دیار به‌كر: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی ڕێخراوی ئازادیی ده‌كات
Автор: Ali Bapir /عەلی باپـیـر
Загружено: 2025-10-27
Просмотров: 182
دیار به‌كر: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی ڕێكخراوی ئازادیی و، مه‌دره‌سه‌ی صوفه ده‌كات
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٦\١٠\٢٠٢٥، مامۆستا عەلی باپیر، بە یاوەریی وەفدێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، سەردانێکی فەرمیی بۆ شاری دیاربەکر ئەنجامدا، لە میانەی ئەم سەردانەدا، وەفدەکە لە ئۆفیسی سەرەکیی کۆمەڵەی ڕێکخراوەکانی ئازادی (ئۆزگور) پێشوازییان لێ کرا.
لە دیدارەکەدا، مامۆستا عەلی باپیر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەی ناوبراو دەربڕی، بەتایبەت لە بەرامبەر ڕێکخستنی کۆڕبەندی "کورد لە تورکیا: برایەتیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی" کە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکان، کەسایەتییە دیارەکان، نووسەران و ڕۆشنبیرانی لەخۆ گرتبوو، دیدارەکە بە بەشداریی د. یاسین ئەکتای، کەسایەتیی ئەکادیمیی و سیاسیی دیار، بەڕێوە چوو.
تێیدا گفتوگۆیەکی چڕ‌وپڕ لەسەر گۆڕانکارییە گرنگەکانی جیهان و ناوچەکە بەگشتیی و، پرسی ئاشتیی لە تورکیا، دۆخی ئێستای عێڕاق و پڕۆسەی هەڵبژاردن کرا.
لەلایەن خۆیەوە، د. ڕیزوان کایە، سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی ڕێکخراوەکانی ئازادی (ئۆزگور)، خۆشحاڵیی و پێشوازیی گەرمی خۆی و هاوکارانی بۆ ئەم سەردانە دەربڕیی و هیوای بەردەوامیی پەیوەندییەکان و دیداری لەو شێوەیەی خواست.
لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەیدا، مامۆستا عەلی باپیر سەردانی مەدرەسەی (صوفە)ـی کرد‌و لە لایەن مامۆستا مەلا طیب البوطی و ژمارەیەک لە مامۆستایان و وانەبێژانی مەدرەسەکەوە بە گەرمی پێشوازیی لێ‌کرا.
لەم دیدارەشدا، مامۆستا عەلی باپیر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی مەدرەسەکە کرد لەپای ئەو خزمەتە گەورەیەی پێشکەشی دەکەن بە فێرخوازانی زانستی شەرعیی، هەروەها ڕۆڵی گرنگی مەدرەسەکەی لە بواری پەروەردەو پێگەیاندنی فێرخوازاندا بەرز نرخاند.
ڤیدیۆی سه‌ردانی ڕێكخراوی ئازادیی
• دیار به‌كر: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی ڕ...
ڤیدیۆی سه‌ردانی مه‌دره‌سه‌ی صوفه:
• دیار به‌كر: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی م...
ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی مامۆستا عه‌لی باپـیر
إعلام مكتب الشيخ علي باپـیر
Ali Bapir’s Media Office
بۆ ئاگاداربوون له دوایین هه‌واڵ‌و چالاكیی‌و بابه‌ته جۆراوجۆره‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌لی دادگه‌ریی كوردستان، جۆینی ئه‌م كه‌ناڵانه بكه‌ن:
1- ڤایبه‌ر
Join ڕ. مه‌كته‌بی م عه‌لی باپیر https://invite.viber.com/
... on Viber
2- واتس ئاپ:
https://chat.whatsapp.com/CsCMdLLavzO...
3- تلگرام:
https://t.me/Alibapir19
ئێمه له‌سۆشیال میدیا:
1- پێگه‌ی تایبه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر:
http://alibapir.net/?page_id=50&lang=ku
2- كه‌ناڵی تایبه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر له یوتیوب:
/ alibapiralibapir
...
3- لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر له فه‌یسبوك:
https://www.facebook.com/alibapir/?re...
4- لاپه‌ڕه‌ی ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی مامۆستا عه‌لی باپیر
/ alibapirpressandmediaoffice
5- ئینستگرام:
/ alibapirpressandmediaoffice
ئه‌پلیكه‌یشنی سایتی مامۆستا عه‌لی باپیر:
ئه‌ندرۆید:
https://play.google.com/store/apps/de...
IOS:
https://apps.apple.com/app/id14063756...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: