شیعری رووناک کە بە دەنگی حەمەی کەماڵی
Автор: K1bkc
Загружено: 2011-04-21
Просмотров: 12709
رۆڵە شۆڕش پەروەردەکەم
رۆڵە شیرینەکەم (رووناک)
خۆزگە شنەی بای بەیانی
بۆنێکی تۆی ئەهێنا بۆم
خۆزگە ئەتزانی یەکجاری
چەند بە تاسەی بینینی تۆم
دڵ بە خۆرپەی بیستنی پێکەنینی تۆم
تامەزرۆی بۆنی هەناسەی بەربینی تۆم
چەند خۆش دەنگت لە گوێم دایە
کۆرپە شیرینەکەی دایە
کە بە زەنگی دەنگی نەرمین
ئەگووت: دایە، دایـــەی شیرین
کوانێ بابم کوا لە کوێیە
خاڵم لە کام شار کام دێیە
نامەیان بۆ هەرگیز نایە
منیش دەمگووت: گیانی دایە
بابەت لەوێ لە چیایە
تۆش بەو دەستە بچکۆلانە
کاغەزێک کرد بە نامە
ئامانەتی نامەت داپێم
ئەتزانی من بۆ ئێرە دێم
جوابی نامەت دوا کرد لێم
ئازیزە دڵ خەمینەکەم (رووناک)
رۆڵە شیرینەکەم
ئەوە منیش لە سەنگەری ئەوانەوە
لە سەنگەری شۆڕشی کوردستانەوە
یادگارە شیرینەکەی یادی بابت
لە جیاتی وان وا خۆم دەنووسمەوە جوابت
نەکا دڵە بچکۆلەکەت بە دووری دایەش خەمین بێ
نەکا نێرگیسی چاوانت لێڵی شەونمی ئەسرین بێ
خاڵ و بابت پێشمەرگە بوون
بە شوێن خۆری بەهارە چوون
خۆری گەشی ئاسمانی ڕوون
بەهارێ کە هەموو مناڵ دەوریان پڕ بێ لە باب و خاڵ
نە تۆ، نە ئازاد، نە گەلاوێژ، نە خەیاڵ، نە هیچ مناڵ
چاوتان نەشێوێ بە ئەسرین
لێوتان پڕ بێ لە پێکەنین
دەنگی سروود و کایەتان
یان نەغمەی دایە دایەتان
بچێتە ئاسمانی پاک
چاوە راستەکەمی رووناک...
چاوە راستەکەمی رووناک...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: