ڕاپۆرت ... هەڵمەتێکى بەرفراوانى هەڵگرتنەوەى خۆڵ و خاشاک لە قەزاى دووکان
Автор: بهڕێوهبهرايهتى گشتى شارهوانيهكانى سلێمانى
Загружено: 2025-11-02
Просмотров: 996
لەسەر ڕاسپاردەى ئەندازیار (ئاسۆ شێرکۆ) بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى، هەڵمەتێکى بەرفراوانى هەڵگرتنەوەى خۆڵ و خاشاک لەلایەن ژینگەپارێزانى کۆمپانیاى ئانزۆ لە ناوەندى قەزاى دووکان و دەریاچەى دووکان جێبەجێکرا.
هەڵمەتەکە بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى بەشى ژینگەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى و سەرۆکایەتى شارەوانى دووکان بەڕێوەچوو کە 25 ئامێرى جیاواز و زیاتر لە 100 ژینگەپارێز بەشداربوون تیایدا، بەشێوەیەکى مەیدانى ڕێژەیەکى بەرچاو لە خۆڵ و خاشاکى کەڵەکەبووى دەریاچەى دووکان و ناوەندى قەزاکە کۆکرانەوە و پاشان گواسترانەوە بۆ چارەسەرکردن.
هەڵمەتەکە لەچوارچێوەى بەرنامەیەکى گشتگیرى ژینگەپارێزیدایە کە لەسەر ڕاسپاردەى ئەندازیار (ئاسۆ شێرکۆ) بەڕێوەبەرى گشتى خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و تەواوى سنورى کارگێڕى بەڕێوەبەرایەتى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى دەگرێتەوە.
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: