سەدان ساڵە عەبدوڵڵا پەشێو
Автор: Bo Nishtiman
Загружено: 2021-01-24
Просмотров: 5793
سەدان ساڵە
لەوێرانە ماڵی خۆمدا،
کتەکۆرەی گۆشەی متبەقی سولتانم.
سەدان ساڵە،
حەوشوبەرەی خۆم واڵایە و
لەبەر دەرگەی دزانی خۆم پاسەوانم.
سەدان ساڵە،
رۆژێک دەبم
بە مەیتەری والیی بەغدا.
رۆژێک لە تاران کوتاڵم.
رۆژێک لیفکەم
پشتی ژنی سوڵتان دەشۆم،
ڕۆژێک گەسکم شام دەماڵم !
سەدان ساڵە،
وەکوو چنگێک دانەوێڵە،
ئاشی مێژوو فڕێی داوم.
هەرچوار دەورم شارۆچکەیە و
مێروولە دەمیان تێ ناوم.
سەدان ساڵە،
کاسەسەرم - منارەیە،
کێ بێ، دەنگی تیا هەڵدەبرێ.
سەدان ساڵە،
نیشتیمانم - نێرگەلەیە،
کێ بێ، بەدەمییەوە دەگرێ.
سەدان ساڵە،
لەبەر دەرگەی تەکیەی جیهان،
جوتێک سۆلی پینەپینەم،
کێ لەپێم کا بۆ ئەو دەشێم.
سەدان ساڵە،
دوای تڵیشێک فرێ دەدرێم،
سەدان ساڵە،
دوای پینەیەک لەپێ دەکرێم.
من پشتێکی بریندارم ،
لەقامچی خۆم ڕاپەڕیوم.
من لافاوێکی لاسارم،
لەو کەنارانە هەڵساوم
کە تەنگیان پێ هەڵچنیوم.
نانیشمەوە.
نانوومەوە.
بێئارامم.
ئارامی من چرایەک بوو،
ڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت.
بێبەزەییم.
بەزەییی من زەریایەک بوو،
بینیان پێوەنا و هەڵیان مشت.
نانیشمەوە.
نانوومەوە.
کەمن دان بم، کوا دەرفەت؟
. یا من مێروو.
کەمن خوێن بم، کوا دەرفەت؟
یا من زێروو.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن :
دان و مروو برای یەکن.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن،
خوێن و زێروو برای یەکن.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن،
ماسی و چەنگاڵ،
مشک و جەواڵ،
دەست و چزوو برای یەکن.
قەحپەن ئەوانی پێم دەڵێن،
پەت و گەردن،
گوێزان و موو برای یەکن.
وەرن خەلکە،
لە نێچیر و زام بپرسن،
بڵێن توخوا،
خەنجەر هەیە زام تیمار کا ؟
راوچی هەیە نێچیر نەخوا ؟!
دە خەڵکە،
لە کا بپرسن،
قەت ئاگری ساردی دیوە؟
لە هێلانەی مەل بپرسن،
بەنیازی ماچ،
قەت مار دەمی تێ ژەنیوە؟!
دە لە داربەڕوو بپرسن،
تەوری دیوە دار نەبرێ ؟
دە لە کەریش بپرسن،
گورگی دیوە کەردڕ نەبێ؟!
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن،
ماری شیرینژاریش هەیە .
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن،
تەوری برای داریش هەیە !
من پشتێکی بریندارم،
لە قامچی خۆم ڕاپەڕیوم.
من لافاوێکی لاسارم،
لەو کەنارانە هەڵساوم
کە تەنگیان پێ هەڵچنیوم.
نا نیشمەوە.
نانوومەوە.
بێئارامم.
ئارامیی من چرایەک بوو،
ڕەشەباری دەورم خوێنی ڕشت.
بێبەزەییم.
بەزەییی من زەریایەک بوو،
بینیان پێوەنا و هەڵیان مشت!
---------------------
٢/٩/١٩٨٢
پۆتسدام - بەرلین
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: