لینین شۆڕشگێڕێکی شیوعی مارکسیست و بنیاتنەری یەکێتیی سۆڤیەت
Автор: Kurd Podcast
Загружено: 2023-08-23
Просмотров: 1086
#لینین #سۆڤیەت #شیوعی
لینین، شۆڕشگێڕێکی مارکسیست و بنیاتنەری یەکێتیی سۆڤیەت
ویلادیمر لینین ئیمپراتۆرییەکی گەورە و یەکپارچەی لە دنیای مۆدێڕن و هاوچەرخی ئیمڕۆدا پێک هێنا. تەرمی لینین لە دوای مردنی هەروا بە تەندروستی ڕاگیراوە، بیر و ئامانجە شۆڕشگێڕییەکانی لینین سەرانسەری سنوورەکانی جیهانی تەنی و لە کاتی ژیانیدا گەورەترین ئیمپراتۆریی جیهانی بەچۆک هێنا. لینین بۆ دەستەیەک لە خەڵک ڕێبەرێکی قارەمانە و بۆ بڕێکیش شەیتانێکی خوێنڕێژە
لەم ڤیدیۆیەی کوردپادکەستدا دەمانەوێت ئاماژەیەک بە ژیان و ڕۆڵی لینین لە مێژوودا بکەین بۆیە تا کۆتایی هاوڕێمان بن.
ویلادیمیر ئیلیچ ئۆلیانۆف لە ساڵی 1870 ی زایینیدا لە شاری simbirisk لە دایک بوو. کە دواتر بە نازناوی لینین ناوی پەیدا کرد،
چیرۆکی زۆربەی ڕێبەرە مەزنەکانی جیهان هاوشێوەی یەکن زۆربەیان لە بنەماڵەیەکی هەژار و دەستکورتەوە سەریان هەڵهێناوە، بەڵام لینین بەپێچەوانەوە لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەندا لەدایک بوو.
کاتێک کە تەنیا 17 ساڵی بوو براکەی لە لایەن حکومەتی تێزاری ڕووسیاوە لە سێدارە دەدرێت و ئەوە دەبێتە ڕق و کینەیەکی زۆر لە دڵی لینیندا.
کاتێک کە لە زانکۆ بوو هەر لە سەرەتای زانکۆوە دەستی بە پێکهێنانی گرووپێکی نهێنی کرد و بووە ڕێبەری ئەم گروپە بە مەبەستی دژایەتیکردنی یاساکانی زانکۆ، و دواتر هەر بەم بۆنەوە لە زانکۆ دەرکرا.
کاتێک کە لینین لە زانکۆ دەرکرا دەستی کرد بە خوێندنەوەی بەرهەمەکانی کارڵ مارکس و بووە هۆگری بیری کۆمۆنیزم و مارکسیزم هەر بەم مەبەستەیش بووە ئەندامی گروپێکی مارکسیستی لەو سەردەمەدا.
لە ساڵی 1891 دا وشکەسالی و قەیرانی ئابووری لە ڕووسیادا ڕوودەدات و 300 هەزار کەس بە هۆی برسییەتیەوە دەمرن، لینین بڕوای وا بوو: "هەرچەندە دۆخی ڕووسیا خراپتر بێت، شۆرش زووتر ڕوودەدات"،
لینین لەسەر ئەو باوەڕە بوو هەتاکوو خەڵک زۆرتر بمرن، ڕق و قین لە حکومەت زۆرتر دەبێت و خەڵک دەگەنە ئاستی ڕاپەڕین و بزووتنەوەی جەماوەری.
مارکس دەیگوت: کۆمەڵگەیەکی پیشەسازی زۆرتر هەڵگری دۆخی شۆڕشە،
لینین هەرچەندە بڕوای بە فەلسەفەی مارکس هەبوو بەڵام هەندێ بیرو بڕوای جیاوازی فەلسەفیشی هەبوو کە بە قوتابخانەی لینینیزم ناودێڕ کراوە.
لینین بڕیاری دا کە پێ بنێتە مەیدانی کردوە و گرووپێکی پێک هێنا کە بچنە نێو کارگەکان و بیر و بڕوای شۆڕشگێڕی مارکسیزم بڵاو بکەنەوە، ئەوان هەوڵیان دەدا کرێکاران لە دۆخی نالەباری خۆیان و مافەکانیان ئاگادار بکەنەوە بەڵێنی ئەوەیان پێ دەدان کە لە دواڕۆژی ئازادیدا بەهەموو مافەکانیان دەگەن. هێزە ئەمنیەکانی تێزار ڕەخنە دەکەنە ناو گرووپەکەیان و هەموویان دەستگیر دەکەن.
لینین تەنیا 26 ساڵی بوو کە دەکەوێتە زیندانەوە، و دوای زیندان بۆ ناوچەی سیبری دوور دەخرێتەوە،
دوورخستنەوەی لینین بۆ سیبری دەبێتە دەرفەتێکی باش بۆ ناوبراو کە لەوێوە دەست بە نووسینی وتارەکانی بکات و بە نهێنی ڕەوانەی مۆسکۆیان بکات، وتارەکانی لینین لە ڕۆژنامە و بلاوکراوە ژێرزەمینیەکانی مۆسکۆ بەناوی خوازراوی لینین بڵاو دەرانەوە. بەم جۆرە بوو کە نازناوی لینینی لەسەر خۆی تۆمار کرد.
لەو سەردەمەدا بە لایەنگرانی لینینان دەگوت "بۆلشۆڤیک" واتا زۆرینەی ناڕازییان، گرووپێکی دیکەی نارازیش شکلی گرتبوو کە پێیان دەگوتن " مینشۆڤیک" واتە کەمینەی ناڕازییەکان.
لە ساڵی 1905دا ڕێپێوانێکی هێمنانە لە سانپێتێرزبورگ بەڕێوە چوو، خەڵک خوازیاری کەمکردنەوەی کاتژمێری کارکردن بۆ ٨ کاتژمێر بوون، بەڵام تێزار نیکۆلای دوویەم ئەم خۆپیشاندانە هێمنانەی بە خاک و خوێن کێشا و هەزاران کەسی لێیان کوشت، ئەم ڕۆژە لە مێژوودا بە یەکشەممەی خوێنین ناودێر کراوە، بە هۆی ئەم ڕووداوەوە خەڵک زۆر تووڕە و ڕقئەستوور بوون و دەستیان بە مانگرتن کرد،
لینین دەستی بە کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو گرووپەکان کرد و بەمەبەستی ڕووخاندنی دەسەڵاتی تێزار ڕێکیانی خست،
لەم ناوەدا کێشەیەک هەبوو، لینین بە مەبەستی شۆڕش بڕوای بە ڕێگای توندوتیژی و خوێن ڕشتن هەبوو بەڵام هەموو ڕێبەرانی شۆڕش لەگەڵ ئەم بۆچوونەی لینین هاوڕا نەبوون، هەر ئەم ناکۆکییانە لەنێوان شۆڕشگێڕاندا بووە هۆی شکستی شۆڕش و دەستگیربوون و دوورخستنەوەیان و لینینیش بۆ سویسڕا هەڵات.
لەم بارودۆخەدا بوو کە شەڕی یەکەمی جیهانی ڕوویدا و بووە هۆی ڕاوەستانی شۆرش، لە درێژەی شەڕی جیهانی یەکەمدا بە هەزاران کەس لە خەڵکی ڕووسیا دەمرن و ماڵوێران دەبن و دۆخی ژیان نالەبار دەبێت، چیتر سەربازەکان و هێزە ئەمنییەکانی ڕووسیا مەیلیان بە دڕێژەی شەڕ نامێنێت.
بەهۆی ناڕەزاییەتی زۆر لە بنەماڵەی تێزار لە ڕووسیادا خەڵک و سەربازە چەکدارەکان بڕیار دەدەن بەرەو کۆشکی پاشایەتی بڕۆن، و دەسەڵاتی تێزار لەناو ببەن
حکومەتی تێزار دەڕووخێت و حکومەتێکی کاتیی دێتە سەر کار، یەکێک لە ڕێبەرانی شۆڕش کەسێک دەبێت بەناو "ئالێکساندێر کرێمسکی" ناوبراو دەبێتە سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی کاتی، لینین بە هیچ شێوەیەک پێوەندییەکی باشی لەگەڵ کرێمسکی نەبوو، و لەبەرانبەر کرێمسکیدا هێچ شانسێکی نەبوو چونکوو زۆربەی ڕێبەرانی شۆڕش پاڵپشتی کرێمسکی بوون،
لینین بڕیاری دا لەم کێبەرکێیە سیاسییەدا لە خەڵکانێکی بێسەوادی کۆمەڵگە کەڵک بگرێت، لینین کە لە سویسڕاوە گەڕایەوە ڕووسیا و خەڵکێکی زۆر لە وێستگەی شەمەندەفەر چوونە پێشوازی، لینین دەستی بە لێدوانێکی توند کرد و بە لایەنگرانی وت : "شۆرش هێشتا کۆتایی نەهاتووە، شۆڕش هەتاکوو ڕووخاندنی دەوڵەتی کاتیی درێژەی دەبێت"
لینین لە ساڵی 1924 و لە تەمەنی 54 ساڵیدا مرد و هەواڵی مردنی لینین خەڵکی ڕووسیای تازیەبار کرد، بە سەدان هەزار کەس لە کەشوهەوای نالەباری ڕووسیادا لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی لینیندا بەشداریان کرد. دوای مردنی لینین ناوی شاری سانپێتێرزبورگ بۆ لینینگراد گۆڕدرا. و تەرمی ناوبراویان مۆمیایی کرد.
Music I use: https://www.bensound.com
License code: PRDEOSJMKTCAYTTD
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: