بزانە خودای گەورە بە بروسڪ چۆن مولحیدێکی لەناو برد
Автор: Abdulrahman Al-Arqam
Загружено: 2025-12-26
Просмотров: 38
بزانە خودای گەورە بە بروسڪ چۆن مولحیدێکی لەناو برد
See how God destroyed an atheist with lightning
انظر كيف أهلك الله ملحداً بالبرق
واتە: خوا ئه‌و زاته‌یه که هه‌وره بروسکه‌تان نیشان ده‌دات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ترس‌دا (به‌هۆی ڕووناکی به‌هێزو ده‌نگی سامناکی، که ده‌وریان هه‌یه له به‌پێز کردنی خاکی زه‌وی و ته‌قاندنه‌وه‌ی تۆوه‌کاندا) هه‌روه‌ها ئومێد و هیوا به‌خشیشه (به ساڵێکی پڕ به‌ره‌که‌ت)، هه‌ر ئه‌و زاته هه‌وری قورس و سه‌نگین و ئاودار به‌دی ده‌هێنێت.
هه‌وره تریشقه (به‌ده‌نگی گه‌وره و سامناكی) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی (به‌دیهێنه‌ری ده‌کات) و فریشته‌کانیش له ترسی ئه‌و زاته (سه‌ر گه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزارین)، هه‌روه‌ها (جاری وا هه‌یه) هه‌وره بروسکه ده‌نێرێت و ده‌یماڵێت به‌که‌سێکدا که خوا ویستی له‌سه‌ره و ڕۆژی ته‌واو بووه (جا له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه به‌هێزه‌دا) ئه‌وانه هه‌ر له ده‌مه‌ده‌مێ و مشتومڕدان ده‌رباره‌ی خوا (دوور له بنه‌مای زانستی) له‌کاتێکدا ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی زۆر به‌هیزه‌و تۆڵه‌سه‌ندنی (له خوانه‌ناسان) توند‌و تیژه.
هه‌ر بۆ خوایه بانگه‌وازی حه‌ق و ڕاستی، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی هاناو هاوار بۆ که‌سێکی تر ده‌به‌ن جگه له‌و زاته، هاوار لێکراوان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌هانایانه‌وه نایه‌ن و وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه، مه‌گه‌ر وه‌کو که‌سێك (تینووی بێت له دووره‌وه) ده‌سته‌کانی درێژه بکات بۆ ئاو تا بیگه‌یه‌نێته ده‌می، که‌چی بێسووده‌و ناگاته ده‌می، بێگومان دوعا نزای بێ باوه‌ڕان ته‌نها له‌ناو تاریکی و گومڕایدایه و هیچی تر نی یه.
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان بێ یان به ناچاریی سوژده بۆ خوای به‌دیهێنه‌ر ده‌به‌ن هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌کانیاندا له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا.
ڕاڤەی وشەکانی ئایەتەکان و ماناکەیان : ﴿ٱلْبَرْقَ﴾: ئەو ڕووناکیەیە کە لە هەور دەردەچێت، پێش دەنگی هەورە تریشکە دەردەکەوێت. ﴿ٱلرَّعْدُ﴾: ئەو دەنگەیە کە لە هەور دەبیسترێت. ﴿وَيُرْسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ﴾: ئاگرێکە لە هەور دەردەچێت.
سوودەکانی ئایەتەکان :
١- جێگیرکردنی گەورەیی و تەنیایی خوا، تەواوی توانای لە هێنانەدی بروسکە و هێنانەدی هه‌وری قورس و سه‌نگین و ئاودار، هه‌وره تریشقه (به‌ده‌نگی گه‌وره و سامناكی) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی (به‌دیهێنه‌ری ده‌کات) و فریشته‌کانیش له ترسی ئه‌و زاته (سه‌ر گه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزارین)، لەبەر وتەی: ﴿هُوَ ٱلَّذِي يُرِيكُمُ ٱلْبَرْقَ خَوْفٗا وَطَمَعٗا وَيُنشِئُ ٱلسَّحَابَ ٱلثِّقَالَ١٢ وَيُسَبِّحُ ٱلرَّعْدُ بِحَمْدِهِۦ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِۦ وَيُرْسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ﴾.
٢- حیکمەتی خوای گەورە لە هێنانەدی هەورە بروسکە، کە بەندەکان دەترسن لە تیاچوون و جۆرەها زیان، ئومێدیان بە بارینی باران و خێر و بێر و ڕزق و ڕۆزی، لەبەر وتەی: ﴿خَوْفٗا وَطَمَعٗا﴾.
٣- تەواوی توانای خوای گەورە لە هێنانەدی هەوری قورس و سەنگین و ئاودار بەجۆرێک کەس نازانێت چەند قورس و سەنگین و ئاودارە مەگەر تەنها خوا، بەجۆرێک ئەگەر دابەزێتە سەر زەویەکی فراوان هەمووی نقووم دەکات، لەبەر وتەی: ﴿وَيُنشِئُ ٱلسَّحَابَ ٱلثِّقَالَ﴾.
٤- تەسبیحاتی هەورە بروسکە سوپاسی خوای گەورە دەکەن وەک هەموو دروستکراوەکانی تر، لەبەر وتەی: ﴿وَيُسَبِّحُ ٱلرَّعْدُ بِحَمْدِهِۦ﴾، هەموو دروستکراوەکان بێ گیان و بەگیان تەسبیحاتی خوای گەورە دەکەن، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿تُسَبِّحُ لَهُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ ٱلسَّبْعُ وَٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّۚ وَإِن مِّن شَيْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِۦ وَلَٰكِن لَّا تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْۚ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورٗا٤٤﴾ (الإسرا‌ء: ٤٤).
٥- جێگیرکردنی بوونی فریشتەکان و تەسبیحات حەمدیان و بە پاک دانان و بە گەورە دانانی خوای گەورە، لەبەر وتەی: ﴿وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِۦ﴾.
٦- ترساندنی بەندەکان بە هه‌وره بروسکه ده‌نێرێت و ده‌یماڵێت به‌که‌سێکدا که خوا ویستی له‌سه‌ره و ڕۆژی ته‌واو بووه، لەبەر وتەی: ﴿وَيُرْسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ﴾.
٧- ده‌مه‌ده‌مێ و مشتومڕی موشریکەکان ده‌رباره‌ی خوا، گومانیان لە گەورەیی خوا و تەنیایی و تواناکەی بەسەر زیندووبوونەوەدا، لەبەر وتەی: ﴿وَهُمْ يُجَٰدِلُونَ فِي ٱللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ ٱلْمِحَالِ﴾.
٨- خۆپاراستن لە سزای خوا و تۆلە سەندنەوە، لەبەر وتەی: ﴿وَهُوَ شَدِيدُ ٱلْمِحَالِ﴾.
٩- هه‌ر بۆ خوایه بانگه‌وازی حه‌ق و ڕاست، لەبەر وتەی: ﴿لَهُۥ دَعْوَةُ ٱلْحَقِّۚ﴾.
١٠- موشریکەکان ئه‌وانه‌ی هاناو هاوار بۆ که‌سێکی تر ده‌به‌ن جگه له‌و زاته، هاوار لێکراوان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌هانایانه‌وه نایه‌ن و وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه، مه‌گه‌ر وه‌کو که‌سێك (تینووی بێت له دووره‌وه) ده‌سته‌کانی درێژه بکات بۆ ئاو تا بیگه‌یه‌نێته ده‌می، که‌چی بێ سووده و ناگاته ده‌می، لەبەر وتەی
سورة الرعد - اية 13
وَيُسَبِّحُ ٱلرَّعۡدُ بِحَمۡدِهِۦ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ مِنۡ خِيفَتِهِۦ وَيُرۡسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ وَهُمۡ يُجَٰدِلُونَ فِي ٱللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ ٱلۡمِحَالِ
And the thunder exalts [Allah] with praise of Him – and the angels [as well] from fear of Him – and He sends thunderbolts and strikes therewith whom He wills while they dispute about Allah; and He is severe in assault..
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: