گوندی دەوان
Автор: خالید گرافیک
Загружено: 2023-11-09
Просмотров: 58
#گوندی_دەوان
گوندی دەوان یەکێکە لە کۆنترین گوندەکانی دەڤەری جافایەتی کە دەکەوێتە ١٢ کیلۆمیتری باشووری قەزای #باینگان، ڕێژەی دانیشتوانی ئەم گوندە ٢٠٠ ماڵ دەبێت و زیاتر لە ٧٠٠,٨٠٠ کەس حەشیمەتی هەیە و دانیشتوانی ئەم گوندە بە زاراوەی #جافی قسە دەکەن، دەوان لە ناوچەیەکی نیوە شاخاوی هەڵکەوتووە و کەش و هەوایەکی گەرمی هەیە و پێشتر خەڵک لەبەر بێ دەرەتانی و گەرمای زۆری ناوچەکە و لەبەر نەبوونی کەرەستەی ساردکەرەوە دەچوونە هاوینەهەوارەکانی کەنە، وەلییە و هتد ، کەش و ھەوای ئەو ناوچەیە لە پاییز تا مانگی یەک و دوو واتە تا خاکەلێوە و گوڵان ئێجگار دڵڕفێن و دڵگیرە بۆ ژیان، پیشەی زۆربەی دانیشتووانی ئەم گوندە پێشتر ئاژەڵداری بووە بەڵام وردە وردە پیشەیان گۆڕدراوە بۆ باخداری و ئێستا زۆربەی خەڵکی ئەم گوندە باخە هەناریان هەیە و بژێوی ژیانیان لەم ڕێگایەوە دابین دەکەن. جێگای ئاماژەیە هەناری دەوان لە ئێستادا لە ناوچەی #هەورامان و دەوروبەری بەناوبانگە و خوازیارێکی زۆری هەیە و ڕۆژانە لە شار و گوندەکانی دەوربەری بۆ کڕین هەناری دەوان سەردانی ئەم گوندە دەکەن
نووسین| #خالید_موحەممەدی
ڤیدیۆ و مۆنتاژ | #خالید_گرافیک
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: