نهێنی زێڕ چییە؟ [زێڕ چۆن دەردەهێنرێت؟ بۆچی ئەوەندە گرانە؟]
Автор: AHMED M. NAQASH
Загружено: 2025-12-27
Просмотров: 3930
سڵاو...
لە سەتەکانی ناوەڕاستدا بەشێکی زۆری زانا و فەیلەسوفان بە دوای شتێكەوە وێڵ بوون کە بتوانن پێوەی کانزا سادە و باوەکانی دەورووبەریان بگۆڕن بۆ ئەو کانزایەی کە هەمووکات نیشانەی دەوڵەمەندی و هەبوونی بووە-زێڕ-.
هەربۆیە لەو ساوە چەندان هەوڵی سەیر سەیر دراوە، ئەوەی کە زۆر دەکەوێتە بەر چاو و گوێیان مەسەلەی (بەردی فەیلەسوف-Philosophers stone)ـە کە سیمیاییەکانی ئەوسا پێیان وابووە هەرچی کانزای دەورووبەرمان هەیە لە دوو بنەما پێکهاتووە (بنەمای چاڵاک؛سلفوور) وە (بنەمای ناچاڵاک:جیوە) و وا دیارە زێڕیش خاوەنی نایابترین هاوسەنگی لە نێوان ئەو دووانەدا بووە.
ئەگەرچی هەموو ئەوانەی ناوم هێنا بەرهەمیان نەبوو و بیرۆکەکەشیان وەکوو خەیاڵێك مایەوە، تەنانەت ئیسحاق نیوتنیش یەکێك بووە لەوانەی کاری زۆری لەسەر ئەو بابەتە هەبووە. بەڵام! لە چەند مانگی ڕابردوودا لە گەورەترین تاقیگەی جیهان-سێرن- فیزیازانان توانیان قورقووشم بکەنە زێڕ!
بەڵێ، ئەو قورقوشمەی کە ئەگەر لە جاددە بیبینی ئاوڕی لێ نادەیەوە دەتوانی بیگۆڕی بۆ زێڕ کە لەوکاتەی ئەو ڤیدیۆیە تۆماردەکەم هەر غڕامێكی نزیکەی ١٥٠ هەزار دیناری عێراقییە!
بەڵام چۆن توانیان ئەو شتە بکەن؟
پێش ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە وەربگرین دەبێت سەرەتا لە خودی زێڕ تێبگەین؟ چۆن درووست دەبێت؟ چۆن لەسەر زەویدا هەیە؟ و چۆن دەتوانرێت دەربهێنرێت و بکرێتە جوانکاری و هتاد...
با دەست پێ بکەین...
---------------------------
بابەتەکانی ناو ئەو ڤیدیۆیە:
00:00 پێشەکی [زێڕ چییە؟ بەردی فەیلەسوف چییە؟]
04:12 بەشی یەکەم [زێڕ چۆن درووست دەبێت؟ چۆن لەسەر زەویدا هەیە؟]
08:40 بەشی دووەم [زێڕ چییە؟ چ جیاوازییەکی هەیە لەگەڵ کانزاکانی دیکە؟]
11:35 بۆچی زێڕ باشترین کانزایە بۆ دراو؟
14:15 بەشی سێیەم [زێڕ چۆن دەدۆزرێتەوە؟ و چۆن دەردەهێنرێت؟]
16:20 جۆرەکانی کانی زێڕ چین؟ و چۆن درووست دەکرێن و زێڕ لێیان دەردەهێنرێت؟
21:46 چۆن زێڕ لە کانزاکانی دیکە جیا دەکرێتەوە؟ تەکنیکەکانی جیاکردنەوەی زێڕ لە خەوشەکان چین؟
26:15 زانایان چۆن توانیان لە CERNـدا قورقوشم بگۆڕن بۆ زێڕ؟
29:10 کۆتایی... [بۆچی زانست چارەسەری هەموو کێشەیەکمان دەکات؟]
--------------------------
🔔لە ڕێی ئەم لینکەوە، سەبسکڕایبی کەناڵەکەم بکەن:
/ channel
--------------------------
🔺 لینکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم:
Facebook: / ahmedmnaqash
Instagram: / ahmed_m_neq. .
--------------------------
🔹دەتوانن لە ڕێی ئەم لینکانەوە بینەری پلەیلیستە سەرەکییەکانم ببن:
تەلیسکۆپی جەیمسوێب:
• یەکەم وێنەی تەلیسکۆپی جەیمسوێب-Newest imag...
فیزیا و گەردوونناسی:
• کونە ڕەشەکان چین؟
بایەلۆجی و پزیشکی:
• کۆڕۆنا ڤایرەس و چارەسەر
زانیاری گشتی:
• خەڵاتی نۆبڵی زانستی بۆ ساڵی ٢٠٢٠
---------------------------------------------
#زانست #زانیاری #نهێنی #زیرەک #کوردستان #naturalscience #کوردی #کوردستان
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: