BelgeFilm- Hêla Baranê | بەڵگەفیلم- هێڵی باران
Автор: Rudaw Stream
Загружено: 2023-02-14
Просмотров: 926
پاش دابەشکردنی کوردستان بەسەر وڵاتانی عێراق و ئێران و تورکیا و سووریادا، بەردەوام بە شێوازی جیاجیا کوردانی هەر چوارپارچە رووبەڕووی زوڵم ستەم بوونەتەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانەوە.
ساڵی 1974 حکومەتی سووریا چل هەزار عەرەبی ناوچەکانی تەبقە و رەققە و حەلەبی هێنا و لە هەرێمی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان و باکووری وڵاتی سوریا نیشتەجێیکردن، بە بیانووی ئەوەی زەوی و خانوەکانیان ژێر ئاو دەکەون بە هۆی دروستکردنی بەنداوێکی گەورە لەسەر رووباری فورات.
ئەو زەوییانەی درانە عەرەبە هاوردەکان خاک و گوندی کوردان بوو، نزیکەی 46 گوندیان لەسەر بە پیترین خاکی کورد بۆ خێزانە عەرەبەکان دروستکرد، بە دریژایی 300 کیلۆمەتر و پانی 15 کیلۆمەتر، لە سەریکانیەوە درێژ دەبێتەوە تاوەکو دێرک، کە بە هێڵی باران ناسراوە و دواتر ناوی لێنرا پشتێنەی عەرەبی.
ئەم بەڵگەفیلمە چیرۆکی ئەو کوردانە دەگێڕێتەوە کە زەوییەکانیان داگیرکراوە و هەتا ئێستاش عەرەبە هاوردەکانی تێدا دەژین، بە وردی زانیاری تەواومان دەداتێ لەسەر قۆناخەکانی ئەم داگیرکارییە و زوڵم و ستەمی دەسەڵاتە دوای یەکەکانی ولاتی سووریا بەرانبەر کورد و خاکەکەیان.
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: