سەرەتایەک لە ئی سی جی
Автор: پەرستار
Загружено: 2025-04-14
Просмотров: 385
باسی چۆنێتی بەکارهێنانی ECG و دانانی لیدەکان دەکەین لەسەر نەخۆش...
ECG (Electro Cardio Graphy)
واتە هێڵکاری کارەبایی دڵ..، لیدەکانی لە دوو بەش پێکدێت:
1- Bipolar (Lead l , ll , lll )
ئەمەیان تەنها لە سێ لید پێکدێت زیاتر لە ژووری نەشتەرگەری بەکاردێ.
2- Unipolar
ئەم جۆرەیان دەبێت بە دوو بەش :
*ئەو لیدانەی لە دەست و قاچی نەخۆش دەدرێت AVR-AVL-AVF، چوار دانەن ڕەنگەکانی.. دەستی ڕاست سپییە، دەستی چەپ ڕەش، قاچی ڕاست سەوز ، قاچی چەپ سوور،،
*ئەو لیدانەی لەسەر سنگی نەخۆس دەبەسترێ، پێکدێت لە شەش دانە بەمشێوەیە دادەنرێن ..
ڕەنگی سوور V1 ، لە لای ڕاست نێوان پەراسووی چوارەم و پێنجەم لە ئاستی ناوەندی ئێسکی چەڵەمە .
ڕەنگی زەرد V2 ، لای چەپ نێوان پەراسووی چوارەم و پێنجەم لە ئاستی ناوەندی ئێسکی چەڵەمە.
ڕەنگی سەوز V3 ، لای چەپ لە نێوانی V2 و V4 ، واتە لەسەر پەراسووی پێنجەم .
ڕەنگی قاوەیی V4 ، لای چەپ نێوانی پەراسوی پێنجەم و شەشەم .
ڕەنگی ڕەش V5 ، لای چەپ نێوانی پەراسوی پێنجەم و شەشەم ، بە لای دیوی دەرەوە .
ڕەنگی بنەوشەیی V6 ، لای چەپ لە ڕێکی V5 زیاتر بۆ دیوی دەرەوە.
بۆ باشتر زانین سەیری وێنەکە بکەن ، بەڵام نووسینەکە لەبەر فرییەکان نوسیومە ، ئەگەرنا وێنەکە باشتر تێدەگەن..
وە شوێنی دانانی لیدەکان دەبێت جێڵی لێبدرێت..
#ECG #CKG #Clectrocardiograph #ئی_سی_جی #هێلکاری دڵ #تەختیت دڵ #تەختیت
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: