م.جاسم کەلاری: حلقە در گوشی کەفی ڕەنگینی تۆیە ئەم دەفە_ لێکدانەوەی شیعرێکی نالى
Автор: عشق، امید، آزادی...
Загружено: 2015-08-28
Просмотров: 525
لێکدانەوەى شعرێكی حهزرهتی نالی له لایهن مامۆستا جاسمهوه
.
حلقە در گوشی کەفی ڕەنگینی تۆیە ئەم دەفە
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
حلقه در گوشی کەفی ڕەنگینی تۆیە ئەم دەفە
با نەناڵێ، لێی مەدە عَنْ لَطْمِهِ كفَّ الْكفَه!
نەی، کە ساحیب سێرڕە، سەر تا پا بە ئەمری کنْ کونە
باتینی قِفْ قِفْ عَلی سِرِّی، بە زاهیر قەف قەفە
خۆشترە عوزری گونەهکاران لە سەد زیکری ڕیا
ئەم بە نەرمی عەفوە عەفوە، ئەو بە توندیی عەف عەفە
شێخی و سەر لنگە دەستاڕی بە دەستاری بوزورگ
ڕەندم و، دەستاری کەللەی من دەفە، نەک میندەفە
خادیمی مەخدوومییە، ماقووڵی ناماقووڵییە
لەم دەرە ئاسەف سولەیمانە، سولەیمان ئاسەفە
ساحێبی علم الکتابە موتریبی هودهود نەفەس
یا سولەیمانە لە اخوان الصفا، ئاسەف سەفە
جامی تاقی مەیکەدە میشکاتی قیندیلی دڵە
شیشە پڕ قەرقەف لە ڕەفڕەف شاهی عالی ڕەفڕەفە
تەبعی نالی توندە ئەمڕۆ، یا بە نەشئەی نیم نیگاهـ
مەستی ڕەحڕاح و مەی و ڕاح و قەراح و قەرقەفە؟!
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: