مووچه
Автор: Kurdistan gift network
Загружено: 2020-03-21
Просмотров: 82
مووچە هەواڵە گرنگ و پڕخوێنەرەکەی ڕۆژانەی هاوڵاتیان
لەسەر ئاستی جیهاندا هەرکاتێک بابەتێک زۆرترین خوێنەر یا بن یینەری هەبێ دووبارە دەبێتە هەواڵ و بایەخێکی گرنگی پیدەدرێت ، بەڵام لە هەرێمی کوردستان سەرەرای ئەوەی زیاتر لە چەندین جار لە زاری بەرپرسانەوە بەڵێنی دوانە کەوتنی مووچە بە هاوڵاتیان دراوە بەڵام ماوەی پێنج ساڵە هەواڵی دابەشکردنی مووچە بۆتە هەواڵی بەپەلە و مانشێتی گەورەی میدیاکان .
لە کاتێکدا کە هۆکاری دواکەوتنی مووچە لە هەر وڵاتێک وەربگرین ئەوکاتەبووە کە زۆربەی سێکتەرەکانی وڵات پەکی کەوتووە بەنموونە وڵاتی یەمەن لە ئێستادا . بەڵام لە هەرێمی کوردستان دواکەوتنی مووچە هەروەک لە زاری بەرپرسانەوە ڕادەگەیەندرێت زیاتر هۆکارەکەی ڕیک نەکەوتن بووە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی یان هۆکارەکەی تەکنیکی بووە .
لە کاتێکدا مووچە داهاتی سەرەکی بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی هەرێمە ، کە دابەش نەکردنی کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان .
لەئێستادا بەشێکی زۆری وەزارەتەکان زیاتر لە 10 ڕۆژ بەسەر کاتی دابەشکردنی مووچەکانییان تێپەڕیوە مووچەیان دابەش نەکراوە حکومەت ڕایگەیاندووە مووچە دوادەکەوێت لە بە هۆکاری قەدەغەی هاتووچۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە وتەی چاودێران دەکرا حکومەت هاوکاری زیاتری خەڵکی بکردبا تا هاوڵاتییان ئەم بارودۆخە تێدەپەڕینن نەک مووچەیەیانی دوابخستبا .
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: