крайние меры || Война заканчивается?

⚡️ Зеленский пошёл на крайние меры || Война заканчивается?

Kayhan Kalhor - Setar Solo | تک‌نوازیِ سه‌تار کیهان کلهر در موزهٔ آبگینه

Kayhan Kalhor - Setar Solo | تک‌نوازیِ سه‌تار کیهان کلهر در موزهٔ آبگینه

Alireza Eftekhari |  🎵 علیرضا افتخاری – اجرای نوستالژیک | از سرو سیمین تا عاشقا سلام 🌹

Alireza Eftekhari | 🎵 علیرضا افتخاری – اجرای نوستالژیک | از سرو سیمین تا عاشقا سلام 🌹

سلطنت خون و وحشت؛ شاه صفی اول چگونه به ترسناک‌ترین چهرهٔ صفویه تبدیل شد؟

سلطنت خون و وحشت؛ شاه صفی اول چگونه به ترسناک‌ترین چهرهٔ صفویه تبدیل شد؟

© 2025 dtub. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]