Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
dTub
Скачать

لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من- بەدەنگی: مامۆستا مەلا محەمەدی گەچ

Автор: Khabat Nawzad

Загружено: 2025-04-08

Просмотров: 5886

Описание:

لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من- بەدەنگی: مامۆستا مەلا محەمەدی گەچ
بێخود
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من
ئەو هەمدەمی غەمخوار و نەدیمی منە یا ڕەب
ئەو مەحرەمی ئەسرار و قەدیمی منە یا ڕەب
ئەو گەوهەری شەهوار و یەتیمی منە یا ڕەب
کەوتۆتە چ بەحرێکەوە، خنکاوە دڵی من
مەجنوونی دوو گیسوویی چ لەیلایێکە ئاخۆ
یا وامیقی جادوویی چ عەزرایێکە ئاخۆ
دێوانەیی ئاهوویی چ سەحرایێکە ئاخۆ
کام چیهرەپەری دیوە کە ترساوە دڵی من
ئەتلێتەوە گاهێ بە خەیاڵی خەت و خاڵی
ئەخولێتەوە گاهێ بە چرای شەوقی جەماڵی
نازانی ئەگەر چۆنە بەدەس دەردەوە حاڵی
وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من
لەو چۆڵ و بیابانە ئەبێ یاوەری کێ بێ
یا بەو کەژ و کێوانەوە سەوداسەری کێ بێ
یا لەت لەت و ئەفگاری موژەی خەنجەری کێ بێ
چۆن ماوە لە سەد لاوە کە کوژراوە دڵی من
بۆ چی نەڕژێ سەیلی سروشکم وەکوو باران
بۆ چی وەکوو یەعقووب نەبمە شوهرەیی شاران
لەو یۆسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران
هەرگیز نییە سۆراغی لە هیچ لاوە دڵی من
بۆ خۆی بگریم یا نەفەسی پەردەدڕاوی
یا بۆ جگەری کون کون و سەدپارەکراوی
چی کردووە یا ڕەب، کە خەو و خواردن و ئاوی
دایم غەم و بیداری و خوێناوە دڵی من
چ بکەم، چ بڵێم، بۆ دڵەکەم کارییە دەردم
شاهێدی منن موویی سپی و چیهرەیی زەردم
خۆڕایی نییە ناڵەیی گەرم و دەمی سەردم
هەڵبەت بە بەڵایێکەوە ئاڵاوە دڵی من
ئەو سینە لە غەش خاڵییە، ئەو بێ ڕق و کینە
ئەو خادیمی شەرعی نەبەوی و میللەت و دینە
مەعلووم چووە بۆ خزمەتی سالاری مەدینە
وام زانی کە فەوتاوە، نەفەوتاوە دڵی من
قوربانی کەسێ بم کە بە قوربانی نەبی بێ
وەک بەندە سەگی دەرگەهی شاهی عەرەبی بێ
شاهی عەرەبی یەعنی قورەیشی نەسەبی بێ
جەرگی بە دوو ئەبرۆی ئەوە جنراوە دڵی من
زاتێکی وەهای گرتووە ڕۆحم بە فیدای ئەو
شاهان شەو و ڕۆژ دێنە قەدەمبۆسی گەدای ئەو
بێخود مەبە ئیتر بە ئومێد و بە تەمای ئەو
نایێتەوە لات گەر سەری داناوە دڵی من

#مەلا_محەمەدی_گەچ
#mala_muhamadi_gach
#بێخود
#bexwd
#Payam_Azizi
#پەیام_عەزیزی
#محەمەد_دڵشاد
#muhamad_dlshad
#مولاي_صلي_وسلم
#اللە_مدد
#بێخود
#bexwd
#مولاي_صلي_وسلم
#مەولەوی #نالی #مەحوی🌸 #مەحوی #زانایانی_ئیسلام #سالم #NRT4 #تایبەت #سرودی_ئاینی #مناجات #ئاینی #قەصیدە #تەریقەت #طریقت #بێخود #مینبەر #شێخ_ڕەزا #xyz #شێخ_ڕەزای_تاڵەبانی #بێسارانی #صابری #تایبەت
#سرودی_ئاینی

لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من- بەدەنگی: مامۆستا مەلا محەمەدی گەچ

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео mp4

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио mp3

Похожие видео

لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە{بێخود) شەهرام مەنسووری  law rozhawa royshtwa{bexud) shahram manswri

لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە{بێخود) شەهرام مەنسووری law rozhawa royshtwa{bexud) shahram manswri

شیعرە بەنێوبانگەکەی بێخود ڕاڤەی:مامۆستا مەلا حەمە یوسف دەنگ:محمد شێخ ڕەزا مامۆستا ھێمن و ھەڵگورد

شیعرە بەنێوبانگەکەی بێخود ڕاڤەی:مامۆستا مەلا حەمە یوسف دەنگ:محمد شێخ ڕەزا مامۆستا ھێمن و ھەڵگورد

حاجی مەلا محەمەدی حاجی قادری گەچ فرۆش- چاوپێکەوتن کاک یاسین محەمەد

حاجی مەلا محەمەدی حاجی قادری گەچ فرۆش- چاوپێکەوتن کاک یاسین محەمەد

سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی-یارغەزاڵ                          Said Ali  Asghari Kurdistani-Yarxazal

سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی-یارغەزاڵ Said Ali Asghari Kurdistani-Yarxazal

مەولودنامەى مامۆستا ئەحمەد موفتى زادە بەشی چوارەم AHMAD MUFTY ZADA

مەولودنامەى مامۆستا ئەحمەد موفتى زادە بەشی چوارەم AHMAD MUFTY ZADA

هەندێ لە هۆنراوەکانی مەولەوی شاعیر بەدەنگی باست حەمەغەریب

هەندێ لە هۆنراوەکانی مەولەوی شاعیر بەدەنگی باست حەمەغەریب

ئەی دڵ وەرە هۆشیار ببە-وەفایی/ بەدەنگی: م.محەمەد حسێن و دەروێش سوهراب

ئەی دڵ وەرە هۆشیار ببە-وەفایی/ بەدەنگی: م.محەمەد حسێن و دەروێش سوهراب

دەنگێک لەدڵەوە... #سەڵای_پارشێوان  مامۆستا محمد ڕەبیعی

دەنگێک لەدڵەوە... #سەڵای_پارشێوان مامۆستا محمد ڕەبیعی

Лучшие песни иеромонаха Романа

Лучшие песни иеромонаха Романа

مەلەک مـحەمەدی کزەی دڵMalak Mhamadi

مەلەک مـحەمەدی کزەی دڵMalak Mhamadi

دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم، ڕۆحەکەم ئاشنایێکی بە گیان و دڵ فیداتم، ڕۆحەکەم

دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم، ڕۆحەکەم ئاشنایێکی بە گیان و دڵ فیداتم، ڕۆحەکەم

یادێک لە حەزرەتی مەولەوی - mawlawy

یادێک لە حەزرەتی مەولەوی - mawlawy

موناجاتێکی  ئاسمانی مەلا حەسەنی مزگەوتی گەورەی سلێمانی  لەگەڵ مۆسیقایەکی ئارامدا

موناجاتێکی ئاسمانی مەلا حەسەنی مزگەوتی گەورەی سلێمانی لەگەڵ مۆسیقایەکی ئارامدا

کاک ئەحمەدی موفتی زادە لە وەسفی پێغەمبەری ئازیزدا ﷺ

کاک ئەحمەدی موفتی زادە لە وەسفی پێغەمبەری ئازیزدا ﷺ

دۆکیومێنتاری - مزگەوتی گەورەی سلێمانی

دۆکیومێنتاری - مزگەوتی گەورەی سلێمانی

شەهرام مەنسوری یا پیر ئامانە Shahram mansuri

شەهرام مەنسوری یا پیر ئامانە Shahram mansuri

شەهرام مەنسوڕی دەروێش  shahram mansouri (darwesh)

شەهرام مەنسوڕی دەروێش shahram mansouri (darwesh)

سه ساعت موسیقی آرامش‌ بخش و روح‌ نواز از تأثیرگذارترین اشعار مولانا از دیوان شمس

سه ساعت موسیقی آرامش‌ بخش و روح‌ نواز از تأثیرگذارترین اشعار مولانا از دیوان شمس

شهرام منصوری لەو ڕۆژەوە ڕۆشتووە تۆراوە دڵی من - مزگەوتی فیردەوس

شهرام منصوری لەو ڕۆژەوە ڕۆشتووە تۆراوە دڵی من - مزگەوتی فیردەوس

بێخود | لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من

بێخود | لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من

© 2025 dtub. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]