ماوەت: بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکاکنی تورکیاوە گوندی گەڵاڵە بەرەو چۆڵبوون دەچێت
Автор: KNNC
Загружено: 2017-12-05
Просмотров: 976
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردودا له‌بناری چیای ئاسۆس ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری لای گونده‌كانی سه‌رسنور قه‌زای ماوه‌ت دروست كردووه, له‌ماوه‌ی 3 ڕۆژی ڕابردودا به‌شێكی زۆری دانیشتوانی گوندی گه‌ڵاڵه گونده‌كه‌یان به‌ره‌و سلێمانی جێهێشتوه‌و له‌كۆی 70 ماڵ ته‌نها 4 ماڵ له‌گونده‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه
دوانێوه‌ڕۆیه‌كی دره‌نگ وه‌ك تیمی KNN به‌ره‌و ناوچه‌ی شارباژێڕ‌و گوندی گه‌ڵاڵه به‌ڕێكه‌وتین بۆ به‌دواداچون بۆ هۆكاری چۆڵبونی گونده‌كه له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه له‌ترسی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر چیای ئاسۆس.
به‌درێژایی ڕێگایه‌كی دور كاروانی ئوتومبێلی گوندنشینانی گه‌ڵاڵه ده‌بینیت كه كه‌ل و په‌له‌كانیان باركردووه‌و به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێوه‌ن.
گه‌یشتینه گوندی گه‌ڵاڵه, گونده‌كه به‌ته‌واوی خامۆشه, چه‌ند ماڵێكی كه‌م و چه‌ند سه‌رئاژه‌ڵێك و 3 كه‌سیش له‌مزگه‌وته‌كه له نوێژ دێنه ده‌ره‌وه.
به‌هۆی مه‌ترسی دوباره‌بونه‌وه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیاوه له‌كۆی 70 ماڵ ته‌نها 4 ماڵ له‌گوندی گه‌ڵاڵه ماون و ئه‌وانیش ده‌قه‌و كاتژمێر ده‌ژمێرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات گونده‌كه جیبێڵن.
→ website: http://www.knnc.net/Default.aspx
→ Facebook: / knn.people
→ youtube: / tvknnc
→ / tvknnc
→ Instagram: / knnc.kurdish
hl=en / knncchannel
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: